ڕێگەیان ڕێگەی سەرکەوتنە

بەرخۆدان لەو ساتەی شەهید بوو، خۆی بۆ چالاکیەک ئامادە دەکرد. بەرخۆدان و هاوشێوەکانی کە ڕێگەی ئازادی پیشانی کوردان دەدەن، ڕێگەکەیان ڕێگەی سەرکەووتنە.

پەکەکە تێکۆشانی ٤٥ ساڵەی بۆ ئافراندی ناسنامەی ئازادی کورد بەڕێوەبرد. لە نێو تێکۆشانی نیو-سەدەدا ناسنامەی کوردی ئازاد، نوێ و جەوهەری ڕوونبوویەوە. بە زۆری گەریلاکانی ئازادی کوردستان شەڕێکی بەهێز و تێکۆشانی ناسنامەیی بەڕێوەدەبەن. ئەم شەڕی سکۆمەندیە لایەنێکی ئایدۆلۆژی و سیاسی هەیە. یەکێک لە شەهیدانی ئازادی کە ئەم گۆڕانکارییەیی لە کەسێتی خۆیدا چەسپاند بەرخۆدان گابار (ساڵەح دایان) بوو.

هەڤاڵ بەرخۆدان بە کەسایەتی خۆیەوە کە گۆڕانکاری گەورەی بەسەرداهاتبوو، نموونەیەکی ڕوونی کوردی سەرکەوتوو بوو.

ساڵەح دایان لە ساڵی ١٩٩٥ لە ناوچەی جزیرەی شڕناخ لە دایکبووە. بە هۆکاری وڵاتپارێزی دەوربەرەکەی و بنەماڵەکەی، هەرزوو کەوتە ژێر کاریگەری پەکەکەوە. هەروەها بە هۆکاری وڵاتپارێزی کەسانی نزیکییەوە هەموو کاتێک دەبووە ئامانجی شەڕی تایبەتی دووژمن. دووژمن هەموو جارێک خواستی ئەوەی  هەبوو کە ڕازی بکات بەوەی کە کورد بێهێزە و هەرگیز ناتوانێت لەبەرامبەر سیستەمدا سەر بەرزکاتەوە. ئەوەی دەسەپاند کە دەوڵەت لە هەموو شتێک گەورەترە و دەبێت ملکەچی بین. یەکێک لەو کەسانەی لە دژی ئەم سەپاندنە وەستایەوە شەهید بەرخۆدان بوو. ماوەی ٧ ساڵ لە قوتابخانەی دووژمندا خوێندی، بۆیە تێگەشت لەوەی کە ئەمە هیچ ڕێگەیەکی پیشاننادات و وازی  لە قوتابخانە هێنا. لە تەمەنێکی کەمەوە بەرامبەر بنەماڵە و دەوروبەرەکەیدا خۆی بە بەرپرسیار زانی و چەندین کاری قورسی ئەنجامدا لە پێناو دابینکردنی پێداویستییەکانی بنەماڵەکەیدا. لە کاتی کارکردنیدا باشتر حەقیقەتی ژیانی بینی و تێگەشت لەوەی ژیان بەمانای تێکۆشان دێت و زۆر بە خێرایی بوو بە هەڵگری کەسایەتیییەکی تێکۆشەر. لەبەرامبەر هەموو سەختیەکاندا دەوەستایەوە و دەیگۆڕین بۆ تێکۆشان. لە کەسێتی خۆیدا لە ڕووی جەوهەرییەوە نوێبوونەوەی ئافراند.

بەشداری ناو ڕیزەکانی شۆڕش بوو

ساڵەح لە ساڵی ٢٠١٥دا بۆ یەکەمجار لەبەرامبەر کێشەکانی وڵات قوڵبوویەوە. بۆیە زۆر زیاتر بەهای دا بە تێکۆشانی ئازادی کوردستان. بۆ ناسنامەیەک کە لە سیستەم ڕزگاری بکات و ناسنامەیەکی نوێ لە خۆیدا بئافرێنێت، بەشدرای ناو ڕیزکانی شۆڕش بوو. بەهۆی ڕووداوێکی کتوپڕەوە بەشداری ئەم ڕێگە نەبوو، وتی، 'من هاتووم بۆ ئەوەی تۆڵەی هەزار ساڵە لە دەوڵەتی تورک بکەمەوە.' وێستگەی یەکەمی بەشداربوونی شۆڕشی، لە ڕۆژئاوای کورستان بوو. ئەزموونی سەرەتایی شەڕی لەم پارچەیە بەدەستهێنا. لەو کاتەدا بۆ بنەماڵەیەکەی بچووک رەنجی نە دەدا، بەڵکو بۆ وڵاتێکی گەورە ڕەنجی دەدا. ڕۆژ بە ڕۆژ لە کەسایەتی خۆیدا هێزی دەئافراند بۆ ئەوەی کوردستان ئاوەدان بکاتەوە. لە ڕۆژئاوای کوردسستان پەرەی بە ناسنامەی ئازادی خۆیدا.

