گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکەی هەرێمی سەرحەدی بڵاوکردەوە

گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی هێزەکانی گەریلای لە ١٣ی ئایاردا لە هەرێمی سەرحەد بڵاوکردەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی کات کاتی ئازادیەدا لە ١٣ی ئایار کاتژمێر ١٩:٠٠دا لە ناوچەی گلیداغی هەرێمی سەرحەد لەدژی داگیرکەران لە نزیک دەروازەی سنوری گورجوبولوک چالاکیان ئەنجامدا. لە دوو لاوە لە دوو ئۆتۆمبێڵی سەربازی جۆری کۆبرا و لە دوو سەنگەری داگیرکەراندرا. سەرەتا گورز لە ئۆتۆمبێڵێکی کۆبرا وەشێنرا و تێکشکێنرا، داگیرکەرانی نێو ئۆتۆمبێڵەکە سزادران. هەروەها گورز لە ئۆتۆمبێڵەکەی دیکە و ٢ سەنگەر وەشێنرا. داگیرکەران کە گورزی گەورەیان بەرکەوت بەرەو چادر و سەنگەرەکانی دیکە هەڵهاتن. دواتر چادرەکە تێکشکێنرا و ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر سزادران."

ف.ق