گەشتێک بەرەو هەرێمی بەرخۆدانی سەرگەلێ
لەوێ بەرخۆدان، لەوێ دەنگی بۆردوومان و حەقیقەتی ژیان هەیە. بۆیە یەکەمین گەشت بەرەوە هەرێمەکانی بەرخۆدانی سەرگەلێ دەست پێدەکات.
لەوێ بەرخۆدان، لەوێ دەنگی بۆردوومان و حەقیقەتی ژیان هەیە. بۆیە یەکەمین گەشت بەرەوە هەرێمەکانی بەرخۆدانی سەرگەلێ دەست پێدەکات.
لە پشتەوەی چیاکان، تولە ڕێگەیەکمان بۆ خۆمان دیاریی کرد و بەرەو جێگە نوێیەکەمان دەچین. لەوێ بەرخۆدان، لەوێ دەنگی بۆردوومان و حەقیقەتی ژیان هەیە. بۆیە یەکەم گەشت بەرەوە هەرێمەکانی بەرخۆدانی سەرگەلێ دەست پێدەکات.
ئەو هەوایەی لە چیاکانەوە دێت نیشاندەری ئەوەیە پایز هاتووە. هەموو شتێک لە پشتمانەوە جێما؛ دار، ئەو ڕێگەیەی هەنگاوی لەسەر دەنێین، ئەو خاکەی لە ژێر پێماندا دەخلیسکێت، ئەو بەردانەی لەکاتی وچانماندان دەستیان لێ داوە، ئەو باڵندانەی کە لە ئامادەکاری چوونە هێلانەکانیانن، ئەو گەڵا سەوزانەی بە دارەکانەوە ماوەتەوە، سمۆرەکان کە لەم دارەوە دەڕۆنە ئەو داری تر، هەور و چەندان شتی جوانی دیکە. ڕێگەیەک کە هەموو شتانەی لەگەڵ خۆیدا دەهێنا.
ساتێک کە لە نێو گژوگیا زەردبووەکانەوە تێپەڕ دەبووین کە تا کەمەرمان هاتبوو، دڕکی گوڵە مۆرەکان چەقیبووە دەستمان. وەک ڕووی ڕاستی ژیان بوو. لەگەڵ دوو گەریلای رێنیشاندەر (ڕێزان)دا لە پێش خۆمانمان دەڕوانی و ڕێمان دەکرد. گەریلایەکی عەرەبی خەڵکی منبج، بە کوردییەکی تێکشکاوەوە، ئاوڕی دەدایەیەوە بە بزەیەکەوە دەیگوت "باشی هەڤاڵ؟" گەریلایەکی دیکەش لە گەشتێکدا گوتبووی، "لە هەموو گەشتێکدا مرۆڤ لەگەڵ خۆیدا هەنگاو دەنێت."
دەستبەرداری ژماردنی ترپەکانی دڵم ببووم، گوێم بەهەناسە سواریم نەدا و لە نێو دارستانێکی بێدەنگدا جار جارە دەنگی بالندەکانم دەهات بە گوێدا. جار جار بارانێکی بەخوڕ دادەباری، بۆن و بەرامەی خاکم هەڵدەمژی. کاتێک بۆنی ڕێگاکە ناکەن، ئەوا ڕێگەکە درێژتر دەبێت. کاتێک ڕێنیشاندەرە گەنجەکە پێی گوتین وچانێک ئەدەیەن، یەکسەر خۆم هاویشتە بن دارێک، وەک ئەوەی ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی ئەو وشەیە بووبێتم.
چەند دارێکی سەوز بڕدرابوون، بەشێک لە گوندنشینان لە لایەن پەدەکەوە بەڕێکخستن کرابوون، لە پێناو پارەدا دێنە هەرێمەکانی نزیک گەریلا و داری تەڕ و سەوز دەبڕنەوە. دارە بڕاوەکان یان بە بڵاوکراوەی لەسەر ئەرزدا جێدەهێڵدرێن یان دەبرێنە شار بۆ فرۆشتن. هەرسێکمان سەیری دارەکان دەکەین. دڵنیام کەم و زۆر گریمانەی ئەوەدەکەن لەو ساتەدا چی بە دڵماندا تێدەپەڕی.
داری بەڕوو بڕدرابوونەوە. هەمووی بەڕووبوو...باشە، بێگومان فێربووم لەگەڵ گەریلادا بەرەو چیا ڕێبکەین. لە کاتی وچاندا بە هەلم زانی و ڕووم کردە گەریلا عەرەبەکە و دەستم بە قسەکردن کرد؛ لێی دەپرسم کە پاشناوی خۆت لەکێ-وە وەرگرتووە، دەڵێت، "لە کەمال پیر."
-تۆ کەمال پیر دەناسی؟
پێویست ناکات بیبینی. کاتێک هەڤاڵان باسی ئەویانکرد من زۆر کاریگەر بووم. تەنها ناوی بەسە بۆ ئەوەی کە مرۆڤ کاریگەری بێت.
