گەریلا تیڤی ڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی هێزی گەریلای لە زاپ بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی هێزەکانی گەریلای لە ٨ و ٩ی کانوونی یەکەم لە زاپ بڵاوکردەوە. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانی گەریلا چوونە سەر ٨ تەرمی سەربازە داگیرکەرەکانی تورک و دەستیان بەسەر چەندین چەکیشدا گرت.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئەم زانیارییانەی لەسەر ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی لە زاپ بڵاوکردەوە:

"هێزەکانی گەریلامان لە نێوان ٨-٩ی کانوونی یەکەم لە گۆڕەپانی شەهید مونزوری سەر بە ناوچەى زاپ بە تاکتیکی نوێی گەریلا  ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕیی هەماهەنگیان لە دژی داگیرکەران ئەنجامدا. زانیاریی ورد لەسەر ئەو ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییە، کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆسدا ئەنجامدراوە، بەم شێوەیەیە:

کاتژمێر ١٤:٠٠ی ٨ی کانوونی یەکەم لە سەرەتای ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکەدا لە شاخی شەهید مونزورەوە بە چەکی قورس گورزی بەهێز و گەورە لە سەنگەرەکانی دوژمن درا. پاشان تیمە گەڕۆکەکانی گەریلامان دەستیان بە جموجوڵەکانیان کرد و لە ٥ قۆڵەوە لە سەنگەرەکانی داگیرکەرانیان دا و خستنیانە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان. تیمی یەکەم و دووەمی هێرشی پرۆفیشناڵ لە نیوەشەودا و لە کاتژمێر ٠١:٠٠ بە شێوەیەکی هەماهەنگ چوونە سەر دوو سەنگەر و حەشارگەیەکی داگیرکەران. قۆڵی یەکەمی چالاکییەکە بە بۆمب و چەکی تاکەکەسی لە حەشارگەکەی داگیرکەرانیان دا، کە ژمارەیەک داگیرکەری تیادا بوو. هێزەکانمان لەو حەشارەگەیەدا ٥ داگیرکەریان سزا دا و چوونە سەر تەرمی داگیرکەرەکان و دەستیان بەسەر ٢ چەکی ئێم – ١٦ ، بۆمبهاوێژێک، چەکێکی بی کەی سی، جانتایەک و چەندین کەلوپەل و کەرەستەى تری سەربازی دا گرت.

قۆڵی دووەمی چالاکییەش بە بۆمبی دەستی و نارنجۆک و چەکی تاکەکەسی لە ٢ سەنگەری داگیرکەرانیان دا. هێزەکانمان لە ماوەیەکی کورت دا هەر ٢ سەنگەرەکەیان تێکشکاند و چوونە سەر تەرمی ٣ داگیرکەر. قۆڵی سێیەمی چالاکییەکەش هەر لەو کاتەدا لە داگیرکەرانی سەر شاخی شەهید مونزوریان دا. لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی دا، قۆڵی چوارەم و پێنجەمی چالاکییەکە بە چەکی قورس لە داگیرکەرانی قەڵای بێدەوێ-یان دا و ئامانجی دیاریکراویان تێکشکاند.

هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس دا بە شێوازی هەڵۆ لە پڕ و بە توندی هێرشیان کردە سەر ئۆپەراسیۆنی داگیرکەران و لێیاندان. تیمە گەڕۆکەکانمان لە ماوەی ١٠ خولەکدا بە شێوازی لێدانی ئاپۆیی لە ماوەی ١٠ خولەکەدا هەموو ئامانجە دیاریکراوەکانی سەر شاخەکەیان خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان. هێزەکانمان هیچ زیانێکیان نەبوو. لە ئەنجامی ئەو چالاکییە سەرکەوتووانەیەدا چەندین داگیرکەر سزادران و هێزەکانمان چونە سەر ٨ تەرمی داگیرکەران و دەستیان بەسەر ٢ چەکی ئێم-١٦ و بۆمبهاوێژێک و چەکێکی بی کەی سی و جانتایەک و چەندین کەلوپەلی تری سەربازی دا گرت.

ئەو ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییە لە کەسایەتیی ئەو هەڤاڵانەمان دا، کە بە چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە شەهید بوون، بۆ یاد و تۆڵەى هەموو شەهیدەکانمان ئەنجامدرا".

ژ.ت