گەریلاکانی یەژاستار گورزی گەورە لە هێزە داگیرکەرەکان دەدەن
گەریلاکانی یەژاستار کە لەدژی هێرشی داگیرکەری تورک لە سەنگەرەکاندا بەرخۆدان دەکەن، گورزی گەورە لە داگیرکەران دەوەشێنن.
گەریلاکانی یەژاستار کە لەدژی هێرشی داگیرکەری تورک لە سەنگەرەکاندا بەرخۆدان دەکەن، گورزی گەورە لە داگیرکەران دەوەشێنن.
هێرشی داگیرکەری تورک لەسەر هەرێمەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین بەردەوامە. بەرخۆدانی گەریلاژانی هەپەگە و یەژاستاریش لەدژی هێرشەکان بەردەوامی هەیە.
گەریلاکانی یەژاستار کە بەشداریان لە هەنگاوی جەنگی خابووردا کردووە و لە سەنگەرەکاندان، رایانگەیاند، ئەوان بە رۆحی بەرخۆدانی گارە رێگری لە داگیرکەری دەکەن. گەریلاکانی یەژاستار نوودەم لەبارەی بەرخۆدانیانەوە وتی، "لەو رۆژەوەی هێرشی داگیرکەری دەستیپێکردووە و تا ئێستا ئێمە لەدژی داگیرکەران چالاکی ئەنجام دەدەین. بێوەستان بەردەوامی بە بەرخۆدانمان دەدەین. ئێمە هەروەها بەرخۆدانمان بۆ پاراستنی زەندوورا ئەنجام دەدەین. بڕوام وایە بە سەرکەوتنێکی گەورەوە لە چالاکیەکە دەگەڕێینەوە. بەرخۆدانی گارە رێگەمان رۆناک دەکاتەوە. پێویستە هەموو کەسێک بزانێت کە ئێمە سەردەکەوین."
ئەو پێشەنگانەی کە لەدژی دوژمن بەرخۆدان دەکەن لە چیاکانی کوردستان بە شێوەیەکی بێوێنە شەڕ دەکەن. یەکێک لە ژنە گەریلاکان کە ترسی خستووەتە نێو دڵێ دوژمن رۆژینە. لەبارەی چالاکیەکەیان کە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراون رۆژی دەڵێت، "ئێمە گۆڕەپانی هەڤاڵانی ژنە، شەڕڤانانی ئاپۆیی لێرە دەمێننەوە. تاوەکو کۆتایی لەدژی دوژمن بەرخۆدان دەکەین و داگیرکەران تێکدەشکێنین. سڵاو و رێزمان ئاڕاستەی هەڤاڵانمان لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا دەکەین کە لەدژی دوژمن بەرخۆدان دەکەن."
ف.ق