گەورەترین نمونەی رۆحی سەرکەوتن
تۆڵهەڵدان تەکمان کە گەورەترین نمونەی رۆحی سەرکەوتن بوو، میراتێکی گەورەی ئازادی لە پاش خۆی بۆ هاوڕێیان جێهێشت.
تۆڵهەڵدان تەکمان کە گەورەترین نمونەی رۆحی سەرکەوتن بوو، میراتێکی گەورەی ئازادی لە پاش خۆی بۆ هاوڕێیان جێهێشت.
لەم کاتەدا کە لە پێناو گەلی کورددا شەڕی مان و نەمان دەکرێت، شەڕڤانانی ئازادی گەلی کورد بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ تێکۆشانی ئەفسانەیی بەڕێوەدەبەن. دەوڵەتی تورکی فاشیست کە ناتوانێت خۆی بەرامبەر بەوە رابگرێت و تێگەیشتووە کە ناتوانێت کۆتاییان پێبهێنێت، بە دڕندانەترین شێوە لە دژی گەریلا تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات.
لە هەر ناوچەیەک گەلی کوردی تێدایە، لە شار، لە گوندەکان لە دژی سیستمی داگیرکەر لەپێناو سەرکەوتنی دۆزی گەلی کورددا تێکۆشان بەردەوامە. فاشیزم کە لە هەرگیز لە مژینی خوێنی کورد تێر نابێت، بە کردەوە نامرۆڤانەکانی هێرش دەکاتە سەر بەهاکانی گەلی کورد، تەرمەکانی رۆڵەکانی گەلی کورد و مەزارگەکانی شەهیدان. هێرشەکان گەورەترین بەڵگەن لەسەر ئەوەی کە تا چ رادەیەک شکستیان هێناوە.
لە کوردستان هەموو رۆژێک ئەو رووداوانە بە شێوەیەکی ئاسایی و رۆتین روودەدەن. لەم دواییەدا تەرمی گەریلای هەپەگە تۆڵهەڵدان تەکمان (یڵماز ئوزون) کە بەر لەسێ ساڵ شەهیدبوو، رووفات و ئێسک و پروسکەکەی لەناو سندووقێکدا رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.
رۆڵەیەکی قارەمان، کە لەپێناو داکۆکی لە بەهاکانی کوردان تێکەڵ بە شۆڕش بوو
تۆڵهەڵدان خەڵکی ناوچەی سەرخەت بوو، لە بنەماڵەیەکی دڵسۆزی بەهاکانی نیشتمانپەروەری لەدایکبوو، بووە هەڵگری کولتوری کوردایەتی.
تۆڵهەڵدان هێشتا منداڵ بوو کە بووە شایەتی راستی دوژمن، لە بەرامبەر ئەوەدا توڕە و پڕ لە رقبوو. هەر لەو تەمەنەدا لە راستی دوژمن تێگەیشت، لەو وڵاتێک کە تیایدا زمانی زگماکیەکەی قەدەغەکراوە، تێکەڵ بە تێکۆشانی بێ پسانەوە بووە. تۆڵهەڵدان بە چیرۆکی بەرخودان و سەرهەڵدانی خەڵکی سەرخەت گەورەبوو، لە هەموو ساتێکدا لەگەڵ ئەو راستیەدا ژیا.
تۆڵهەڵدان تەکمان لە دژی فاشیزم کەوتە ناو پەیجوری و گەڕان و لە باکووری کوردستان بەشداری ناو ریزەکانی گەریلای کرد. لە دژوارترین قۆناغی شەڕدا لە ناو ریزەکانی گەریلادا زوو شارەزا بوو و خۆی بە تەواوەتی بۆ تێکۆشان تەرخان کرد. دەیزانی کە لە پێناو گەلەکەیدا شەڕ دەکات، هەربۆیە لە ریزەکانی پێشەوە بە رۆحی عەگید لە دژی دوژمن دەجەنگا. لە ماوەیەکی کورتدا بووە گەریلایەکی پێشەنگ، شەڕڤانێکی چالاک و جەنگاوەرێکی بەهێز.
تۆڵهەڵدان تەکمان بووە گەورەترین نمونەی رۆحی سەرکەوتن و میراتێکی گەورەی ئاپۆیی لە پاش خۆی بۆ هاوڕێیانی جێهێشت. ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ لە خەرزان لە شەڕ لە دژی سوپای تورکدا لەگەڵ ٤ هاوڕێی خۆی تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو. بە هەڵوێستی خۆی نیشانیدا کە لە پێناو پاراستنی بەهاکاندا ئەو رێگەیەی گرتووەتە بەر و بووەتە جەنگاوەرێکی بەنرخی ئەو دۆزە.
قسەکانی ئەم دواییەی باوکی بانگەوازێک بوون لەپێناو هەڵوێستێکی شکۆمەندانە
گەلی کورد ستەمکار و دڕندەی بینیوە، بەڵام چەندەش ئازاری چەشتبێت، فێربووە کە لەگەڵ ئەوەدا گەورە بێت. هەرکوردێکی خاوەن وشیاری کوردایەتی، خاوەن ئەو هێزەیە کە بەرامبەر بە هەموو جۆرە هێرشێک خۆڕاگر بێت. بۆ دیکێک، بۆ باوکێک مەگەر دژوارترین ئازار ئەوە نییە کە تەرمی رۆڵەکەیان کە لە رێگەی شکۆمەندیدا شەهید بووە رادەستیان نەکرێت، لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاکبسپێردرێت و دوای چەند ساڵ لەناو سندوقێکدا رادەستیان بکرێتەوە؟ بەڵام ئێمە لە گەلێکی بەو جۆرەی دەیبینین کە بە سەربەرزیەوە پێشوازی لەوە دەکات. باوکێک کە ئگاداری ئەوەیە و بۆ ساتێکیش پەشیمان نابێتەوە، بەم وتانە پێشوازی لە روفاتی رۆڵەکەی دەکات، کە کاریگەری دەکاتە سەر هەموو ویژدانێک: ئەی شەهید! سڵاوی دایکت لە تۆ بێت. ئەی شەهید! هاوڕێکانت سڵاویان بۆت هەیە، ئەی شەهید! ئەو وتانە زریانی توڕەیی بوو بەرامبەر بە ستەمکاران. بێگومان ئەو رۆژە دێت و ئەو زریانە کۆتایی بە ستەمکاران دەهێنێت.
ئەو رووداوە لە کەسایەتی شەهید تۆڵهەڵداندا هەموو رۆژێک بە شێوەی جیاجیا لە کوردستان روودەدات. . دەوڵەتی تورکی فاشیست بەو سیاسەتانەی خۆی ناتوانێت بگاتە ئەنجام. هەرگیزیش ئەنجام بەدەستناهێنێت.
هـ . ب