عەگیدبوون لە ساتەکانی ئازادیدا
گەریلا عەلی بە بڕیارێکی بەهێزەوە بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشاندا کرد. هیوا و ئامانجی ئازادی فیزیکی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و بینینی کوردستانێکی ئازاد بوو.
گەریلا عەلی بە بڕیارێکی بەهێزەوە بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشاندا کرد. هیوا و ئامانجی ئازادی فیزیکی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و بینینی کوردستانێکی ئازاد بوو.
گەریلا ئیبراهیم ئەلچی لە جزیر لەدایکبوو و لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بوو. بەهۆی وڵاتپارێزی خانەوادەکەی لە منداڵیەوە رێکخستنی لە نزیکەوە ناسی و وابەستەی بوو. گەریلا ئیبراهیم ئەلچی بە گەڕانی بەدوای ئازادی و تۆڵەکردنەوە شەهیدانی خانەوادەکەی و هەموو شەهیدانی کوردستان، لە تەمەنێکی گەنجدا رووی لە چیاکانی ئازاد کرد و بووە عەلی ئەبلەری.
بە بریارێکی گەورەوە بەشداری لە ریزەکانی تێکۆشاندا کرد. گەریلا عەلی لە زۆر ناوچەی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، دەستی بە گەڕان و هەوڵدان و خۆپێگەیاندنی ئازادی کرد، لە هەموو تولەڕێیەکی چیاکاندا شوێنپێی ئازادی بەجێهێشت و بووە ئەفسانەی ژیان.
گەریلا عەلی ئەبلەری لە هەموو ساتەکانی ناو پارتیدا، بۆ ئەوەی ببێتە شەڕڤانێکی شارەزا تێکۆشانی کرد. گەریلا عەلی بە بۆچوونەکانی لەبارەی ئازادی و بەشداریکردن لەناو پەکەکەدا وتبووی، "من لەناو خانەوادەکەمدا لە تەمەنێکی بچووکدا تەڤگەری ئازادیم بەهۆی باوکمەوە ناسی و وابەستەی بووم. هەر لە منداڵیەوە پەکەکە بۆ من هیوایەکی گەورە بوو. رۆژانە خەیاڵەکانم لەگەڵ پەکەکە گەورەتر و واتادارتر دەبوون."
گەریلا عەلی بەم دەشلێت: "لەگەڵ بەشداریکردنم لەناو پەکەکەدا، لەگەڵ هاوڕێکانم لەنزیکەوە ساتەکانی ئازادیم بینی. بینیم کە ژیان خۆی لەناو چیاکاندا شاردوەتەوە، گەڕانەکانیشم پشتیان بە چیاکان دەبەست. بۆ ئەوەش پێویستی بە خۆشەویستی وڵات و لێکۆڵینەوە هەیە. منیش وەک گەنجێکی کورد بۆ ئەوەی ببمە شەڕڤانی ئازادی، باری ئەم شۆڕشەم هەڵدایە سەر شام و رووم لە چیاکان کرد."
گەریلا عەلی بە بریاداریەکی بەهێز، بەشداری ریزەکانی گەریلادا کرد. هیوا و ئامانجی ئازادی فیزیکی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و بینینی کوردستانێکی ئازاد بوو.
گەریلا عەلی لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٩دا لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوو.
ف.ق