گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لەسەر چیای گارە ئاگری نەورۆزیان کردەوە

لە چیای گارە، کە ماوەیەک لەو پێش و لە ماوەیەکی کەمدا گورزێکی قورس لە دەوڵەتی تورکی داگیرکەردرا، ئاگری نەورۆز کرایەوە.

چیای گارە، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢١دا بە دەیان فڕۆکەى جەنگی هێرشی کردە سەری، بەڵام گورزێکی گەورەی خوارد و تێکشکا، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان تیادا ئاگری نەورۆزیان کردەوە.

گەریلاکان لەسەر چیای گارە ئاگرێکی زۆر گەورەیان کردەوە و نەورۆزیان پیرۆز کرد. ئاگرەکە بە رادەیەک بەرز و گەورە بوو، کە لە زۆرێک لە ناوچەکان و گوندەکانی دەورووبەرەوە دەبینرا.

هاوکات گەریلاکان بە فیشەکی هەوایی سڵاویان لە گەلی باشووری کوردستان کرد و نەورۆزیان لێ پیرۆز کردن.

ئاگری نەورۆز لەسەر چیای گارە تاوەکو بەیانیی ئەمڕۆ گەشاوە و بڵێسەدار بوو و گەریلاکانی لە دەوریدا گۆڤەند و شاییان دەگێڕا.

ژ.ت