گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی سەر شاخی شەهید پیردۆغانی بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی هێزەکانی گەریلای لەسەر شاخی شەهید پیردۆغان بڵاوکردەوە. تیمەکانی گەریلا لە سەرەتای مانگی ئەیلول دا ئەم چالاکییەیان ئەنجامدا بوو.

لە ڤیدیۆیی ئەو چالاکیەدا، کە گەریلا تیڤی بڵاوی کردووەتەوە، ئەوە دەبینرێت، کە چەندین سەرباز لەسەر شاخەکە دەکرێنە ئامانج.

 ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی ئەو چالاکییەوە ڕایگەیاندبوو:

"ڕۆژی ١ی ئەیلول کاتژمێر ٠٧:٣٠ تیمە گەڕۆکەکانمان هێرشیان کردە سەر داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شاخی شەهید پیردۆغان لە مەیدانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی و ٣ داگیرکەریان سزادا".

ژ.ت