گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە ئاڤاشین لە هەلیکۆپتەرەکانیاندا

گەریلاکانی هەپەگە یەژاستار لە هەرێمی ئاڤاشین لە هەلیکۆپتەرەکانیاندا. بەهۆی دەستوەردانی هێزەکانی گەریلاوە، هەلیکۆپتەرەکان بەناچاری لە هەرێمەکە دوورکەوتنەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەری راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

زانیاری بەرفراوان لەبارەی راگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"٤ی تەمموز کاتژمێر ٢٢:٤٥ لە گۆڕەپانی گردی سووری هەرێمی ئاڤاشین، هەیکۆپتەرەکانی سکۆرسکی دەستیان بە جموجووڵ کرد. هەمان رۆژ کاتژمێر ٢٣:٠٠ هێزەکانمان لە هەلیکۆپتەرەکانیاندا. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان هەلیکۆپتەرەکان بەناچاری لە هەرێمەکە دوورکەوتنەوە.

سوپای داگیرکەری تورک بە هەلیکۆپتەر هەرێمەکانی ئاڤاشین و مەتینایان بۆردومان کرد.

زانیاری فراوان لەبارەی هێرشەکان بەم شێوەیەیە:

٢ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٢٠:٣٠ و ٠٢:١٠ لە ناوچەکانی مەرڤانۆس، مامرەشۆ، شوکێ، رابورا عەرەبان، بانیستا و گردی سلێمانی هەرێمی ئاڤاشین، بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی ئاڵۆگۆڕ بە هێزەکانکرا.

٤ی تەمموز کاتژمێر ٢٠:١٠ لە هەرێمی مەتینا فرۆکەکانی شەڕ گۆڕەپانی ستونایان بۆردومان کرد.

٤ی تەمموز کاتژمێر ٢٠:٠٠ قەڵای قومری مەتینا بۆردومان کرا. هەمان رۆژ کاتژمێر لەنێوان ٢١:٣٠ و ٠٠:٠٠ دا هەلیکۆپتەرەکان لەسەر گۆڕەپانی قاشورێ گەڕان، زەویەکانی گوندی دەشیشێ، گوندی قەڵای قومری، گوندی کێستە، دەوروبەری گوندی هرورێی شەهید چیا و دەرارێ بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکران.

بەهۆی هێرشەکانەوە هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە."

ف.ق