گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی لە گۆڕەپانی سیدا بڵاوکردەوە

گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکییەکەی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا بڵاوکردەوە، کە لە ئەنجامیدا سەنگەرێک و چەکێکی جۆری ئەی فۆڕ تێکشکێندران و ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران.

پێشتر ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ئەو چالاکییە ئەم زانیارییانەی بڵاوکردبووەوە:

"رۆژی ٣٠ی تەمووز کاتژمێر ٠٩:٤٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، بە چەکی قورس سەنگەڕێکی داگیرکەران کرایە ئامانج. لە ئەنجامدا سەنگەرەکە و چەکێکی جۆری ئەی فۆڕ  بە تەواوی لەناوچوون و ٣ داگیرکەر سزادران. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا".

ژ.ن