گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی، دیمەنی چالاکییەکی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بڵاوکردەوە، کە لە ئەنجامدا ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزا دران.
گەریلا تیڤی، دیمەنی چالاکییەکی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بڵاوکردەوە، کە لە ئەنجامدا ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزا دران.
پێشتر ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی چالاکییەکە ئەم زانیاریانەی ڕاگەیاندبوو:
"٢٤ی ئەیلول کاتژمێر ١٦:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی قورس داگیرکەران کرانە ئامانج. لەو چالاکییەدا کە لەلایەن تیمە گەرۆکەکانمان ئەنجامدرا، ٣ داگیرکەر سزا دران و ٢ داگیرکەریش بریندار بوون."
ژ.ن