هاوپەیمانیی ئازادی و دیموکراسیی کوردی: داوای پشتیوانی دەکەین

هاوپەیمانیی ئازادی و دیموکراسیی کوردی دژی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی وەڵامدەداتەوە و دەڵێت: «داوا لە هەموو هێزە دیموکراتیکەکان دەکەین ببنە پشتیوان».

هاوپەیمانیی ئازادی و دیموکراسیی کوردی، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی دوێنێی ئامەد بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: «بەرئەنجامی دەسەڵاتی ٢٠ ساڵە، ئەوەی بە بەڵێنی چارەسەرکردنی پرسی کورد هاتە سەر دەسەڵات، لەبری ئەوە، بووە بەربەست لەبەردەم چارەسەر؛ دەسەڵاتی کردە ئامرازێک بۆ سیاسەتی سەرکوتکردن. تا ئێستا، لەپێناو چارەسەرنەکردنی پرسی کورد، درێژە بە قڕکردن دەدات لەپێناو دەسکەوتی سیاسی. کورد هەڵمەتێکی هەڵبژاردنی باش بەڕێوەدەبات لەگەڵ هاوپەیمانیی ئازادی و دیموکراسی، ئارەزووییەکی بەهێز پیشاندەدەن بۆ گۆڕانکاری لەگەڵ گەلەکەیان. ئەوانەی ناتوانن هیچ سیاسەتێک بکەن دژی ئەم ئیرادە بەهێزە، ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە بە چارەسەر دەزانن. بەڵام ئۆپەراسیۆنانە ئیرادەی کورد بەهێزتر بووە و کوردان ئازادتر و بەهێزتر بوون». 

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێن: «بەم دەسەڵاتە دەڵێین: بەم کارەی سەدان ساڵە دەیکەن، هیچ ئەنجامێکتان دەسنەکەوت و هیچتان دەسناکەوێت. ئەم ئۆپەراسیۆنە پێش ٢٠ ڕۆژ لە هەڵبژاردنەکان ئەنجامدرا و وەک «دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکان» دەچێتە نێو مێژووەوە.

بانگەوازی پشتیوانی دەکەین

لەگەڵ چوونە ناو هەڵبژاردنی دوایین، داوا لە گەل دەکەین ئاگاداری ئیسیفزازەکان بن. داوا لە هەموو هێزە دیموکراتیکەکان دەکەین پشتیوانی ڕۆژنامەنووس و هونەرمەند و پارێزەر و سیاسەتمەدارەکان بکەن دژی ئۆپەراسیۆنەکانی سەرکوتی سیاسی. بە دەسەڵات دەڵێین: ئەم کردەوە نایاساییانە بوەستێنن و دەستوبرد هەڤاڵە دەستگیرکراوەکانمان ئازادبکەن. سەرکەوتن بۆ دیموکراسی و ئازادی و دادپەروەرییە، ئێوە شکستدەهێنن».

هـ . ب