گەریلاکانی یەژەئاستار لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا: ١٣ داگیرکەر سزادران - نوێکرایەوە-

چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەردەوامن. لە چالاکیەکاندا ١٣ داگیرکەر سزادران، ٤ داگیرکەر بریندار بوون، گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا، سەنگەرێک و ئامێرێکی گوێلێگرتن تێکشکێنران.

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە:

" لەبەرانبەر ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی زاپ، ئاڤاشین، بەرخۆدانی هێزەکانمان بەردەوامە. هێزەکانمان فورزی قورس لە داگیرکەران دەدەن. هێزەکانمان بە تاکتیکی سەردەم و بە چالاکی خوڵقێنەر گورز لە داگیرکەران دەوەشێنن. هێزەکانمان لە بەرانبەر بارودۆخی قورس بە ئیرادەیەکی گەورە و لەسەر هێڵی فیدایی هێرش دەکەنە سەر داگیرکەران و گورزی گەورە لە سوپای داگیرکەر دەوەشێنن. لە چالاژی هێزەکانمان ١٣ داگیرکەر سزادران و ٤ داگیرکەر بریندار بوون، گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا و سەنگەرێک و ئامێرێکی گوێلێگرتن تێکشکێنران.

لە هەرێمی ئاڤاشین

لە ٢٦ی نیساندا هێزەکانی یەژەئاستارمان کۆنتڕۆڵی گروپێک لە داگیرکەرانیان کرد لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ و لە کاتژمێر ١٨:٤٠ دا بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. لە چالاکیەکەدا ٨ داگیرکەر سزادران، ٢ داگیرکەر بریندار بوون. سوپای داگیرکەری تورک ئێوارە هەرێمەکەی بۆردومان کرد و بە هاوکاری هەلیکۆپتەری شەڕ کوژراو و بریندارەکانی لە گۆڕەپانی شەڕ دوورخستەوە.

لە ٢٧ی نیساندا هێزەکانی یەژەئاستارمان لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی بەرخۆدانی وەرخەڵێ چاودێری داگیرکەرانیان کرد. هێزەکانمان کاتژمێر ١٧:٣٠  لەدوولاوە لە دژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا. لە بەرەی یەکەمدا لە نزیکەوە لە داگیرکەراندرا و داگیرکەرێک سزادرا. لە بەرەی دووەمیش هێرش کرایە سەر داگیرکەران و ٣ داگیرکەر سزادران. هیزەکانمان ئامێرێکی گوێلێگرتن سانسوریان تێکشکاند.

لە چالاکی تیمە گەڕۆکەکانی یەژەئاستارماندا ٤ داگیرکەر لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕ سزادران، سەنگەرێک و ئامێرێکی گوێلێگرتنی دەنگی و سانسۆر تێکشکێنران.

لە ٢٧ی نیسان کاتژمێر ١٩:١٥ هێزەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا لە وەرخەلێ. لە جالاکیەکەدا ئامانجەکان بە سەرکەوتوویی پێکران.

لە ٢٧ی نیسان کاتژمێر ٢٢:٤٥ دا سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی وەرخەلێی بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کرد و ویستی بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی سەرباز جێگیر بکات. هێزەکانمان گورزیان لە هەلیکۆپتەرەکەدا و هەلیکۆپتەرەکان بێ ئەوەی سەرباز جێگیر بکەن، پاشەکشێیان کرد.

لە هەرێمی زاپ

٢٦ی نیسان کاتژمێر لەنێوان ٢٣:٠٠ و ٠٠:٠٠ هەلیکۆپتەرەکان ویستیان هێرش بکەنە سەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەردەمی کورەژارۆ. لەلایەن هێزەکانمانەوە بە ئامانجگیران و بە چەکی قورس لێیاندرا. لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانماندا بە ناچاری کشانەوە.

٢٧ی نیسان کاتژمێر ١٧:٤٠ داگیرکەران لە دەورەبەری سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی کەڤرێکونی هەرێمی بەرخۆدانی سەردەمی کورەژارۆ لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و بە تاکتیکی سویقاست لێیاندرا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێک بریندار بوو.

٢٧ی نیسان تاقی ئێراوە لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید هارونی کورەژارۆ هێزەکانمان چالاکیان ئەنجامدا و داگیرکەرێک سزادرا.

٢٧ی نیسان کاتژمیر ١٨:٣٠ هەلیکۆپتەرەکان ویستیان هێرش بکەنە سەر وەرخەلێ و لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانماندا، هەلیکۆپتەرەکانی داگیرکەران بە ناچاری لە گۆڕەپانەکە دوورکەوتنەوە.

هێزەکانمان ٢٧ی نیسان بە شەو لەدژی هەلیکۆپتەرەکان لە گردی روبار چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیە کاریگەرەکەدا هەلیکۆپتەرەکان کشانەوە و دواتر لە گردی شەهید کەنداڵەوە گۆڕەپانەوە تۆپبارانکرا. لە هەمانکاتدا ٢٧ جار بە ئۆبۆس و فڕۆکەی شەڕ دەوروبەری هێڵی سنوری گردی جوودی کرایە ئامانج.

لە هەرێمی خواکورک

لە ٢٧ی نیسان کاتژمێر ١١:٣٠ داگیرکەران لەسەر گردی شەهید شاهان و گردی شەهید ئاخین بە شێوەیەکی هاوکات لەلایەن هێزەکانی یەژەئاستارمانەوە کرانە ئامانج. لە هەردوو چالاکیەکەدا ئامانجەکان بە باشی پێکران.

هێرشەکان بەردەوامن

٢٧ی نیسان کاتژمێر ١٩:٣٠ بناری گردی زەنگلی هەرێمی گارە لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران.

٢٧ی نیسان کاتژمێر لەنێوان ١٨:٠٠ و ١٩:٠٠ لە بارەگاکانی سەر سنورەوە گردی هەکاری هەرێمی مەتینا بە ئۆبۆس بۆردومانکران.

لە ٢٧ی نیساندا گردی ئامێدی، چەمچۆ، شەهید شەمدین، کورەژارۆ، ساجا، ئەشکەوتنی برینداران، گردی شەهید جوودی، گردی ئۆرتێ و کارکەری هەرێمی زاپ، ٢٣ جاران بە تۆپ و ئۆبۆس و هەلیکۆپتەر و فڕۆکەوە بۆردومان و تۆپبارانکران."

ف.ق