هاوڵاتیانی کەرکوک لەدژی نرخی کارەبا و نەبوونی کارەبا گردبوونەوە
هاوڵاتیانی کەرکوک لەدژی گرانبوونی نرخی کارەبای مۆلیدەی گەڕەکەکان و نەبوونی کارەبای نیشتیمانی گردبوونەوە و نارەزایەتیان دەربڕی.
هاوڵاتیانی کەرکوک لەدژی گرانبوونی نرخی کارەبای مۆلیدەی گەڕەکەکان و نەبوونی کارەبای نیشتیمانی گردبوونەوە و نارەزایەتیان دەربڕی.
لە کەرکوک بە بەشداری مامۆستایانی ئایینی، چالاکوانانی سیاسی و رۆشنبیر و هاوڵاتیانی کەرکوک، لەدژی گرانبوونی نرخی کارەبای مۆلیدە، لەبەردەم باڵەخانەی قایمقامیەتی کەرکوک کۆبوونەوە.
لە چالاکیەکەدا دوکتور ساماڵ بازیانی مامۆستای ئایینی و چالاکوان قسەی کرد و رایگەیاند، ئەوان داوا دەکەن نرخی کارەبای مۆلیدە کەم بکرێتەوە.
لەبەر کەشوهەوای سارد، ئەنجومەنی خۆپیشاندانەکە رایگەیاند، خۆپیشاندانەکەیان رۆژی شەممە کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی ئەنجوم دەدرێتەوە و داوای لە هەموو هاوڵاتیانی کەرکەک کرد کە رۆژی شەممە بەشداری لە چالاکیەکەدا بکەن.
ف.ق