هاوڵاتیان: ئەگەر تورکیا دەست بۆ ڕێبەر ئاپۆ بەرێت شتێک نامینی بە ناوی تورکیا

ناڕەزایتیەکانی گەلی کورد لە بەرامبەر ئەوە دەنگۆیانە لەسەر ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڵاو دەبنەوە هەتاکوو دەڕوات فراوانتر دەبێت و داوای زانیارییەکی درووست دەکەن لە سەر ژیانی ڕێبەر ئۆجەلان.

لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانەی کە لەسەر ژیان و تەندروستی ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان بڵاوبوویەوە، کوردستانیان دۆستەکانیان لە تەواو دونیا ڕژاونتە سەر شەقام داوای دیداری لەگەڵ ڕێبەر ئۆجەلان دەکەن، بەهەمان شێوە هاوڵاتیانی باشوری کوردستانیش لە شەقامن داوادەکەن بە زووترین کات دیداری پارێزەران لەکەن لەگەڵ ڕێىبەر ئۆجەلان ئەنجام بدرێت.

هاوڵاتیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) قسەیان کرد، وتیان باوەر ناکەین تورکیا ئەوەندەش نەزان بێت کە دەست بۆ تەندروست و ژیانی ڕێبەر ئۆجەلان بەرێت، ئەگەر کارێکی وا بکات شتێک نامینی بەناوی تورکیا.

ئاسۆ  عەلی یەک لەو هاوڵاتیانیە دەڵێت : داوا دەکەم هەموو گەلی کورد بڕژینە سەر شەقام تا چارەنوسی گەلی کورد دیار نەبێت شەقام چۆڵ نەکەن.

هێمن کەریم هاوڵاتیکی ترە دەلێت: ئەو هەواڵانەی دەوڵەتی تورکی فاشیست بڵاو کردۆتەوە هەموومانی نێگەران کردوە، وتیشی:" داوا دەکەین هەرچی زووە لە ڕێگەری پارێزەرەکانیەوە بە زووترین کات هەواڵیک لەسەر تەندروستی و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بزانین."

ئۆرهان ئەکەر یەکێکی تر لە هاوڵاتیەکانە دەڵیت: هیوادارین ئەو هەواڵانە ڕاست نەبن کە دەوڵەتی تورکیا بڵاو کردۆتەوە، ئاماژە بەوەش دەکات: حکومەتی تورکیا باوەر ناکەم ئەوەنەدەش نەزانبن، کە دەست بۆ تەندروستی و ژیانی ڕێبەر ئاپۆ بەرن، هەموو کەس دەزانی کاتی دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر لە ١٠٠ کەس خۆی فێدا کرد، ئەگەر لە ئیستادا تورکیا بێەوێت شتێکی وا بکات ئەوە هەزاران گەنجی کورد هەنە کە تورکیا سەر و بن بکەن تورکیا لە مێژوودا بسرنەوە.

ک-ش