وتووێژی رادیو زەمانە لە گەڵ فوئاد بێریتان و گوڵان فەهیم، هاوسەرۆکانی کۆدار، کە لەلایەن رۆژنامەوان هاشم عه‌لی وه‌یسی ئەنجامدراوە بەم جۆرەیە:
بارودۆخی زۆر هه‌ستیاری ئیران و چاره‌سه‌رنه‌كردنی پرسی كورد و گه‌لانی دیكه، بۆته هۆی به‌رده‌وامبوونی قه‌یرانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان و گوشاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا. سیاسه‌ته‌كانی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران سه‌رچاوه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌م قه‌یرانانه‌یه، ئه‌م بابه‌ته‌مان له‌گه‌ڵ “گوڵان فه‌هیم و فوئاد بریتان” هاوسه‌رۆكانی كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیك و ئازادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (كۆدار) شرۆڤه و تاوتوێ كردووه.
راڤه و هه‌ڵسه‌نگاندنمان له‌سه‌ر مژارگه‌لێكی وه‌ك؛ دۆخی سیاسی ئێران، به‌رنامه‌كانی كۆدار بۆ كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ئازادی ژنان، په‌یوه‌ندی كۆدار له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و كوردی و بابه‌تی پاراستنی ره‌وا و به‌شداریی كۆدار له داهاتووی ئێرانێكی نوێ كردووه. هاوسه‌رۆكانی كۆدار جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه له تێكۆشانی ئازادیخوازانه‌ی خۆیاندا بۆ یه‌كه‌م جار سیسته‌مێكی تایبه‌ت به گه‌لان كه جیاوازه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تگه‌رایی چه‌وسێنه‌ر، پێشكه‌ش كردووه. هه‌روه‌ها وێڕای ره‌خنه‌ی جیددی، رایدەگەیەنن كه گرنگی به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئیرانی و پارته كوردیه‌كان ده‌ده‌ن و سیاسه‌تی دیمۆكراتیك به به‌شداریی هه‌موو ره‌وت و لایه‌نه‌كان به سیاسه‌تی راست و دروست پێناسه ده‌كه‌ن. له‌م وتوێژه‌دا گرینگ ترین بابه‌ت و پرسه هه‌ستیاره‌كانی ئێرانمان خستۆته به‌ر باس و شرۆڤه.
ئیران رووبه‌ڕووی دۆخێكی زۆر ئاڵۆز و مه‌ترسیدار له بواری سیاسه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بۆته‌وه، روانگه‌تان له‌مه‌ڕ بارودۆخی سیاسی ئێستای ئێران چیه؟
فوئاد بریتان: به‌درێژایی زیاتر له چواردهیهیی رابردوو، دۆخی سیاسی ئێران به‌م ئاسته‌ی ئێستاكه ئاڵۆز و قه‌یراناوی نه‌بووه. شێرپه‌نجه‌ی گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئابووری به‌پێی رانت و ده‌سه‌ڵاتخوازی له سه‌رتاسه‌ری كۆمه‌ڵگا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه. نرخ و كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌كان به هۆی هه‌ژاری، بێكاری و گرانی كه سه‌رچاوه‌كانی بۆ سیاسه‌ته‌كانی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدار ده‌گه‌ڕێته‌وه، داكه‌وتووه بۆ خراپترین ئاست. رژێم تووشی به‌رزترین ئاستی قه‌یرانه‌كانی شه‌به‌كه‌یی و هاوته‌ریبیی هه‌رسێ ناوه‌ندی هێزی و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی بۆته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م دۆخه‌ی خۆیان سه‌رنجڕاكێش و باش بنوێنن، سێ ره‌وتی سیاسی “رێفۆرمخواز، میانه‌ڕۆ و بناژۆخواز یان” پێكهێناوه كه هه‌ركامه‌یان بریتین له چه‌ن گروپێكی رانتخۆر كه سه‌رمایه و به‌شه‌كان له نێوان خۆیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن. له رێگای شێوازگه‌لێكی پۆپۆلیستی خه‌ڵك فریو ده‌ده‌ن كه هه‌ڵبه‌ت له سایه‌ی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” ئه‌م رووه فریوكارانهیهی ئه‌وان ئه‌شكرا و ڕووكاوه. جیا له‌م دۆخه ناله‌بار و خراپه‌ی