گەریلاکان بە بۆنەی ١٤ی تەمووزەوە چالاکیان ئەنجامدا
گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە بۆنەی ٤٢هەمین ساڵیادی ڕۆژووی گەورەی مەرگی ١٤ی تەمووزەوە چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا زۆرێک لە داگیرکەران سزا دراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە بۆنەی ٤٢هەمین ساڵیادی ڕۆژووی گەورەی مەرگی ١٤ی تەمووزەوە چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا زۆرێک لە داگیرکەران سزا دراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
ڕاگەیاندنی ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"لەهەرێمی گەڤەر؛
لە 11ی تەمووزدا بە تاکتیکی سابۆتاژ زرێپۆشێک کە لە گۆڕەپانی دۆڵی ئۆرەمار لە هاتوچۆدا بوو، لێیدرا. لەم چالاکییەدا ٢ داگیرکەر سزا دران و داگیرکەرێک بریندار بووە و زرێپۆشە سەربازییەکە تێکشکێنرا.
لەهەرێمی مەتینا؛
١١ی تەمووز لە نێوان کاتژمێر ١٣:٠٠ بۆ ١٦:١٧ شەڕێکی قورس لە نێوان هێزەکانمان و داگیرکەران ڕوویدا. ئەو داگیرکەرانەی کە هەوڵیان دەدا لە هەرێمەکە بڵاوببنەوە ٣ جار بە تاکتیکی سابۆتاژ لێیاندرا. لە ئەنجامدا ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی سزا دران و ئەوانەی بریندار بوون بە تەواوی ڕوون نەکرایەوە. کاتژمێر ١٨.٠٠ هەلیکۆپتەرەێکی داگیرکەران کە هەوڵی دەدا بێتە گۆڕپانی شەڕەکەوە لە سێ لاوە لێیدرا.
شەوی ١١ی تەمووز هەلیکۆپتەرێک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا کە لە هاتوو چوودا بوو، لەلایەن گەریلاکانمانەوە کرایە ئامانج و گورزی بەرکەوت.
لە ١٢ی تەمووز کاتژمێر ٠٧.٣٠ بەیانی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرگەلێ بە تاکتیکی سابۆتاژ داگیرکەران کرانە ئامانج. لەم چالاکییەدا ٢ داگیرکەر سزا دران.
لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپ - شەهید دەلیل؛
لە ١١ی تەمووز کاتژمێر ١٦.٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی نیمە ئۆتۆماتیکی لە دژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا.
لە ١١ی تەمووز، کاتژمێر ١٦:١٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە دژی داگیرکەران چەکی نیمە ئۆتۆماتیکی بەکارهێنرا. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی ئێمەی یەژا ستارەوە ئەنجامدرا.
لە ١٢ی تەمووز کاتژمێر ٠٣.٥٠ی خولەکی بەیانی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە دژی داگیرکەران چەکی نیمە ئۆتۆماتیکی بەکارهێنرا. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی ئێمەی یەژا ستارەوە ئەنجامدرا.
لە ١٢ی تەمووز کاتژمێر ١٨.٠٠ لە دژی ئەو داگیرکەرانەی کە دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی دەست بە گەشت بکەن، چەکی قورس بەکار هێنرا و جوڵەی داگیرکەران ڕاگیرا. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی ئێمەی یەژا ستارەوە بەڕێوە چوو.
لە ١١ی تەمووز کاتژمێر ٠٩:٤٠ و ١٤:١٠ خولەک بە چەکی نیمە ئۆتۆماتیکی لە دژی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی هێرش ئەنجامدرا.
لە ١١ی تەمووز کاتژمێر ١٢.١٥ و ١٣.١٠ خولەک لە گوڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە چەکی نیمە ئۆتۆماتیکی لە داگیرکەران درا.
لە ١١ی تەمووز، کاتژمێر ٢٣.٠٠، لە دژی هەلیکۆپتەرێک کە دەیویست لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بنیشێتەوە، دەستوەردان کرا و ڕێگری لێکرا.
لە ١١ی تەمووز لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ٥ جار بە چەکی نیمە ئۆتۆماتیکی داگیرکەران کرانە ئامانج، دوو مۆڵگە لە چالاکییەکەدا هەڵوەشێنرایەوە. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی ئێمەی یەژا ستارەوە ئەنجامدرا.
لە ١٢ی تەمووز، کاتژمێر ٠٥.١٥ و ١٦.٣٠ و ١٧.٣٠ کە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار دەیانویست دەست بە گەشت بکەن، بە چەکی نیمە ئۆتۆماتیکی لێیاندرا و جوڵەی داگیرکەران ڕاگیرا.
لە ١٢ی تەمووز هێزەکانمان دەستوەردانیان لەو هەلیکۆپتەرانەدا کرد کە دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بنیشنەوە.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک کە بە تەقەمەنی قەدەغەکراو ئەنجامدراوە؛
لە ١١ و ١٢ی تەمووزدا تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم ١٨ جار بە گازی کیمیایی و ٥ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛
لە ١٠ و ١١ و١٢ی تەمووز، گۆڕەپانەکانی شەهید شەریف، کۆلیت، کەندەکۆلا و شاخی بەربزین لە هەرێمی خاکورک 5 جار، گۆڕەپانی مێرانێ، کانی سارکێ، دەشتە کافیا، ڕێبینێ، زەنگل، زێڤکێ، یەکمالێ، دەرەشێ، گوزێ و هەفت تەباخ هەرێمەکانی گارێ 15 جاران، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلازێ هەرێمی مەتینا جارێک، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپ - شەهید دەلیل ٧ جار؛ بە گشتی ٢٨ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
لە ١١ و ١٢ی تەمووزدا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی دەرگەلێ و سەری مەتینا لە هەرێمی مەتینا و گۆڕەپانی شەکیف لە هەرێمی خاکورک لەلایەن هەلیکۆپتەری شەڕەوە بۆردومان کران.