بە کوردییەکی لاوازیشەوە زۆر جوان قسەی دەکرد. ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە هەستی خۆ دەربڕین پەیوەندی بە زمانەوە نییە. لە نێوان وچاندا، کاتێکی زۆر کورت کە لە دوو خولەک تێنەدەپەڕی. کە دەنگی تراکتۆرێک گەیشتە ئێمە، کەس لەو دەوروبەرە نەبوو، ئێمە چووینە پێشتر دوای کەمێک دەنگەکە نزیکتر بوویەوە، تراکتۆرەکە دوو گەنجی باشووریی لەسەر بوو. دارێکی زۆریان لە تراکتۆرەک بار کردبوو، لە بەر ئەوەش تراکتۆرەکە بە زەحمەت دەجوڵا.
بەهۆی ڕێگای ناخۆش و باری قوورسەوە بە دڵنیاییەوە مرۆڤ تووشی سەختی دێت. بەرلەوەی نزیکی ئێمە ببنەوە، لە بەردەم دارێکدا وەستاین تاکو تراکتۆرەکە تێپەڕێت. کاتێک تراکتۆرەکە نزیکمان بوویەوە خاوی کردەوە و وەستا. دەستیان بە قسەکردن کرد. لەو ساتەدا من دەمویست چەند پرسیارێکیان لێبکەم کە تامەزرۆی وەڵامەکانیان بووم. بەڵام گەریلا گەنجەکە لە من خێراتر هاتە قسە و وتی:
-ئەرێ ئێوە دەزانن کێ ئەم دارە تەڕ و سەوزانەی بڕیوە؟
گوندییەکان لە هەستیاری گەریلا بەرانبەر بڕینەوەی داری تەڕ و سەوز تێگشتبوون. پێشتریش من ئاگام لەوە بوو کاتێک گەریلا یەکسەر پرسیان دەکرد ترسێکی زۆر گوندییەکانی دادەگرت. بەڵام ئەو دوو گەنجە ترسیان نەبوو، بە پێچەوانەوە زۆر بێباک بوون.
-وتیان ئێمە داری وشک کۆ دەکەینەوە، ئێمە داری تەڕ و سەوز نابڕین. ئێمە لە هەستیاری ئێوەیە بەرامبەر دار و سرووشت تێدەگەین. ئێرە سرووشت و داری ئێمەشە.
دواتر بێدەنگ بوون، بەڵام دیار بوو لە دڵی خۆیانەوە قسەیان دەکرد. شۆفێری تراکتۆرەکە، بۆ ئەوەی پیشانی بدات کە نەترساوە تەماشای پێنووس و کاغەزەکەی دەستی منی کرد و بیری دەکردەوە. کاتێک نیگامان بەر یەک کەوت من دەستم بە پرسیار کردن کرد:
-تۆ دەتوانی بە ئاسودەیی بچیتە ناو ڕەز و باخ و زەوی خۆت؟
-"ڕاستی، ئێوە دەزانن چەندین جار ڕێگامان پێ نادەن. بە کوردی بادینی وتی، تۆ خۆت لێم تێدەگەیت و بەردەوام بوو.
-"پەدەکە ڕێگا نادات. کاتێک ئێمە دێینە ئێرە دەبێت مردنی خۆمان بخەینە پێش چاو و خۆمان بەرپرسین. تەنانەت ڕێگامان پێنادەن سوتەمەنی بکڕین. ئێمە ناتوانین نەوت و بەنزین بکڕین. وای دادەنێن کە ئێمە سووتەمەنی بۆ گەریلا دەبەین. هەر کە کەمێک زیاتر سووتەمەنی بکڕین دەستبەجێ ئاسایش ئاگادارمان دەکاتەوە. گوندەکەی ئێمە لەم ڕوەوە لەگەڵ پەدەکەدا لە شەڕدایە. کاتێک ئێمە سووتەمەنی دەکڕین سکاڵامان لێدەکەن.
-لەم دەوروبەرە گوندی لێ نییە؟
-گوندەکەی ئێمە ...دوورە، هەربۆیە ئێمە بە تراکتۆر هاتووین.
پاشان چیرۆکی ئێمە و داری گۆیژ دەستپێدەکات. یەک لەو میوانەی کە گەریلا حەزی لێدەکات. مرۆڤ نازانێت کەی دەستی دەکەوێت. گەنجە ڕێنیشاندەرەکە چووە ژێر دارەکە و گۆیژی کۆ کردەوە و گەڕایەوە بۆ لامان. بۆ ئەوەی گۆیژ بخۆین دەستی پڕکردین لە گۆیژ. لەناو گەریلاکاندا ئەوانەی کە زۆر حەز لە سوپرایز دەکەن گەریلا ڕێنیشاندەرەکانن؛ تەنها ئەوان دەزانن کەی ڕێگاکە کۆتایی دێت. هەر ئەوان دەزانن توشی چیدەبین و لە کوێدا بووەستین. هەڵبەت بۆ ئەمەش شتی چاوەڕوان نەکراو ئەنجام دەدەن. ئێمە بەدەم خواردنی گوێژەوە بەردەوام بووین لە ڕێکردن. لە پشتی چیاکەوە ڕێگایەکمان بۆ خۆمان دیاریکرد و بەرەو جێگا نوێکەمان دەچین. لەوێ بەرخۆدان، لەوێ دەنگی بۆردوومان و حەقیەقەتی ژیان هەیە. لە بەر ئەمە یەکەمین گەشت بەرەو هەرێمی بەرخۆدانی سەرگەلێ دەستپێدەکات.