ناوخۆیی، هه‌ڵسووكه‌وتی تێكده‌رانه و قه‌یراناوی سیسته‌می فاشیستی زاڵ به سه‌ر ئێران كه له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و له شێوازی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌شێوازی ره‌نگدانه‌وه‌ی ناوخۆیی، كاریگه‌ری زۆر نیگاتیڤ، هه‌ژاری و سه‌ركوتی كۆمه‌ڵگای لێده‌كه‌وێته‌وه. سیسته‌م هێڵێكی ئه‌ساسی و سێ ره‌وتی ریفۆڕمخواز، میانه‌ڕه‌و و بناژۆخوازی هه‌یه كه به‌رده‌وام په‌یكه‌ره‌ی ئه‌ساسی سیسته‌می تێئۆكراتیك نوێ ده‌كه‌نه‌وه و بیچمی پێده‌ده‌ن، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگای خوازیاری له‌ناوچوونین. به‌و قه‌باره‌یه‌ی كه گرینگی به گه‌شه‌كردن له بواری سه‌ربازی و تۆكمه و به‌هێزكردنی سوپا و به‌سیج له باری بوودجه و سه‌رمایه و چه‌ك و چۆڵی وه‌ك مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ده‌ده‌ن، به‌پێچه‌وانه و خراپتریش، چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له خزمه‌تگوزاری و سامانی وڵات بێ به‌ش ده‌كه‌ن و به‌م شێوه‌یه كۆمه‌ڵگا به‌ر به هه‌ڵدێر و له‌ناوچوون ده‌بن. له‌ناوچوونی چینی ناوین یه‌ك له هێماكانی ئه‌م دۆخه قه‌یرانی و كائۆتیكهیه. له ئێران دو به‌شی سه‌ره‌كی هه‌یه، به‌شی یه‌كجار زۆری سیسته‌م و سوپای پاسداران له سیاسه‌ت و ئابووری و ده‌سه‌ڵات و به‌شی زۆر كه‌می كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی. قه‌یرانی ئابووری ئێران ماوه‌یه‌كی زۆری به‌سه‌ردا چووه و ئه‌مه نیشانه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌تی له خاڵێكی زه‌مه‌نیدا. سیاسه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی رۆژبه‌ڕۆژ له‌تمه له جه‌ماوه‌ر ده‌دات و به‌رژه‌وندی و به‌شی زۆر كه‌می كۆمه‌ڵگا، كه‌متر ده‌كات. ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری وه‌لایه‌تی فه‌قی چیدی توانای دابینكردنی پێویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگایان نه‌ماوه و ئه‌مه‌ش دێته ئه‌و واتایایه كه كۆمه‌ڵگا ناچاره كۆتایی پێبهێنێت. كۆمه‌ڵگا ده‌زانێت كه سیسته‌می سه‌ره‌ڕۆ، ئارمانج و به‌رژه‌وندییه‌كانی خۆی له لا گرینگه، نه‌ك به‌خته‌وه‌ری ئه‌و. تا ده‌چێ ئه‌م دۆخه كه ئه‌نجامی سیاسه‌تگه‌لێكی زاڵمانه‌یه، له خاڵی كۆتایی و ته‌قینه‌وه نزیك ده‌بێته‌وه و گۆڕانكاری شتێكی مسۆگه‌ره. سه‌رچاوه‌ی هه‌موو گرفت، ئاسته‌نگی و هه‌ژاری و قه‌یرانه‌كان بۆ هه‌ڵسووكه‌وتی زاڵمانه‌ی ئه‌م سیسته‌مه دیكتاتۆرهیه كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو چه‌وساندنه‌وه و زوڵمهشدا، كۆمه‌ڵگا ناڕازی بووه و ئێرانی رووبه‌ڕووی گۆڕانی ناچاری كردووته‌وه. به گه‌شه‌پێدانی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی و تۆكمه و به‌هێزتر بوونی سوپای پاسدارن و هه‌ژاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ری چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵكا، ئه‌م سیسته‌مه فاشیسته مسۆگه‌ر به‌رده‌وام نابێت و به‌م شێوازه پارێزراو نابێ.
هه‌ڵسووكه‌وتی شه‌ڕئه‌نگێزانه له‌گه‌ڵ زلهێزهجیهانیهكان كه له چوارچیوه‌ی “به‌رجام” دا ره‌نگده‌داته‌وه، ناكۆكی و كێشه‌كانی ئێرانی له گه‌ڵ ئه‌وانی گه‌یاندووه به ئاستێكی زۆر خراپتر. ئه‌م دوو لایه‌نه ده‌توانن كه به ئاسانی له سه‌ر مافی گه‌لانی ئێران مامه‌ڵه و بگه‌ن به رێككه‌وتن و به‌رجام زیندوو بكه‌نه‌وه، به‌ڵام مسۆگه‌ر ئه‌م چه‌شنه رێككه‌وتنانه هه‌میشه كورت خایه‌ن ده‌بێ. سیاسه‌تی شه‌ڕئه‌نگێزانه‌ی ده‌ره‌كی، ئه‌نجام و لێكه‌وته‌ی سیاسه‌تی زاڵمانه‌ی ناوخۆییه.
“كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیك و ئازادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (كۆدار)” وه‌ك سیسته‌مێكی نوێ بۆ كۆمه‌ڵگا پێناسه ده‌كه‌ن، پرۆژه‌تان بۆ داهاتوووی ئێران چیه؟
گوڵان فه‌هیم: كۆدار سیسته‌مێكی دیمۆكراتیكه كه بۆ یه‌كه‌مین جار گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بن به خاوه‌نی، هه‌نووكه له ئاستی جیهاندا جیا له چه‌ن كۆڕ و كۆمه‌ڵگای بچووك و ناوچه‌یی، ئێمه سیسته‌مێكی خۆڕێوه‌به‌ری گه‌ل نابینین. كۆدار له چوارچێوه‌ی مودڕنیهتی دیمۆكراتیك، سیسته‌می كونفدڕالیسمی دیمۆكراتیك و فۆرمی بنه‌ڕه‌تی كۆمه‌ڵگا واتا نه‌ته‌وه‌ی دیمۆكراتیك پێشكه‌شی گه‌لان ده‌كات. هه‌موو گه‌لانی ئێران ده‌توانن به ئیراده‌ی خۆیان و به شێوازێكی خۆڕسك و دڵخواز له مۆدێلی كۆدار كه‌ڵك وه‌ربگرن. فره‌ڕه‌نگی و هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌ی جۆراوجۆر له ئێران، كه‌ڵك وه‌رگرتنی گه‌لان له سیسته‌می كۆنفدڕالیسمی دیمۆكراتیكی كردووه به بابه‌تێكی پێویست و گرینگ. به‌سه‌رنجدان به وه‌ی كه گه‌لانی جیاوازی ئێران له زۆر بواری وه‌ك به‌رژه‌وندی سیاسی و ئابووری و نه‌ته‌وه‌یی له‌وانه‌یه له‌یه‌ك نه‌كه‌ن و له‌سه‌ر كه‌ڵك وه‌رگرتن له جوگرافیا و سه‌رچاوه‌كانی سروشتی هاوبه‌ش تووشی كێشه بن، تاكه رێگا بۆ پێش‌گرتن له ئاڵۆزی و شه‌ڕی بێ ئه‌نجام و كۆتایی، كه‌ڵك وه‌رگرتنه له سیسته‌می كۆنفدڕالیسمی دیمۆكراتیك. نه‌ته‌وه‌ی دیمۆكراتیك به كه‌ڵك وه‌رگرتن له سیسته‌می كۆنفدڕاڵیزمی دیمۆكراتیك ده‌توانێت پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران پێكبهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌موو گه‌لانی ئه‌م وڵاته بتوانن پێكه‌وه بژین و هاوكات خسڵه‌ت و جیاوازی تایبه‌ت به خۆیان بپارێزن. بێگومان سیسته‌مه ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌گه‌را و فدرالیستیهكانی دیكه تووشی كێشه و ئاڵۆزی و شه‌ڕی به‌رده‌وام ده‌بنه‌وه. هه‌نووكه هێڵی سیسته‌مه موحافزهكار و ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كانی زاڵ به‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه، به‌تایبه‌ت ئێران، هێڵی هێزه هژمۆنیكه جیهانیه‌كان و هێڵی سێهه‌م واتا هێڵی كۆنفدڕالیزم و نه‌ته‌وه‌ی دیمۆكراتیك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێران سێ بژاری جیاوازان له‌پێش گه‌لان. پارادایمی دوو هێڵی ده‌ستپێك سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی هێزه دژبه‌ره‌كان، یه‌كێكه و جیاوازی زۆری له‌گه‌ڵ هێڵی سێهه‌م هه‌یه. هێڵی سێهه‌م، پارادایمی دیمۆكراتیكی ره‌وا و راستی گه‌لانه، نه ده‌وڵه‌ته‌كان. كه‌وابوو، كۆنفدڕالیزمی دیمۆكراتیك پشت به‌ستوو به ئیراده‌ی ناوخۆیی گه‌لانی ئێرانه، نه هێزه‌ی زاڵمانه‌ی سیسته‌مه ده‌سه‌ڵاتدار و پاوانخوازه‌كانی ده‌ره‌كی. شۆڕشێك به‌نرخه كه گه‌لان خۆیان پێكبهێنن، نه زلهێزه جیهانیه‌كان. هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی له‌پێناو به‌رژه‌وندی گه‌لانی ئێران خاوه‌ن به‌رنامه نیه، ده‌وڵه‌ت له زات و گه‌وهه‌ری خۆیدا دیارده‌یه‌كه له دژی كۆمه‌ڵگا. سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌ته‌كانی ئێستا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش له به‌ره‌ی شه‌ڕ له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا ئازادیخوازهكاندان.
