توندترکردنی گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شەنگالیش نیگەرانییەکانی زیاد کردووە. نوێنەرانی رێکخراوە مەدەنییەکان و بەڕێوەبەرایەتی شەنگال لەبەردەم ئەنجومەنی گەلی تل عزێر لەسەر بابەتەکە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیان دا.
لەسەر ناوی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، خۆبەڕێوەبەری شەنگال و رێکخراوەکانی شارەکە خەلیل حەجی راگەیەندراوەکە خوێندەوە.
خەلیل حەجی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزار کرد و بە بیری هێنایەوە، لە ساڵی ٢٠١٤ دا ئەوانە فریای ئەوان کەوتن و ئەوانیان لە فەرمانەکە رزگار کرد خوێندکار و شاگردەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان بوون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەوەی هەموو رۆژێک بیر لە ئێمە دەکاتەوە و بە بیرکردنەوەی خۆی ئێمە دەپارێزێت هەر سەرۆک ئاپۆیە. ئێمە داوا لە سی پی تی، رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ دەکەین کە دەستبەجێ بکەونە جموجۆڵە، خۆیان بگەیەننە رێبەر ئاپۆ و دیداری لەگەڵ ئەنجام بدەن".
لە راگەیەندراوەکەدا بە بیرهێنرایەوە کە دوو ساڵە دیدار لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام نادرێت، زانیاری لەبارەیەوە بەدەستناهێنرێت و رایانگەیاند، "ئێمە وەک کۆمەڵگای ئێزدی، ئاشتیخوازین. ئێمە زۆر ئێش و ئازار و ستەممان بینیوە. بمانەوێت یان نا بۆ سەرۆک ئاپۆ ئێمەش دەکەوینە ناو نیگەرانیەوە. گۆشەگیری لەسەر سەرۆک ئاپۆ مایەی شەرمەزارییە. داوا لە کۆمەڵگا دەکەین کە خاوەنداری لە سەرۆک ئاپۆ بکەن. چۆن دەبێت کە مرۆڤایەتی بێدەنگ بێت. بە ملیۆنان مرۆڤ بە هزر و رامانی ئەو لەبارەی خۆبەڕێوەبەرییەوە خۆیان بەڕێوەدەبەن و سەرۆکی ئەو هزر و فەلسەفەیە لە زینداندایە. ئەمە چۆن دەبێت؟ ئێمە گۆشەگیری قەبوڵ ناکەین و رەتیدەکەینەوە. کۆمەڵگای ئێمە بەردەوام لەناو جموجۆڵ دا دەبێت. ئێمە تا ئازادی سەرۆک ئاپۆ تێدەکۆشین".
راگەیەندراوەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی هات.
هـ . ب