گەریلاکانی یەژاستار لە خۆزات لە یەکەیەکی شاراوەیاندا
گەریلاکانی یەژاستار لە ناوچەی خۆزاتی دەرسیم، لەدژی یەکەیەکی شاراوەی سوپای داگیرکەری تورک لە دوو لاوە چالاکیان ئەنجامداوە. چالاکی بۆ یادکردنەوەی فەرماندە زین جزیر و یڵماز دەرسیم ئەنجامدراوە.
گەریلاکانی یەژاستار لە ناوچەی خۆزاتی دەرسیم، لەدژی یەکەیەکی شاراوەی سوپای داگیرکەری تورک لە دوو لاوە چالاکیان ئەنجامداوە. چالاکی بۆ یادکردنەوەی فەرماندە زین جزیر و یڵماز دەرسیم ئەنجامدراوە.
راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە:
"٥ی ئاب لە ناوچەی خۆزاتی دەرسیم، لە گوندی چاکماکلی، یەکەیەکی شاراوەی سوپای داگیرکەری تورک کە بۆسەیان دانابوو، لەلایەن هێزەکانمانەوە کۆنتڕۆڵکران. هێزەکانی یەژاستارمان لە دوولاوە چالاکیان ئەنجامداوە و گورزیان وەشاند. گروپی یەکەم لە نزیکەوە لە داگیرکەرانیدا و بەپێ زانیاریەکان داگیرکەرێک سزادراوە و زۆر داگیرکەریش بریندار بوون. لە بەرەی دووەمدا هێزەکانی یەژاستار لە سەنگەری داگیرکەرانیدا، لەوێش چەند داگیرکەرێک سزادران. دوای چالاکیەکە سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قۆڕش ناوچەکەی بۆردومان کرد و دواتر کوژراو و بریندارەکانیان بۆ خۆزات گواستەوە و یەکە شاراوەکان کشانەوە.
چالاکیەکە کە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا بۆ یادکردنەوەی هاوڕێ فەرماندەکانمان زین جزیر و یڵماز دەرسیم ئەنجامدرا لە لە دەرسیم شەهید ببوون.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەککانی زاگرۆسدا لە هەرێمی ئاڤاشین:
٥ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ٢٣:٢٠ – ٠٠:٥٠ لە گۆڕەپانی گردی سوور، مەرڤانۆس، کەتیبەی عەرەبان، جموجوڵی هەلیکۆپتەرەکان دەستیپێکرد، کاتژمێر ٠٠:٥٠ هەلیکۆپتەرەکان ویستیان گردی سوور بۆردومان بکەن، بەڵام هێزەکانمان وڵامیان دایەوە. دوای ئەوەی گورز بەر هەلیکۆپتەرەکان کەوت، بە ناچار گەڕانەوە و پاشەکشێیان کرد.
٥ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ١١:٠٠ – ٠٢:٠٠ لە هەرێمی ئاڤاشین لە گۆڕەپانی وەرخالێ تونێلەکانی شەڕ بۆردومانکران. سوپای داگیرکەری تورک لە وەرخاڵێ لەدژی تونێلەکانی شەڕ گازی کیمیاییان بەکارهێنا. هەروەها درۆنەکان چاودێری ناوچەکەیان کرد.
٥ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ١٠:٠٠ و ١٠:٣٠ کوروژەهرۆ، سیدا، ساجای هەرێمی زاپ و گوندی رەنچبراخا بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران."
ف.ق