هاوڵاتیان بەرەو گۆڕەپانی نەورۆزی قەندیل دەڕۆن
هاوڵاتیان لە چەندین شوێنی جیاوازەوە بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی نەورۆز لە قەندیل بەرەو گۆڕەپانی نەورۆزی قەندیل دەڕۆن.
هاوڵاتیان لە چەندین شوێنی جیاوازەوە بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی نەورۆز لە قەندیل بەرەو گۆڕەپانی نەورۆزی قەندیل دەڕۆن.
ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل دا بکەن لە چەندین ناوچەی جیاجیای کوردستان بەرەو ناوچەی ئاهەنگگێڕانی جەژنی نەورۆزی قەندیل دەڕۆن.
لە نیوەڕۆی دوێنێوە هاووڵاتییان کاروان کاروان بەرەو گۆڕەپانی نەورۆزی قەندیل دەڕۆن بۆ ئەوەی بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل دا بکەن.
هاووڵاتییان لە ناوچە جیاوازەکانی باشوری کوردستانەوە ڕوویان لە ناوچەی ئاهەنگگێڕانی جەژنی نەورۆزی قەندیل کردووە و ڕۆیشتنی هاووڵاتییان بۆ ناوچەی ئاهەنگگێڕانەکە تا ئێستا بەردەوامە.
ئەو هاوڵاتیانەی، کە بۆ نەورۆز ڕوویان لە قەندیل کردووە، سەرەتا سەردانی گۆڕستانی شەهیدان دەکەن و تیایدا پەیمان و پابەندبوونی خۆیان بە شەهیدان دووپات دەکەنەوە و دواتر دەچنە گۆڕەپانی پیرۆزبایکردنی ئاهەنگی نەورۆز.
ئەمڕۆ ئاهەنگی مەزنی نەورۆز لە قەندیل بەڕێوەدەچێت. هەشت هونەرمەندی سێ پارچەی کوردستان بەشداری ئاهەنگەکە دەکەن.
ژ.ت