گوندی بانا کە ٢ مانگە گەمارۆدراوە، بۆردومان دەکرێت
لە گوندی بانای ناوچەی ناسای شڕنەخ کە دوو مانگە لەلایەن سەربازانەوە گەمارۆدراوە، دەوروبەری گوندەکە لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومان دەکرێت.
لە گوندی بانای ناوچەی ناسای شڕنەخ کە دوو مانگە لەلایەن سەربازانەوە گەمارۆدراوە، دەوروبەری گوندەکە لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومان دەکرێت.
دەوروبەری گوندی بانای سەربە ناوچەی باسای شڕنەخ کە دوو مانگ زیاترە لە ژێر گەمارۆدایە ماوەی دوو رۆژە لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومان دەکرێت. دانیشتوانی ناوچەکە رایانگەیاند کە دوێنێ لە ناوچەکە جموجۆڵی ئاسمانی و زەمینی لەئارادا بووە. راگەیەندرا کە هەلیکۆپتەرەکان سەربازیان بۆ ناوچەکە گواستووەتەوە.
لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانیدا چەمی تەنیش گوندی بانا لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومان کرا. زانرا کە ژمارەیەکی زۆر سەرباز رەوانە ئەو گوندەکراوە، کە لە ژێر بۆردوماندایە.
هـ . ب