گەریلا تیڤی ڤیدیۆیی چالاکییەکی گەریلای لە زاپ بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی لە زاپ بڵاوکردەوە. لەو چالاکییەدا ٤ داگیرکەری سزادران و تەرمی دوو داگیرکەریش کەوتە ژێر دەستی گەریلا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ئەم زانیارییانەی لەبارەی ئەو چالاکییەوە بڵاوکردبووە:

"لە ٢٩ی ئایار و لە کاتژمێرەکانی سەر لە بەیانیدا سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر هەوڵیان دا گروپێک لە داگیرکەران بنێرنە سەر مەیدانەکانی شەڕی شەهید بەرخوودان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین. هێزەکانمان بینیان، کە سەربازانی سوپای تورک نەیانخواستوە بەرەو پێش بڕۆن و ئەوەش مشتومڕی لەگەڵ سەربازەکاندا دروستکردبوو. پاشان سەربازە داگیرکەرەکان گروپێکی ٤  کەسییان ناردە سەر سەنگەرەکانی شەڕ. ئەو داگیرکەرانە کاتێک لە دەوروبەری سەنگەرەکانی جەنگدا بوون، هێزەکانمان خستنیانە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی خۆیان و بە تاکتیکی تەقاندنەوە لێیاندان. لە کاتی تەقینەوەکەدا دوو داگیرکەر لە سەر زنار و تاوێرەکانەوە کەوتنەخوارەوە. هێزەکانمان بە چەک و نارنجۆکی دەستی هەر دوو داگیرکەرەکەی تریان سزادا. هێزەکانمان چوونە سەر تەرمی سەربازەکان و دەستیان بەسەر تەرمەکاندا گرت. لەو چالاکییەدا ٤ داگیرکەر سزادران و کەلوپەلی سەربازی و چەکی داگیرکەرانیش  تێکشکێنران. تەرمی دوو داگیرکەر لە ژێر دەستی هێزەکانماندایە. لە ئێوارەدا سەربازەکان دیسانەوە ویستیان جارێکی تر بەرەو پێش بڕۆن، بەڵام هێزەکانمان جارێکی تر هێرشیان کردە سەر داگیرکەران و گورزیان لێدان و داگیرکەران نەیانتوانی پێشڕەوی بکەن".

ژ.ت