ئێستا دۆخی گۆڕانخوازیی له ئێران له سایه‌ی شێواز و رێبازێكی ئاڵۆزدا پێش ده‌چێ، زۆرێك له رۆشنبیران و ره‌وته‌كان، هزر و بیروبۆچوونێكی پێشكه‌وتووتر له بیر و هزری خۆیان په‌سند ناكه‌ن و نایانهه‌وێت له فكری پێشكه‌وتووی ئێمه كه‌ڵك وه‌ربگرن. هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه‌ی خۆیان له مه‌ترسیدا ده‌بینن. له‌وه ده‌ترسن كه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی سه‌ربكه‌وێت، ئه‌وان نه‌توانن بگه‌ن به ئاوات و ئامانجه ده‌سه‌ڵاتخوازانه رێكخستنی و تاكه كه‌سیه‌كانی خۆیان. خوازیاری ئه‌وه‌ن كه سیسته‌می ههنووكی ئێران كه له‌سه‌ر رانت و گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌ده‌چێ، له‌ناوبچێ و سیسته‌می خۆیان كه ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای رانت و گه‌نده‌ڵییه جێگیر بكه‌ن. هه‌ر ئه‌م شێواز و روانگه‌یه بوو كه شۆڕشی 1357ی به‌لاڕێدا برد. بێگومان ئه‌وه‌ی كه له ژێر ناوی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی له‌ئارادایه، رێبازێكی روون و جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌م سیسته‌مه گه‌نده‌ڵانه هه‌یه. كاتێ بزووتنه‌وه‌یه‌كی وه‌ك كۆدار هه‌یه كه ده‌توانێ سیسته‌مێكی گه‌لی پێشكه‌ش بكات، بێگومان كۆمه‌ڵگاش توانای هه‌یه كه رێگای خۆی په‌یدا بكات. به‌م پێیه پێویسته كه روانگه‌ی رۆشنبیریی تهسهك كه له‌ژێر كاریگه‌ری بۆچوون و تێگه‌یشتنی ئۆریانتالیستیدایه، به توندی ره‌خنه بكه‌ین. ئه‌و روانگه و تێگه‌یشتنه ده‌توانێت جارێكی دیكه هه‌موو شوڕشێكی نوێ بگه‌یێنێت به‌و ئه‌نجامه‌ی كه ده‌وڵه‌ت به سه‌ر گه‌ل و كۆمه‌ڵگا زاڵ بێته‌وه.
به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم كه شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی نه‌ته‌نیا كۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵكوو خه‌ریكی ئه‌زموون و خۆئاماده‌كردنه بۆ هه‌نگاونانی كرداری و پێشكه‌وتن. له‌وانه‌یه كه هاتنی گه‌ل بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كان كه‌م بووبێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه شۆڕشێكی زهنییه‌تی و فه‌رهه‌نگیه كه له‌ناخی كۆمه‌ڵگادا وه‌ك لافاوێك له ئارادایه. كۆمه‌ڵگای گۆڕیوه و ئه‌م گۆڕانه زهنییهتیهش دێته واتای ئاماده‌كردنی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ سه‌رهه‌ڵدان و راپه‌ڕینی گه‌وره‌تر و سه‌ركه‌وتنی كۆتایی. ئه‌مه هه‌بوون و راستینه‌ی كۆمه‌ڵگایه و كه‌س ناتوانێت پێشی لێ بگرێت. گۆڕانی زهنییه‌ت به‌واتای روودانی شۆڕشه و ته‌نیا گۆڕانی پێكهاته‌یی له سیسته‌می به‌شێوازێكی كرداری ماوه. زۆرێك له چین و توێژه‌كان به شێوازێكی كرداری ره‌وتی شۆڕ‌شیان زیندوو هێشتووه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگا سه‌رقاڵی پێكهێنانی گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی تره له زهنییه‌تی خۆیدا، له ئابووریه‌وه بگره هه‌تا ده‌گات به سیاسه‌ت و فه‌رهه‌نگ، كۆمه‌ڵگا خه‌ریكی خۆئاماده‌كردن و بیركردنه‌وه‌یه بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی كرداری و شۆڕشگێرانه به ئاراسته‌ی “ژن، ژیان، ئازادی”.
