گەریلاکانی یەژاستار گورزیان لە هەلیکۆپتەرێک وەشاند

گەریلاکانی یەژاستار ٢ی ئەیلول لە هەلیکۆپتەرێکیاندا کە ویستی گۆڕەپانی پیتی تی هەرێمی زاپ بۆردومان بکات. هەلیکۆپتەرەکە کە گورزی بەرکەوت بە ناچاری لە هەرێمەکە کشایەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری بازەکانی زاگرۆسا:

٣١ی ئاب کاتژمێر ٠٥:٠٠ لەسەر رێگەی شەمزینان – گەڤەری جۆلەمێرگ، هێزەکانمان لە خاڵی پشکنینیاندا. لە چالاکیەکەدا ژمارەیەک سەربازی سزادران و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

٢ی ئەیلول کاتژمێر ٠٠:٣٠ لە هەرێمی زاپ، هێزەکانی یەژاستارمان لە هەلیکۆپتەرێکیاندا کە ویستی گۆڕەپانی پیتی تی هەرێمی زاپ بۆردومان بکات. هەلیکۆپتەرەکە کە گورزی بەرکەوت بە ناچاری لە هەرێمەکە کشایەوە.

٢ی ئەیلول کاتژمێر ١٩:٠٠ لە زاپ لەدژی داگیرکەران لە گۆڕەپانی جیلۆی بچوک، هێزەکانمان بە چەکی قورس چالاکیان ئەنجامدا. ئامانجەکان بە سەرکەوتویی پێکران.

لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێی هەرێمی ئاڤاشین

٢ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان ٠١:٣٠ و ٠٢:٣٠ سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی و چەکی قورس گۆڕەپانی وەرخەلێی بۆردومان کرد. داگیرکەران هەوڵیاندا دوای بۆردومانەکە پێشڕەوی بکەب، بەڵام هێزەکانمان لە نزیکەوە لە داگیرکەرانیاندا و داگیرکەران بە ناچاری کشانەوە.

٣ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان ٠٦:٥٠ و ٠٩:٠٠ سوپای داگیرکەری تورک جارێکی دیکە تاوانی شەری ئەنجامدا و گازی ژەهراوی لەدژی وەرخەلێ بەکارهێنا.

جموجوڵی فڕۆکەکانی چاودێری و درۆنەکان لەسەر گۆڕەپانی بەرخۆدان بەردەوامە.

٢ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان ١١:٣٠ و ١٩:١٠ گۆڕەپانەکانی چەمچۆ، سیدا، گوندی رێنچبەرانی هەرێمی زاپ لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکران. بەو هۆیەوە ئاگر کەوتەوە و ئاگرەکە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

٢ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان ٢٠:٤٠ و ٢٢:٠٠ لەسەر ئاسمانی گۆڕەپانی قاشوریای هەرێمی مەتینا هەلیکۆپتەرەکان دەستیان بە جووڵە کرد. هەمان  کاتژمێر گوندەکانی دێشیشێ، ئێدنێ، کێستە، سەرەروو و هرۆرێی سەر بە ئامێدی و گۆڕەپانی کۆردینە و قەڵای قومڕی بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکران.

٢ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان ٠٠:٤٠ و ٠١:٣٠ هەلیکۆپتەرەکان بەسەر گۆڕەپانەکانی مەرڤانۆس، تابوری عەرەبان، گردی سپی، گردی سور و گردی سلێمانی ئاڤاشین گەڕان.

٣ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان ٠٨:٠٠ و ٠٩:٠٠ گوندەکانی کافیا، شێرانێ و رێدنێی هەرێمی گارە لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کران و لە ئەنجامدا ئاگر کەوتەوە و ئاگرەکە بەردەوامە."

ف.ق