گەورەترین ئاواتی خەڵکی باشور سەرکەوتنی گەریلایە

هیوای گەورەی گەلی باشووری کوردستان ئەوەیە گەریلا لەم شەڕەدا سەردەکەوێت.

ترسی گەورەی پەدەکە لەو توڕەییەی خەڵکی باشوورە، کە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و دەترسێت بگۆڕێت بۆ هێزێکی بە ڕێکخستن بوو. چوونکە ئاگادارە لە نەریتی بەرخۆدانی گەل.

دەوڵەوتی تورکی داگیرکەر بە هاوکارییەکانی پەدەکەوە بەردەوامە لە پلانی داگیرکاری. بەهۆیی ڕۆڵی نۆکەری و خراپی پەدەکە، چیتر هەم گەریلا و هەم گەلیش ئارامییان نەماوە. دانیشتوانی ئامێدی کە هەموو ڕۆژێک کاروانی سەربازی تورک بە نێو دڵی شارەکەیاندا تێپەردەبێت، گوندنشینانی گوهەرزێ کە هەموو ڕۆژێک بۆردوومانی باخ و باخاتی گوندەکەیان دەکرێت، دانیشتوانی مژێ و سپینداری کە بەزۆری زۆرداری لە گوندەکانیان دەردەکرێن، گوندییەکانی سەرگەلێ کە هەموو زەوییە کشتووکاڵییەکانیان دەسوتێنرێت لە چاوەڕوانی ئەو ڕۆژەدان کە لە نۆکەرییەکانی پەدەکە و داگیرکارییەکانی سوپایی داگیرکەری تورک ڕزگارییان بێت. هیوای مەزنییان سەرکەوتنی گەریلایە لەم شەڕەدا.

ترسی گەورەی پەدەکە لە توڕەییەکانی گەلە کە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و بگۆڕێت بۆ هێزێکی بەڕێکخستن بوو. چونکە پەدەکە زۆر باش دەزانێت بە هەڵویستن و هەڵگری نەریتی سەرهەڵدانن. دواخستی هەڵبژاردنەکان ئاماژەیە بۆ ترسی پەدەکە  لە ئیرادەی گەل. هەڵبژاردن کە بنەمای دیموکراسییە چەندین ساڵە بەدوای دەخات. پەدەکە لە هەڵبژاردن دەترسێت. بێگومان لەم کاتەدا کە هێرشە داگیرکارییەکان لە بەرزترین ئاستی خۆیدایە، پەدەکە سەرقاڵی نۆکەرییەکانێتی بۆ داگیرکاری،نەک ئەوەی لەگەڵ گەلدابێت.

ئایە سەربازانی توک گەشتیارن؟

میدیای پەدەکە لە دوای هێرشەکانی ٣ی تەموزی سوپای تورک بۆ کەمکردنەوەی ناڕەزایەتییەکانی گەل، بانگشەی درۆینی دەستپێکرد و بەشیوەیە هەرێمەکەی پیشاندا کە هەموو شتێک ئارامە و سەقامگیرە.

میدیایی هیچ وڵاتێک بۆ ئاسایکردنەوە و ڕەوایەتیدان بە داگیرکاری خاکی وڵاتەکەی هیچ کاتێک ئەم کارەناکات!

کاتێک تەماشایی هەواڵەکانی کەناڵی کوردستان٢٤ لەسەر شاری ئامێدی دەکەین، دیسانەوە لەوە تێدەگەین کە چاپەمەنی پەدەکە لە بانگەشەی درۆینە و شەریی تایبەتدا هیچ سنورێک نازانێت.

پەیامنێرەکەی کورستان٢٤ دەڵێت شاری ئامێدی گەشتیارێکی زۆر بەرەوخۆی ڕاکێشتووە، باسی خۆشی و جوانی سروشتی ناوچەکە دەکات. ئایە سوپای داگیرکەری تورک کە لە شاری ئامێدی و دەوروبەریدا تەراتێیانە، لە پێش چاوی ئەواندا وەک گەشتیارن؟ ئایە باسی کام جوانی دەکەن؟ لەسەر شاخی ئامێدی کە نزیک لە شارەکەیە و تێیدا کوشندەترین چەکی کیمیاوی بەرامبەر گەریلا بەکاردەهێنرێت جوانی دێنیت بۆ ئەوان؟ یان دارستان و سروشتی سەرگەلێ  و گوندەکانی دیکەی ئامێدی سوتاندیان جوانییە؟ کام جوانی؟ ئایە چاوەڕوانی سوتانی ڕۆڵەکانی کورد جوانی و خۆشییە بۆ ئەوان، کە بە هۆیی بۆردوومانەکانی سوپای تورکەوە دەسوتێن؟

پەیامنێری کوردستان٢٤ دواتر بۆ ئەوەی پیشانی بدات کە شاری ئامێدی چەند لە ئارامیدایە دیمەنی هەندێک لە کۆڵانەکانی شارەکە دەگوازێتەوە. هەڵبەت یەک کەم چاوی کامێراکەی بگەڕێنێتە دواوە ئەو هەرێمە دەبینیت کە لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە داگیرکراوە. گەر یەک تۆز چاوی کامێراکەی وەرچەرخێنێتە سەر شاخی ئامێدی، دەبینرێت کە چۆن لەلایەن داگیرکەری تورکەوە بۆردوومان دەکرێت. بۆ ئەوەی ئەو بۆردوومانە دەرنەکەوێت چاوی کامێراکەی دەخاتە سەر جێگەیەکی بەرتەسک و یەک دوو کەس لە ناو بازاڕەکەدا پیشان دەدات. دواتر چەند چاوپێکەوتنێک بڵاودەکاتەوە کە پێشتر ئامادەی کردووە. ئەو کەسەی کە قسەکان دەکات دەڵێت ڕۆژانە هەزاران گەشتیار ڕوودەکەنە ئامێدی، هیچ دۆخێکی نائاسایی نیە و زۆر ئارامە.

