گووشار دەخرێتە سەر گیراوانی مانگرتووو
کوردەت تەمەل هاوسەرۆکی TUHAY-DER وان باسی لەوە کرد کە گووشار دەخرێتە سەر گیراوانی مانگرتوو لە بەندیخانەکاندا.
کوردەت تەمەل هاوسەرۆکی TUHAY-DER وان باسی لەوە کرد کە گووشار دەخرێتە سەر گیراوانی مانگرتوو لە بەندیخانەکاندا.
لە بەندیخانەکانی کوردستان وتورکیا و هەروەها لە بەندیخانەی وانیش گیراوان بەشداری چالاکی مانگرتن لەخواردن بوون دژبە گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان کە لە ٢٧ی تەشرینی دووهەمی ٢٠٢٠وە بەردەوامە.
دەستەی ١٤هەمی مانگرتن لەخواردن کە لە ٢٧ی تەشرینەوە دەستیێکردووە، دەستی بە چالاکی کرد. بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو دۆخەش، دەسەڵاتی ئاکەپە کە باس لە گۆڕان دەکات و باس لە ئامادەکاری بۆ دەستووری نوێ دەکات هیچ هەنگاوێکی نەهاویشتووە.
کوردەت تەمەل دەربارەی مانگرتن لەخواردنەکان وتی، بۆ ئەوەی کە حکومەت هیچ هەنگاوێکی نەناوە، ئەوان دەبێت رێگە لە بەر ئەنجامی قوورس بگرن و ئەوەی خستەروو کە گۆشەگیری تەنیا لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نییە، بەڵکوو هەموو تورکیا، دیموکراسی و ئازادی گۆشەگیر کراوە. تەمەل وتی، " داخوازی هەڤاڵانی ئێمە بەتەواوی یاسایی ومافی خۆیانە. لە دژی ناحەقی گەورە لەسەر خۆیان بەرخۆدان دەکەن. شتێک بێچگە لە مافی خۆیان ناوێت. بە بیانووی نەخۆشی کرۆنا ئەو گیراوانەی کە پێویستییان بە چارەسەرییە خراونەتە ژووری تاکەکەسی. مافی هەوا خۆری و خواردنیان لێ زەوت کراوە. گووشارەکان لە سەر گیراوان زۆرتر دەکەن. بنەماڵەی گیراوان هەتاکوو ئێوارە لە بەردەم بەندیخانەکاندا دەهێڵنەوە و دواتر دەڵێن سزای دوور خستنەوەیان بۆ بڕاوەتەوە و ڕێگە بە چاوپێکەوتن نادەن."
تەمەل ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان داوا لە حکومەتی تورک دەکەن، هەتاکوو کەس گیانی لەدەست نەداوە داواکاری گیراوان جێبەجێ بکەن و وتی، " ئەگەر ئەو کارە نەکرێت حکومەت لە دواڕۆژدا بەرپرسیارە. ئێمە دەنگی خۆمان بەرزدەکەینەوە و بۆ ئەوەی داواکاری گیراوان جێبەجێ ببێت پێکەوە تێکۆشان دەکەین."
تەمەل لە کۆتاییدا وتی لە بەندیخانەی وان و پاتونێ پیشێلکارییەکان زۆرتر بوونە، گیراوانی سیاسی ناچار دەمێنن کە بە ئاوی سارد خۆیان بشۆن و ئەوەی خستە ڕوو کە ئەمە ئەشکەنجە و تاوانی دژە مرۆییە.
ک-ش