لە گەریلاکانی یەژاستا میلیتان زاگرۆس بە بۆنەی رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەی بۆئاژانسی هەواڵی فرات (ANF) کرد.
میلیتان زاگرۆس وتی، "لەگەڵ لەدایکبوونی رێبەرمان و دەتسپێکردنی بزوتنەوەی پەکەکە سەردەمێکی نوێ لە کوردستان دەستیپێکرد" و بەم جۆرە درێژەی پێدا: "گەلی کورد خاوەنداری لە هەبوونی نەتەوەیی خۆی کرد، بۆ پاراستنی خۆی و خاکەکەی تێکۆشا. تێکۆشانی گەورەی ٤٥ ساڵە لەئارادایە".
هێزێکی گەورە لە رێبەرمان وەردەگرین
میلیتان زاگرۆس باسی لەوەکرد کە گۆشەگیرییەکی زۆر دژوار لەسەر رێبەری گەلی کورد هەیە، ئەو گۆشەگیرییە لە بەرامبەر گەلی کوردە و وتی، "رێبەرمان لە ئیمراڵی بە دیل گیراوە، بەڵام هزر و ئایدۆلۆژیای ئەو بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە. ئێمە هێزێکی گەورە لە ئایدۆلۆژیای رێبەرمان وەردەگرین. ئێمە هەوڵ دەدەین تێکۆشانمان بگەیەنینە بەرزترین ئاست".
ئازادی ژنی بە بنەما گرت
گەریلای یەژاستار میلیتان زاگرۆس بە بیریهێنایەوە کە لە جیهاندا زۆر شۆڕش روویانداوە، زۆر دەوڵەت دروستبوون بەڵام هیچکام لەوانە ئازادی ژن و ئازادی کۆمەڵگای ئاوێتەی یەکنەکردووە و وتی، " ژن بەردەوام نەتەوەی بندەست بووە. گەورەترین جیاوازی رێبەرمان ئەویە کە ئازادی ژنی بە بنەما گرتووە و رێگەی تێکۆشانی بە ئێمە نیشان داوە. دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بووەتە دروشمێکی جیهانی. ئێمە بەڵێن دەدەین کە ئازادی جەستەیی رێبەرمان مسۆگەر بکەین".
هـ . ب