گەریلاکانی یەژاستار: مرۆڤ تەنها لە ناو پەکەکەدا ئازاد دەبێت

گەریلاکانی یەژا ستار بە بۆنەى ٤٤هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە رایانگەیاند: "مرۆڤ تەنها لە ناو پەکەکەدا ئازاد دەبێت".

گەریلاکانی یەژا ستار ڕایانگەیاند، لە ناو پەکەکەدا ژیانی راستەقینەیان دۆزیوەتەوە و لەو ژیانەشدا بەرگری لە گەلی کورد و خاکی کوردستان دەکەن. گەریلاکان راشیانگەیاند، پەکەکە شوێنی مرۆڤە باڵاکانە.

گەریلاکانی یەژا ستار ئەوەشیان ڕاگەیاند، ئەوەى پەکەکەی دروستکرد، کارێکی کردووە، کە لەم ٤٣ ساڵەدا پەکەکە تێکنەشکێت، ئەویش ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە. ئەوەشیان راگەیاند، تا دوا دڵۆپی خوێنیان تێدەکۆشن.

گەریلاکانی یەژا ستار بیر و بۆچوونەکانیان بەمشێوەیە خستەڕوو؛

ئاڤێستا جودی رایگەیاند: تەنها هەندێک قسەکردن بەشی باسکردن لەسەر پەکەکە ناکات. ژیانێکی نوێی بە کۆمەڵگا بەخشیوە. لەم ژیانەدا مرۆڤ ئەوەى بۆ دەردەکەوێت و دەڵێت، مرۆڤێکی نوێ لە دایکبووە. من ژیانی راستەقینەم لە ناو پەکەکەدا دۆزییەوە. لە رووی جەستەیی و دەرونییەوە لە ناو پەکەکەدا ئارامین. هەموو کەس دەزانێت ژیان لە ناو سیستمدا ژیانی ڕاستەقینە نییە. مرۆڤ لە ناو سیستمدا لە رووی جەستەییەوە بوونی هەیە، بەڵام مرۆڤ دەزانێت لە رووی رۆح و موراڵەوە و لە دڵەوە بوونی نییە. مرۆڤ تەنها لەناو پەکەکەدا دەتوانێت ئازاد بێت.

جانفەدا ڕوبار وتی: پەکەکە بۆ من بەرزترین و باڵاترین شوێنە بۆ مرۆڤ. تێگەیشتنە لە راستیی رێبەرایەتی و مرۆڤایەتی. هەر چەندە ئێمە رێبەرایەتیمان نەبینیوە، بەڵام پەکەکەمان بە کتێبەکانی رێبەرایەتی ناسیوە و پەکەکە ئێمە زیاتر لەوە نزیک دەکاتەوە، کە مرۆڤ جوانتر خۆی بناسێت.

پەکەکە کارێک دەکات، کە مرۆڤ حەز و خۆشەویستیی تیادا بئافرێت و هیوای بۆ دروست ببێت و سەربکەوێت. کارێک دەکات، کە مرۆڤ لە پێناو ژیان و دۆزێکدا بژی. پەکەکە بۆ ئێمە گەیشتنە بە شوێنە باڵاکان.

ستارە ستێرک باسی ئەوەیکرد: پەکەکە ڕێگای ئازادییە. من ئازادیم لە ناو پەکەکەدا دۆزییەوە. کاتێک هاتمە ناو ریزەکانی گەریلا گوتم، خۆزگە پێشتر پەکەکەم دەناسی و زووتر بەشدار دەبووم.

لە کۆمەڵگەدا ژنان ناتوانن خۆیان بن و باس لە خۆیان بکەین و خۆیان وێنا بکەن، بەڵام لە ناو پەکەکەدا ئێمە خۆمان ناسی، بۆیە ئێمە تێدەکۆشین، بەرگری دەکەین، پەکەکە ئەو دەرفەت و شانسەى بە ئێمە بەخشی.

ئێمەی گەریلاکانی یەژاستار دەمانەوێت تێکۆشانمان زیاتر و گەشتر بکەین. من ناسنامەی خۆم لە ناو پەکەکەدا دۆزییەوە، وەک ئەوە بوو، کە سەرلەنوێ لە دایک ببمەوە. ناتوانم ژیان لەناو پەکەکەدا بە چەند قسەیەک باس بکەم، چونکە هەستێکی زۆر جیاوازە. تۆ بە ژنبوونی خۆتەوە دێیتە چیاکان، بەڵام خۆت دووبارە و سەرلەنوێ بنیات دەنێیتەوە. مرۆڤ تەنها کاتێک لەوە تێدەگات، کە بزانێت پەکەکە چۆن و بە چ شێوازێک چیی بۆ مرۆڤ کردووە و مرۆڤ بۆ پەکەکە چییە. پەکەکە بۆ من ژیانێکی جوانە. ئێمە لە ناو ئەم ژیانەدا بەرگری لە خۆمان و خاکەکەمان و گەلەکەمان دەکەین.

زیلان بانێ قسەى لەسەر ئەوەکرد: کاتێک بەشداری ریزەکانی پەکەکە بووم هەڵوەستەم لەسەر فیکر و رامانی رێبەرایەتی کرد، چونکە کاتێک مرۆڤ لە بیر و رامانی رێبەرایەتی تێبگات ئازاد دەبێت. ڕەنگە ئەمە لەلای هەندێک کەس وەک پروپاگەندە دەربکەوێت، بەڵام مرۆڤ ئەو ڕاستییە لە ناو پەکەکەدا دەبینێت و بۆی دەردەکەوێت. مرۆڤ دەبینێت، کە کورد چۆن ساڵەهای ساڵ لە خەوی مردندا بوو. ئێستا ڕەنگە کەسانێک چووبنە سەر هێڵی خیانەت، بەڵام کورد تێکۆشان لەگەڵ رێبەرایەتی و بەردەوامیدان پێی بەلاوە باشترە.

کاتێک دەوترێت پەکەکە، پێش هەموو شتێک ئازادی بەبیری مندا دێت، ئەو دیمەنە، کە پێش هەموو شتێک دێتە بەرچاوم ڕێبەر ئاپۆیە، چونکە ئەم ڕێکخستنە، کە ماوەی ٤٠ ساڵە لەسەر پێ خۆی راگرتووە، ئەو دروستیکردووە. ئێمە شەڕڤانانی ڕێبەر ئاپۆین و تا دوا دڵۆپی خوێنمان تێدەکۆشین.

ڕاپەرین گابار ئاماژەى بەوەکرد: وەک رێبەرایەتی وتویەتی، پەکەکە حیزبی شەهیدانە. بۆیە پەکەکە هەستی جیاواز بە مرۆڤ دەبەخشێت. پەیوەندیی هاوڕێیەتی لەناو پەکەکەدا کاریگەریی لەسەر هەموو کەس دروستکردووە و دروستی دەکات. لەناو پەکەکەدا ژنان زیاتر دەبنە باوەڕدار، بەهێزتر دەبن و ئیرادەیان بەهێزتر دەبێت.

ستارێ میترا جودی ئەوەى خستەڕوو: پەکەکە جێگای بەرخۆدان و تێکۆشانی شکۆدار و شکۆمەندانەیە. هاوڕێیەتی و تێکۆشان و ئیرادەی ناو پەکەکە لە هیچ شوێنێکی تردا نییە. لەو رووەوە پەکەکە لە رێکخستنەکانی تر جیاوازە. مرۆڤ ناتوانێت تەنها بە کۆمەڵێک قسە باس لە ژیان لەناو پەکەکەدا بکات.

ژ.ت