گۆڕی تاهیر ئەلچی تێکدرا

گۆڕی تاهیر ئەلچی سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئامەد لە گۆڕستانی یەنی کۆی تێکدرا. ئەلچی ساڵی ٢٠١٥ لە ناوچەی سووری ئامە لەکاتی کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆر کرا.

لە گۆڕستانی یەنی کۆری ناوچەى رەزانی ئامەد، گۆڕی تاهیر ئەلیچی سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەى پارێزەرانی ئامەد لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە تێکدرا. تاهیر ئەلچی ساڵی ٢٠١٥ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا لە ناوچەى سووری ئامەد لەلایەن چەند چەکدارێکی دەوڵەتی تورکەوە تیرۆر کرا.

ئاسن و موحاجەرەکانی دەورووبەری گۆڕەکەى تاهیر ئەلچی براون و دەرگای هەندێک گۆڕی دەورووبەری گۆڕەکەى ئەلچیش دزراون.

هاووڵاتییان کاتێک دوێنێ دوای نیوەڕۆ رۆیشتن بۆ زیارەتی گۆڕی کەسوکارەکانیان، دیمەنی تێکدانی گۆڕەکەی تاهیر ئەلچی و دزینی موحاجەرە و ئاسنی گۆڕەکەیان بینیوە. هاوکات دەرگای چەند گۆڕێکی تریان بینی، کە دزراون و بەو شێوەیە رای گشتی لە هێرشکردنە سەر گۆڕی ئەو کەسانە ئاگادار کرانەوە.

ژ.ت