گوڵان فەهیم هاوسەرۆکی کۆدار: نەورۆزی ئەمساڵ "نەورۆزی بزوتنەوەی ئاپۆیی و گەلی كورد" بوو

هاوسەرۆكی كۆدار بەئاماژەدان بەوەی كە بزوتنەوەی نەورۆزی ئەمساڵ؛ "جەژنی گەلی كورد و گەریلا بوو" دەڵێت؛ دەبێت گەلەكەمان لەم قۆناخە هەستیارەدا، كە شەڕ رۆژهەڵاتی ناوین و كوردستانی گرتووەتەوە هۆشیار بن.

گوڵان فەهیم هاوسەرۆكی كۆمەڵگەی دیموكراتیك و ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان (کۆدار) لەوتوێژێكدا لەگەڵ بەشی فارسی  ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)دا سەبارەت بەبەرێوەچوونی مەراسیمی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێراندا دەڵێت: "ئەمساڵ رێورەسمەكانی نەورۆز لە هەر چوار بەشی كوردستاندا بەشێوەیەكی بەهێز و شكۆمەندانە بەرێوە چوو، بەڵام لە رۆژهەڵاتی كوردستان و باکووری کوردستان بەهۆی هەڵسوكەوتی فاشیستانەی هەردوو رژێمە داگیركەرەكەی سەر كوردستان لەئەنكەرە و تاران لەبەرامبەر بە گەلەكەمان، گەلەكەمان كاردانەوەیان نیشاندا و لەراستیدا داستان و مێژوویان ئافراند.

 رژێمی ئێران ئێدی بۆی دەركەوت، ناتوانێت هاوشێوەی ساڵانی پێشوو گەلەكەمان كۆنترۆڵ بكات و رێگری لە داواكاریە دیموكراتیكیەكانی گەل بگرێت. بۆیە هەوڵیدا بەدرۆ و دەلەسە و بڵاوكردنەوەی فیتنە كۆنترۆڵی رێورەسمەكان بگرتە دەست و ویستی مەراسیمەكانە بكێشێتە ناو هۆڵە داخراوەكان و نەورۆز بێ واتا بكات، بەڵام بۆی نەچووە سەر و نەیتوانی.

هاوسەرۆكی كۆدار فەهیم ئەوەش دەڵێت: "بەراستی مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، كە بەشەكانی كوردستان چۆن بەیەكتر بەكاریگەر دەبن. ئیدی شێوەی بەرێوەچوونی مەراسمی نەورۆز لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەم چەند ساڵەی دواییدا لە ئاستی كەرنەڤاڵێكی شۆڕشگێڕیی گەلدا هاوشانی بەشەكانی تری كوردستان بەرێوە دەچێت.

گوڵان فەهیم دەڵێتیش: "گەلەكەمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە بچووكترین دەرفەتەكاندا بۆ دەربڕینی داواكاریەكانی خۆی کەڵک  وەردەگرێت و لەجەژنی نەورۆزیشدا بەشێوەی بەكۆمەڵ و بەدەنگی هەزاران كەسی داواكاریەكانی بەرزكردەوە. رێورەسمەكانی جەژنی نەورۆز لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە ئاستی راپەڕینێكی دیموكراتیك بوو. دەتوانین بڵێین كۆبوونەوەی هەزاران كەسی بەشێوەیەك لەشێوەكان كاردانەوەیە لە بەرامبەر بەزۆحاكەكانی ئەم چاخ و سەردەمە و لەم رووەوە ئەم راپەڕینە دیموكراتیكەی گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێراندا پەیوەست بوو بەناڕەزایەتیەكانی، مامۆستایان و كریكاران و ژنانەوە لەسەر ئاستی ئێران بەگشتی.

هاوسەرۆكی كۆمەڵگە دیموكراتیك و ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان گوڵان فەهیم لەسەر واتای نەورۆز ئەمساڵیش ئاماژەی بەوە دەكات كە نەورۆزی ئەمساڵ "نەورۆزی بزوتنەوەی ئاپۆیی و گەلی كورد بوو"ە و ئەمەش خۆی لەخۆیدا ریفراندۆمێك بوو كە ئەمساڵ جۆانتر و بەهێز لەساڵانی پێشتر بەرێوە چوو. ئەمەش پەیامێك بۆ بۆ دیكتاتۆرەكانی سەردەست لەكوردستاندا بۆ ئەوەی بەخۆیاندا بچنەوە. ئەگەر هەڵسەوكەوتە نابەجێ و زەخت و بەندەكانی رژێم نەبووبا، ئەوە بەهەموو قەناعتێكمانەوە گردبوونەوەكان بەرفراوانتر پێكدەهاتن، سەرەڕای ئەو زەبر و زەنگەش بەشداربونی گەلەكەمان لەو ئاستەدا دەربڕی پەیامێكی سیاسی و كۆمەڵایەتی بوو.

فەهیم لەسەر بەشداربوونی ژنانیش لەجەژنە پیرۆزەی نەورۆزدا دەڵێت: "بەشداربوونی ژنانی كورد ئەمساڵ زیاتر بوو لەساڵانی رابردوو. ژنان ئێدی بوونەتە بەشێك لەتێكۆشانی هزری و پراكتیكی و ئەمەش بەهیچ شێوەیەك ئینكار ناكرێت. تەنانەت بەبێ بەشداریكردنی ژنان رێورەسمەكانی نەورۆز، یا هەر شێوە راپەڕینێكی كۆمەڵایەتی كەم دەمێنن و سەركەوتوو نابن. نەورۆز بەبەشداری ژنان بەواتارتر و تەواوتر بوو.

ئیدی لەم نەورۆزدا ئەوە پشتڕاستكرایەوە كە تێكۆشان و بەرخۆدانی كەلتوور ـ سیاسی گەلەكەمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەبەرامبەر بە سیاست و شەڕی قڕكردن و كۆمەڵكۆژی كەلتوری بەهێزتر بووە.

رۆژهەڵاتی كوردستان بە دەسەڵاتدارانی رژێم ئەو پەیامەشیدا كە لەمەوبەدوا رژێم ناتوانێت بەدڵی خۆی، سیاسەتی كۆمەڵكۆژی كەلتوری لەبەرامبەر بەگەلی كورد و گەلانی تر بەئاسانی بەرێوە ببات.

ژ.ت