گەریلای یەژاستار، ڕەحیمە خەبات لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە
گەریلای یەژاستار، ڕەحیمە خەبات، ١ ی ئەیلولی ٢٠٢٢ شەهید بوو، ئەمڕۆ لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە.
گەریلای یەژاستار، ڕەحیمە خەبات، ١ ی ئەیلولی ٢٠٢٢ شەهید بوو، ئەمڕۆ لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە.
گەریلای یەژاستار، ڕەحیمە خەبات (شیلان ئۆکمەن) لە ١ ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە ناوچەی میکس سەر بە وان، لە شەڕێکدا دژی سوپای تورک شەهید بوو، لە یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی، یادکرایەوە.
مەراسیمی یادکردنەوەکە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە لە گوندی ئەڤینا لە ناوچەی ستێوری سەر بە مێردین بەڕێوەچوو. دایکانی ئاشتی و گەلێک کەسی تر بەشداری مەراسیمەکە بوون.
ئەو ژنانەی چوونە گۆڕستانەکە نزایان خوێند، پاشان لە ماڵەکەدا بەشداری یادی لەدایکبوونیان کرد.
ژنان دووپاتیان کردەوە، یادی شەهیدان زیندوو دەهێڵنەوە و لە هەموو گۆڕەپانەکان درێژە بە تێکۆشان دەدەن.