تیمی شەڕی تایبەتی پەدەکە لە ڕووی گێڕانی ڕۆڵی سێ مەیمونەکەوە بە تەواوی بوون بە پسپۆر.

هەوڵدانەکان بۆ ڕەوایەتیدان بە داگیرکاری

هەڵبەتە گەر خەڵکی ئامێدی گوێیەکانی خۆشیان بگرن هەر گوێبیستی دەنگی تەقینەوە و بۆردوومانەکان دەبن. لە ماڵەکانیشیان نەچنە دەرەوە هەست بە سوتانی دارستانەکان دەکەن. ماسکیش ببەستن هەر بۆنی ئەو چەکە کیمیاویانە دەکەن کە لە شاخی ئامێدیدا بڵاوبووەتەوە. چۆن ئەو کاروانە سەربازییانە نابینێت کە بە ناو شارەکەیاندا تێپەڕدەبێت.

وێنەی بابەتە سەرەکیەکە نابینین، نابیستن و بانگەشەی دەکەن کە لە ناو ئارامیدان، مەگەر ئەمە لەسایەی گەریلاوە نیە کە  ماوەی دوو ساڵە لەو هەرێمەدا لە دژی داگیرکاری بەرخۆدان دەکەن؟ مەگەر لە سایەی ئەو قارەمانانەوە نیە کە دوو ساڵە لەسەر شاخی ئامێدیەوە ڕێگە بە سوپای تورک نادەن بێت و شارەکە داگیربکات؟ بێگومان گەر فیداکارییەکانی گەریلا نەبووایە هیچ کەسێک نەیدەتوانی بانگەشەی ئەوەبکات کە ئامێدی لەناو ئارامیدایە. گەر ئارامییەک هەبێت هەمووی لە سایەی خوێنی گەریلاوەیە کە لەسەر شاخی ئامێدی دەڕژێت.

ئارامی نیە، هێرشی داگیرکاری هەیە

هیچ ئارامییەک لە گۆڕەپانی ئامێدیدا نیە، لە ئامێدی گەورەترین هێرشی داگیرکاریی هەیە لە مێژووی باشووری کوردستاندا. سەربازانی تورک نەهاتوون بۆ ڕوانین لە جوانی ئامێدی. چوبێتنە هەر جێگەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جگە لە هەڕەشەکردن، دەستدرێژیکردن و کۆمەڵکوژی هیچی دیکەیان نەکردووە. هیچ شتێکی دیکە جگە لە کاولکاری ناهێننە ئامێدییەوە. بۆیە ئەوانەی بانگەشەی ئەوەدەکەن کە شاری ئامێدی لەناو ئارامیدایە، هەر ئەوانەنن هەوڵدەدەن ڕەوایەتی بدەن بە داگیرکاری تورک، گەر هێرشە داگیرکارییەکان ڕانەوەستێت ئەوا بەپرسیاری ئازاری ئەو گەلەن.

گەریلا پارێزەری شکۆ و ڕوومەتە

ڕێبەر ئاپۆ لە هەڵسەنگاندنەکانیدا بەناوی ڕوانگەکانی باشوور دەڵیت 'پەدەکە هێزی نۆکەرە و خۆی بە ئیرادەی سەروەرەوە وابەستکردووە. هەرکاتێک کە ئیرادەی سەروەر و باڵادەست بیەوێت، بە ڕێگە و ڕێبازی جیاوازەوە بەشداری بە شەڕ دەکرێت. هەربۆخۆی بەشدرایش بووە. یانی  جگە لەهێزێکی گرێدراوە بە باڵادەستەکان، هیچی دیکە نیە. ڕژێمی تورک لەسەر ئەم بنەمایە هەم پشتگیری دەداتە دەوڵەتی فیدراڵ و هەم دەیپارێزێت. ئامانجی ئەمەش ئەوەیە کە پەکەکە لە باشووردا گۆشگیربکات، هەنگاو بە هەنگاو هێزە نۆکەرەکانی  کورد لە باشوور لە دژی پەکەکە بدات بە شەڕدا."

کارەکتەری هاوکار و نۆکەرێتی چەندین ساڵەی  پەدەکەی شیکردۆتەوە

شیکاری و پێشبینییەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی بونیاتە کۆمەڵایەتیی، سەربازی و سیاسی هەرێمەکە، تەنانەت دوای دەیان ساڵ لە خەباتی گەریلا دەبنە ڕوانگە. لەبەر ئەوە ئەو هێزەی کە باش لە کارەکتەری داگیرکاری دەوڵەت نەتەوەی تورک تێدەگات، ئەو هێزەی کە پارێزەری ڕوومەتی گەلی باشووری کوردستانە، گەریلاکانی  ئازادی کوردستانن.

میدیایی پەدەکە بە وتنی 'ئامێدی لە ئارامیدایە، گەشتیاری ڕوو لە گەشکردنە لە ئامێدی' تەنها نوکەرەکانی بنەماڵەی بارزانی پێ فریوودەدات، گەلی کوردی وڵاتپارێز کا خاوەنی نەریتی ڕاپەڕینن، هیچ کاتێک فریووناخۆن. هەرگیزا وهەرگیز ناتوانێ گەریلاکانی ئازادی کوردستان فریوو بدات.