ڕێگەی بەروار دێرسیم

بەروار دێرسیم لە کاروانی تێکۆشانی ٢٥ی ساڵەی خۆیدا کە لە ١٩٩٩ەوە هەتا ٢٠٢٤ بەردەوامبوو، لە چیاکاندا بە شەڕکردن، عەشق و وتەکانی ناوی خۆی لە پەڕەی مێژوودا نوسییەوە.

ساڵی ١٩٩٩ بوو، هیوا لە دڵەکاندا گیرابوو. سەیران بە توڕەییەکانی ناو دڵییەوە بە ڕێکەوت. لە شەڕی دژ بە هیوای سەردەمدا باشترین شت کە دەیتوانی بیکات، تیژکردنی توڕەییەکانی بوو. بە سوێندخواردنی تۆڵەکردنەوەی خێرا لە چاوەڕوانی ئەوەدا بوو لە کوێستانەکانی خنێرەدا ببێتە گەریلایەکی راست و درووست و بە دوایی گەریلایەتیدا گەڕا.

گەریلایەک لە وێنەی ئاگر لە پێشییدا دەرکەوت. پێش ئەوەی بزانێت کە ئەمە گەریلای ژن لەیلا ئاگرییە لە وان. لەیلا ئاگر بە ڕووی خۆشییەوە لە دوای ڕوانینە باز ئاساکانیەوە، هەر لەساتەکانی سەرەتاوە ڕۆشتە ناو دڵێیەوە. خۆی گەیاندبوو بە واری خوداوەندەکان، خۆی گەیاندبوو بە گەلەکی خۆی، بۆیە دڵی ئاسوودەبوو. هەستی بە جۆش و دڵخۆشییەکی زۆر کردبوو. ئەو خاکەی کە پێی نابووە ناوەییەوە دۆزییەوە. وە ئەو بە خۆشەویستی، هاوڕێتی و عەشقەوە لەم خاکە گەورە بووە. بەدەستی کچی بە هەیبەتی ئاگر لەیلای گرت. سەری خستە سەرشانی و ڕۆیشت. بیست و پێنج ساڵ لە خنێرە هەتا دێرسم، لە قەندیلەوە تا گلیداخ.

بەڵام قسەیەک هەبوو: 'سوێند دەخۆم، سوێند دەخۆم، سوێند دەخۆم'. کورد بەڵێن نادات بەڵکو سوێند دەخۆن. وەک نان و خوێ، وەک ئەو ئاوە پیرۆزەی دەچێتە ناو گۆشت، خوێن و ڕۆحەوە. سێ جار دووبارەی کردەوە. سوێندی خۆی سێ جار خوارد. سوێندی خۆی تێکەڵ بە خوێنی دڵی کرد. سوێندێک کە ئیدی چووبووە ناخیەوە. ئیدی سوێندی بە خۆی خواردبوو. یەكێک لە ئەندامە نوێییەکانی کڵانیی ئاپۆیی بوو کە سەرلەنوێ مانای دایەوە بە سوێند. بە ناوێکی نوێوە ژیانەوە پیرۆز بوو. ناوی ببوایە بە بەروار.

لە ناوچەی عەلباکی وان چاوەکانی بە ڕووی دنیاداهەڵهێنابوو. لە ناو ئەو کۆمەڵگەیەدا کە چاندی خێڵی تێدا بە هێزە، سنورەکانی خۆی کردبووە و خۆی گەیاندبوو بە چیا. سوێندی خواردبوو وەک عاشقێکی دڵسۆز سوێندی خواردبوو، ئەو سوێندەکەی خۆی بەجێگەیاند. بە ژیانی دەروێش ئاسایەوە، بە لێزانییە گورز وەشانەکانیەوە لە دووژمن، گۆڕا بۆ نمونەیەکی بێهاوتایی ڕێ و ڕێبازی سەرکەوتنی عەشقی ژن. ئیدی هەمووان وەک بەروار دێرسم دەیانناسی. دێرسیم ئەوی ئافراندبوو. لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا گۆڕابووە فەرماندەیەکی ژیری گەریلا، وە لە واری زیلان کە پێوانەی عەشقی بوو.

