گەریلاکانی یەرەکە رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کوردیان پیرۆز کرد

یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) لە چیا ئازادەکان رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان پیرۆز کرد.

گەریلاکان دوای خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیان بە ئاهەنگەکە کرد.

لە سەر ناوی گەریلاکانی فەرماندەیی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان شیار شەڤگەر لەبارەی رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد قسەی کرد.

شەڤگەر سەرەتا لەدایکبوونی رێبەر ئۆجالانی لە ئۆجالان، گەلی کورد، شەهیدانی شۆرشگێر و هەموو هەڤاڵان پیرۆز کرد و وتی، "رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرلەنوێ لەدایکبوونە، بە تایبەتی بۆ گەلی کورد کە لەبەرانبەر زوڵم و داگیرکەری زۆیان ناسی و لە هەمانکاتدا لە بەرانبەر داگیرکەری تێکۆشانیان کرد و گەڕایەوە سەر رێچکە و وڵاتی خۆی.

دوژمنی داگیرکەر چەندین ساڵە لەسەر کورستان زوڵم، زۆردەستی و کوشتن بەڕێوەدبەرد، بەڵام بە لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ جارێکیت ژیان خوڵقا و ئەرکی سەر شانی ئێمەش ئەوەیە کە بۆ ژیانێکی ئازاد تێکۆشان بکەین.

ئێستا داگیرکەری بۆئەوەی هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ کاریگەری نەبێت و گەلی کورد بە کەلتوری خۆی نەژی، بە هەموو هێز و تەکنیکێکی پیشکەوتوو هێرش دەکاتە سەر هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ. لەبەرئەوەش ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ گەورەترین تێکۆشان بەڕێوەببەین.

شیار باسی ئەوەشی کرد کە لە ٤ی نیساندا پژاکیش دامەزرێنرا و وتی، "لە رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆدا، بە پێشەنگایەتی هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان پژاک دامەزرێنرا. پارتی ژیانی ئازاد ١٧ ساڵە دامەزرێنراوە، بە پێشەنگایەتی هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ گەلانی فارس، عەرەب و بەلوچ و ئازەری بە ئازادی و یەکسانی بژین.

لە رۆژهەڵاتی ککوردستان بۆ ئەوەی فەلسەفە و هزری رێبەر ئاپۆ بناسرێت و خاوەنداری لە رێچکەی خۆیان بکەن، ئێمە بە دەیان شەهیدماندا، بە تایبەتی فەرماندەی گەورە شەهید شێرکۆ، شەهید کاوەندا، شەهید لەشکەر، شەهید جوودی، ئەمڕۆ بوون بە سمبۆڵی ئەم شۆرش و هزرە. ئیستا ئەوەی دەکەوێتە سەر شانی ئێمە، خاوەنداریکردنە لە میراسی شەهیدانمان.

وەک یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) بە هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ ئێمە خۆمان دەگەیێنینە هەموو گۆڕەپانەکان و کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، بۆ ئەوەی ئەم گەلە ئازاد ببێت ، ئەرکی سەر شانمان جێبەجێ دەکەین.

گەریلاکان بە چاندنی دار و دروشمی 'بێ سەرۆک ژیان نابێت' کۆتاییان بە ئاهەنگەکەیان هێنا.

ف.ق