گەریلاکان لە زاپ، مەتینا و خواکورک گورزیان وەشاند: ٣ داگیرکەر سزادران

گەریلاکانی ئازادی لە زاپ، مەتینا و خواکورک چالاکییان ئەنجامدا. لە ئاکامدا ٣ داگیرکەر سزادران، ٢ خێمە و کامێرایەکی چاودێری لەناوبران و گورز لە حەفارەیەک و ١١ سەنگەری دوژمن وەشێنرا.

راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە بەرامبەر هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامە. لە چالاکییەکاندا، کە لە زاپەوە تا مەتینا و خواکورک ئەنجامدران، ٣ داگیرکەر سزادران، دوو خێمە و کامێرایەکی چاودێری لەناوبران. هەروەها حەفارەیەک و ١١ سەنگەر گورزیان لێدرا.

زانیاری بەرفراوان لە سەر چالاکی هێزەکانمان و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم جۆرەیە:

لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ:

'٢٢ی ئاب کاتژمێر ١٣:٠٠ و ١٤:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە دوو سەنگەر وەشێنرا. چالاکییەکە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٢ی ئاب کاتژمێر لە نێوان ٢٢:١٠ و ٢٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی هەلیکۆپتەر سوڕانەوە. گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٨ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران، هێزەکانی یەژاستارمان دوو جار لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی هاتنە دەست، کە هەوڵی دەدا هێزەکانی دابەزێنێت و لە ئەنجامدا ناچار بوو گۆڕەپانەکە جێبهێڵێت.

٢٢ی ئاب کاتژمێر ٠٨:٠٠ و ٢٣:٠٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی وەشێنرا. گورز لە دوو سەنگەر درا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٣ی ئاب کاتژمێر ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی هێزەکانمان ٤ چالاکیی هاوکاتیان ئەنجامدا. قۆڵی یەکەمی چالاکی بە نیشانشکێن سیستمێکی کامێرای چاودێری حەراری لەناوبرد. قۆڵی دووەمی چالاکییەکە بە چەکی قورس گورزی لە سەنگەرێکی داگیرکەران وەشاند. قۆڵی سێیەمی چالاکییەکە بە چەکی قورس لە سەنگەرێکی داگیرکەرانیدا کە داگیرکەری تێدابوون. قۆڵی چوارەمی چالاکیەکەش بە نیشانشکێن لە داگیرکەرانیدا و داگیرکەرێک سزادرا.

٢٤ی ئاب کاتژمێر ٠١:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس سەنگەرێکی داگیرکەران کرایە ئامانج. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٤ی ئاب کاتژمێر ٠٣:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزادرا.

لە ٢٤ی ئابدا کاتژمێر ٠٣:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە ھەریمی زاپ:

٢٢ی ئاب کاتژمێر ١٨:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، بە چەکی قورس گورز لەو داگیرکەرانە وەشێنرا، کە هەوڵیان دەدا بە حەفارە سەنگەرەکانمان بڕووخێنن.

٢٤ی ئاب کاتژمێر ٠٧:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، گورز لە حەفارەیەک وەشێنرا، کە هەوڵی ڕووخاندنی سەنگەرەکانمانی دەدا.

لە ھەرێمی مەتینا:

٢١ی ئاب کاتژمێر ١٧:٤٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ، بە چەکی قورس ٢ سەنگەری داگیرکەران کرایە ئامانج.

٢٣ی ئاب کاتژمێر ١٧:٢٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، کە کەوتبوونە جموجۆڵەوە. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزا درا، ٢ خێمە و کامێراێکی چاودێری تێکشکێنران. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە ھەرێمی خواکورک:

٢١ی ئاب کاتژمێر ١٦:١٥، لە گۆڕەپانی شاخی شەھید ئاخین، بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا.

٢٣ی ئاب کاتژمێر ٠٦:١٥، لە شاخی شەهید شاهان، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

٢٣ی ئاب، کاتژمێر ٠٩:٠٠، لە شاخی شەھید ئاخین، بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا.

سەرجەم چالاکییەکان لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدراون.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو:

٢٢ی ئاب کاتژمێر ٠٩:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا لە زاپ، یەک جار تەقەمەنی قەدەغەکراو لە دژی سەنگەرەکانمان بەکارھێنرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

٢٢ و ٢٣ی ئاب، ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٤ جار، گۆڕەپانی چلوچوار لە خواکورک ٢ جار، گۆڕەپانی کانیسارک و گوندی پیرۆزانا لە گارە ٥ جار، بە گشتی ١١ جار بۆردومان کران.

ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، ھەرێمەکانی زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران.

١٠ی ئاب لە راگەیەندراوەکەماندا بۆ گەلەکەمان و رای گشتیمان ئاشکرا کرد کە هەڤاڵمان رێزان گونگەن و باوەڕ بۆتان (بەکر کنا) لە ٦ی ئابدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوون. سوپای تورک کە لە بەرامبەر بەرخودانی گەریلا بێچارە و بێدەرەتان بووە، بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی لەو دۆخە قوتار بکات، قورسایی خۆی خستووەتە سەر هەواڵی درۆ و هەڵبەستراوی شەڕی تایبەت. سەرباری ئەوەی کات و شوێنی شەهیدبوونی هاوڕێمان باوڕ دەزانرێت و بۆ رای گشتی راگەیەندراوە، وەک ئەوەی لە سلێمانی شەهیدبووە نیشان دەدرێت. هاوڕێمان باوەڕ گەریلایەکی نوێبوو کە هاتبووە ناو ریزەکانمانەوە، سەرباری ئەوەش میدیای شەڕی تایبەتی تورک بە وتنی 'نیشانشکێنی تایبەت و هتد'، هەوڵ دەدات درۆکەی قاییلکەر بکات. دەوڵەتی تورک بەو رادەیە تێکسکاوە کە هیوای لە سەر درۆی لەم جۆرەی شەڕی تایبەت هەڵچنیوە. ئەوەش دەریدەخات کە بەرامبەر بەرخودانی گەریلا بە چ رادەیەک تەنگی پێهەڵچنراوە".

هـ . ب / ژ.ن