گەریلاکانی یەژاستار بەهۆنراوەیەک یادی ئاسیا و رۆژگەریان بەرزڕاگرت
گەریلاکانی یەژاستار لە هۆنراوەیەکدا باس لە چالاکی گیانبازی ئاسیا و رۆژگەر دەکەن. هۆنراوەکە بە ناوی 'رۆژ تاریک ناکرێت' نوسراوە، کە ئەو رەستەیە لە نامەکەی رۆژگەر هێلین وەرگیراوە.
گەریلاکانی یەژاستار لە هۆنراوەیەکدا باس لە چالاکی گیانبازی ئاسیا و رۆژگەر دەکەن. هۆنراوەکە بە ناوی 'رۆژ تاریک ناکرێت' نوسراوە، کە ئەو رەستەیە لە نامەکەی رۆژگەر هێلین وەرگیراوە.
گیانبازانی تابوری نەمران ئاسیا عەلی و رۆژگەر هێلین ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە بەرامبەر ناوەندی پیشەسازی سەربازی دەوڵەتی تورک توساش چالاکییەکی گیانبازییان کرد، کە کاریگەرییەکانی تائێستاش بەردەوامن. یەک لەو ناوچانەی کە پەیامی ئەم چالاکییەیان پێگەیشت، بێگومان سەنگەرەکانی بەرخودانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایە.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان، ئەنجامە کاریگەرەکانی ئەو چالاکییە و کاریگەری نامەی فیداییان هەڵدەسەنگێنن و دەیکەنە هێزی تێکۆشان.
وێڕای ئەنجامەکانی چالاکی سیاسی و سەربازی هەروەها دڵسۆزی و وەفاداری گەورەی رۆحیش دێتە ئاراوە. گەریلاکانی یەژاستار لە سەنگەرەکانی شەڕدا، وەفاداری و سەرسامی خۆیان بە چالاکی گیانبازی ئاسیا و رۆژگەر بە هۆنراوەیەک نیشاندا. هۆنراوەکە لە ئامانجی چالاکییەکە تا دەگاتە ئامادەکارییەکانی، لە زمانی ئەوانە دەگێرێتەوە. ناوی هۆنراوەکەش 'رۆژ تاریک ناکرێت' کە ئەم رەستەیە لە نامەکەی رۆژگەر هێلینەوە وەرگیراوە.