گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ بە ئاگر و گۆڤەند نەورۆزیان پیرۆز کرد

فەرماندەیی هێزەکانی گەریلا لە هەرێمی زاپ بە بۆنەى جەژنی نەورۆزەوە پیرۆزباییەکی رێکسخت.

دەیان گەریلای ئازادیی کوردستان لە هەرێمی زاپ بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز کۆبوونەوە. پیرۆزبایی نەورۆز بە مەراسیمی سەربازی دەستیپێکرد.

ئالان مەلازگیرت فەرماندەی هەرێمی زاپ رایگەیاند، لە ساڵی نوێدا، ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و گەورەکردن و بەهێزکردنی تێکۆشانیان کردووەتە ئەرک و بەرنامەی خۆیان.

مەلازگیرت وتی، "بۆ ئەوەى لە ساڵی ٢٠٢١دا تێکۆشان بەهێز و بڵند بکەین، وەک هێزەکانی هەپەگە بۆ وەڵامدانەوەى هێرشەکانی دوژمن بۆ سەر گەلەکەمان، بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر رێبەر ئاپۆ، دەبێت ئێمە باشتر و بەهێزتر تێبکۆشین".

مەلازگیرت ئەوەشی وت، بە گەش کردنی بەرخودان لە دژی گۆشەگیری ساڵی نوێ بەڕێوەدەبەن و نەورۆز لە عەبدوڵا ئۆجالان، گەلی کورد ودۆستانی گەلی کورد پیرۆز کرد.

ژ.ت