گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ٤ی نیسانیان پیرۆز کرد
رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەلایەن گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستارەوە بە خواستنی هیوا بۆ ئایندەیەکی ئازاد پیرۆز کرا.
رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەلایەن گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستارەوە بە خواستنی هیوا بۆ ئایندەیەکی ئازاد پیرۆز کرا.
وەک زۆر ناوچەی کوردستان و جیهان لە گۆڕەپانەکانی گەریلاش ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرا.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە کاتی چالاکییەکەدا هەست و هزری خۆیان هێنایە بەرباس و باسیان لەوەکرد کە ئەوان بە بڕیارن ٢٠٢٣ بکەنە ساڵی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد.
گەریلاکان بە خواستنی هیوا بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد و ئایندەیەکی ئازاد نەمامیان ناشت. گەریلاکانی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ، "ژن، ژیان، ئازادی"ییان وتەوە و بە هەڵپەڕکێ ٤ی نیسانیان پیرۆز کرد.
هـ . ب