واری زیلان بۆ ئەو ببوو بە وێستگەی ژیانەوەی. ژیرییەکەی کە هەموو جارێک گورزی لە دووژمن دەدا زۆر بە هێزتر بوو، دانایی سەربازی دەگۆڕا بۆ پێوانەکانی زیلان ئاسا. جارێکی دیکە دەیبینی کە چۆن زیلان گۆڕاوە بۆ پێوەرێک لە عەشق. لە ڕێگەی زیلانبوونەوە فەرماندەی فیدایی ئاخینی لەم جێگەیە ناسی. ئارینای ناسی کە ببووە بەشێک لە دڵی هەموواندا. فەرماندەی بەشکۆ فەرماندە شەڕڤانی ناسی. فەرماندەی بەرخۆدان فەرماندە جومەیلی ناسی. بە بەرپرسیارێتی لەناو کارەکانی هێزە تایبەتەکاندا بۆ بەرەوپێشبردنی گەریلاتی سەردەمی نوێ لەگەڵیاندا بە دڵ و بە گیان ڕەنجی دا. بە دەیان فیدایی پێگەیاند و عەقڵێتی کۆڵۆنیالزمی تێکشکاند، بووە ترسی ناو دڵی داگیرکاری. بۆ پێکهێنانی سیمبوڵەکانی گەریلایەتی مۆدێرنێتەی دیموکراتیک بە ئەرکێکی گرنگ هەستا. وە دواتر دەستی بە رێپێوان بەرەو سەرحەد کرد. ئەو بووە فەرماندەی هەرە چالاکیگەری مێژووی سەرحەد. ئەو ناوی خۆی بەم شێوەیە لە مێژوودا نوسییەوە. هەڵبەت لەو کاتەی بەڕێکەوت بە دڵنیاییەوە بەم ڕێبازەوە بوو. یەک بە یەک ماڵئاوای لە هاوڕێیانی کرد. هەندێکییان ملوانکەیان بۆ دروستکردبوو، هەندێکییان بەردە-نەخشییان پێدا. دیاری بۆ ئامادە کرابوو. کاتەی کورتبوو نەیدەتوانی درەنگ بکەوێت. ساڵی ٢٠١٦ بوو لە گەلی باکوور لە سورەوە تا جزیرە لەناو ئاگری جەنگدا بوو. لە بەرامبەر هێرشی توندی داگیرکاری، لە بەرامبەر هێرشی چەکدارانەی دووژمن بەرامبەر بە مەدەنی، پێویست بوو هەڵوێستێک پیشانبدرێت. وە بێگومان فەرمانداری بە ئەزموون پێوستبوو هەڵوێستێکی زۆر جەرگبڕ پیشانبدات و بەم شێوەیە بە ڕێ کەوتبوو.

لەبەرئەوەی ئەڤیندارێک بوو. دەریای ئەڤین بوو. لە ڕۆژی دەستپێکییەوە سوێندی خواردبوو کە چۆن بە گوێرەی مانای عەشق بژێ، ئەمەی بۆخۆی دیاری کردبوو. سوێندی بە عەشق خواردبوو. لە تێکۆشانی ٢٥ ساڵەیدا بۆ ساتێکیش دەستبەرداری ئەو پیاوانانەی نەبوو. پەیوەندییەکانی بە هاوڕێیانییەوە ئەوەندە قوڵ بوو کە تەنها بە وشەی عەشق پێناسە دەکرا.

لەو شەڕەی کە دژ بە هیوای سەردەم دەستپێکرابوو، خۆی بە بەرپرسیار زانیبوو کە ببێت بە بە لایەنێک و بەم هەستەوە ڕوویکردبووە چیا. دواتر هەستی بە پێویستییەکانی هەبوونی ژن کردبوو. گەیشتبووە ئەو باوەڕەی کە بەرخۆدان لە شێوەی ژن بە خۆ گەیاندن بە ڕێبەرێتی دەبێت. ببووە ژنێکی لەو شێوە کە بە فەلسەی ئەم  فکرەوە ببووە پسپۆر و جەنگاوەر. لەپێناو رووناکیدا بەشداری لە شەڕێکی قورس کردبوو. سەرکەوتوویش بوو. لە هەر هەنگاوێکیدا بووە فەرماندەی پێوانەی هاوسەنگی. بە یەکانگیری وتنەکانی، فکر و چالاکیەکانی لە چیادا گۆڕابوو بۆ ناسنامەی ئاپۆیی. بووە بەروار دێرسیم کە هەرگیز لە بیرناکرێت و هەموو کاتێک یادیدەکرێتەوە. هیوای ژیان، قارەمانی گەلەکەی بوو.