گەریلاکانی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان ٤ی نیسانیان پیرۆز کرد

گەریلاکانی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) لە چیاکانی کوردستان بە رێکخستنی مەراسیمێک ٤ی نیسان رۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ١٧هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پ

لە چیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گەریلاکانی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) بە رێکخستنی مەراسیمەک ٤ی نیسان رۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هەروەها ١٧هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)یان پیرۆز کرد.

پیرۆزباییەکە بە مەراسیمێکی سەربازیی دەستیپێکرد. لە مەراسیمە سەربازییەکەدا لەبارەی واتا و گرنگیی رۆژەکە و خەباتی ئاپۆیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لێدوان درا.

دوای لێدوانەکان، گەریلاکان بە جۆش وخرۆش و ورەیەکی بەرز و گەورەوە ٤ی نیسانیان لە یەکتر پیرۆز کرد.

گەریلاکان بە بەرهەمە هونەرییەکان و بە  چڕینی گۆرانی و گێڕاندنی گۆڤەند و شایی جۆشێکی گەورەیان بە مەراسیمەکە بەخشی.

ژ.ت