باوەڕدارییەکی گەورەتر دەبوو

لەگەڵ شارەزابوونی زیاتری لە شەڕدا، زیاتر دووژمنی لەبەرچاو بچوک ئەبووەوە. باوەڕبەخۆبوونی زیاتری دروستبوو، تێگەشت لەوەی تا زیاتر خاوەنداری لە ئیرادەی خۆی بکات هەموو جۆرە هێرشێکی دووژمن بێکارگەر دەبێت. بەچەندین قۆناغی ئەکادیمایی سەربازی و ئایدۆلۆژیدا تێپەڕی و گەیشت بە ئاستێکی شارەزا و بە ئەزموون، بەم ئەزمونەوە ڕووی لە چیاکرد. بۆ یەکەمجار لە زاپ و کونشکا بینیم کە بەرەوە چالاکی هەنگاوی خۆی دەستپێکرد. بەرەو لقەکانی هێرشبردن، پاراستن و هەماهەنگی چالاکیەکان بە رێکەوتبوو. هەڤاڵ بەرخۆدان لەگەڵ ئاڤاڕەشی هاوڕێیدا لەسەر دۆشکە بوون و کاتێک هەڤاڵانی دەکشانەوە پارێزگاری لێ دەکردن و شاخەکەی دەپاراست.

ڕوناکی قارەمانێتی گەورەکرد

پاشان لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە زاپ بینینم، متمانەی بەخۆی هەبوو بە بەشدارییەکی دڵسۆزانەوە پێشەنگایەتی یەکینەکانی لە مەیدانەکەدا دەکرد. ئەمجارەیان پێشەنگ و بەرپرسیار بوو. بە پڕۆسەیەکی قورسی شەڕ و خۆڕاگریدا تێپەڕیبوو، شاهیدی شەهیدبوونی دەیان هاوڕێی قارەمانی خۆی بوو. هەر شەهیدبوونێکی هاوڕێکانی توڕەیی تۆڵەسەندنەوەکەی زیاتر کردبوو. قورسترین بارگرانی لە ئەرکەکانیدا لە ئەستۆ دەگرت، گۆڕەپانەکەی دەناسی و بەبێ هیچ نیگەرانییەک بەشداری لە هەموو ئەرکێکدا دەکرد. لە چاوی ئەودا شوێنەواری ڕووناکی هەڤاڵانی بەرخۆدان هەبوو. هاوڕێ شەهیدەکانی لە خۆیدا بەزیندوویی راگرتبوو و خۆی بەهێزتر کردبوو بۆ ئەوەی ببێتە شوێنکەوتوویەکی ڕاستەقینەی ئەوان.

شوێنکەوتووەیەکی ڕاستەقینەی هاوڕێکانی بوو

لە چالاکیەکاندا ئەرکی پێشەنگایەتی لە ئەستۆ گرتبوو و شوێنکەوتەیەکی ڕاستەقینەی هاورێکانی بوو. لەو کاتەی شەهید بوو لە ئامادەکاری چالاکیەکدا بوو. لە کەسێتی هەڤاڵ بەرخۆداندا نمونەیەکی ڕوونی کوردێکی گۆڕانکاری بەسەرداهاتوو و کەسایەتییەکی سەرکەوتووبوو. هەڤاڵ بەرخۆدان کە لەژێر فەرمانداری تێرێژدا پراکتیک و چالاکیەکانی لە چیادا دەستپێکرد، بووە هاوڕێ و شوێنکەوتەیەکەی ڕاستەقینەی تێرێژەکان. بەرخۆدان و هاوشێوەکانی کە ڕێگەی ئازادی پیشانی کوردان دەدەن. ڕێگەی ئەوان تاکە ڕێگەی سەرکەوتنە.