په‌یوه‌ندی كۆدار له گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و كوردی له چ ئاستێكدایه و به‌ڕای ئێوه لاوازییه سه‌ره‌كییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن له چی دایه؟
فوئاد بریتان: له ساڵی رابردوودا به‌تایبه‌ت پاش ده‌ستپێكردنی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی، گۆڕه‌پانی چالاكی بۆ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و كوردی كراوه‌تر بوو و هه‌موو پارت و رێكخراوه‌كان له‌م گۆڕه‌پانه‌دا خۆیان تاقی كرده‌وه، هه‌ر بۆیه زۆر شت روون و ئه‌شكرا بوو. راده‌ی هێز و توانا و كارامه‌یی پارته‌كان هه‌تا ئاستێكی زۆر ده‌ركه‌وت. سه‌لمێندرا كه به‌سه‌رنجدان به تیۆری بنه‌ڕه‌تی شۆڕش و پێویستیه‌كانی، ئۆپۆزیسیۆنی ئێران به‌گشتی تووشی لاوازیی رێكخستنی و كردارین و یه‌كێك له‌و لاوازییانه، په‌رته‌وازه‌یی و نه‌بوونی هاوئاهه‌نگی و یه‌كێتی و پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كه كه هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی رێبهرایهتییهكی تۆكمه و به‌رژه‌وندی جیاوازی لایه‌نه‌كان. له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌ت ئێران كه یه‌كێكه له قهیرانئاویترین وڵاته‌كان، وه‌هایان كردووه كه چه‌ك و به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی، له جیاتی سیاسه‌تی ئازادانه قسه‌ی یه‌كه‌م بكات. له‌م دۆخه ئاڵۆز و شێواوه‌دا، بێ به‌ش كردنی پارته شۆڕشگێر و به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی ئێرانی له هێزی چه‌كداری فیدایی و لێهاتوو، به‌واتای بستنه‌وه‌ی ده‌ست و پێیانه. ئه‌مه به‌دوور له پێویستی و پێوانه‌كانی شۆڕشگێڕییه. هێندێك لایه‌نیش به‌هۆی ئه‌م لاوازییانه‌وه ئیده‌عا ده‌كه‌ن كه كاتی رێبازی چه‌كداری شۆڕشگێرانه به‌سه‌ر هاتووه و وه‌ڵامده‌ره‌وه نیه. كه‌وابوو پیویسته به رێگای تێكۆشانی سیاسی هه‌وڵدان بكرێت، جا خۆ له‌پێش چاومانه كه تێكۆشانی سیاسی ئه‌وانیش ئیفلیج بووه. له‌ڕاستیدا ئێران چاوه‌ڕوانی ده‌ركه‌وتنی پارتێكی به‌ته‌واوی سیاسی و شۆڕشگێڕه.
ئه‌م پرسه له‌وانه‌یه له كوردستان جیاوازتر بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه گه‌لی كورد خاوه‌ن پارت و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی تایبه‌ت به خۆیه‌تی، هێندێك كه‌موكۆڕی و ئاسته‌نگی هه‌یه كه سه‌رچاوه‌ی بۆ دۆخی ناله‌باری ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام خاوه‌ن ئیراده‌یه. كۆدار و په‌ژاك هه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌كی رێك و پێك و بهتهواوهتین كه خاوه‌ن ره‌هه‌ندی تێكۆشانی چه‌كداری شۆڕشگێرانه له ئاراسته‌ی پاراستنی ڕه‌وادایه و هه‌م له گۆڕه‌پانی تێكۆشانی سیاسی‌دا هه‌بوون و شۆناسێكی ژیرانه‌یان پێكهیناوه. له‌م بواره‌دا به به‌راورد له‌گه‌ڵ پارته‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی ره‌هه‌ندگه‌لێكی پێشكهوتووترییان هه‌یه. به‌م پێیه ئۆپۆزیسیۆنی دیمۆكراتیك و چه‌پی ئێرانی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆدار و په‌ژاكدا نه‌ته‌نیا تووشی زیان نابن، بگره سوودیشی لێوه‌رده‌گرن. ئه‌وان له‌سایه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی دیمۆكراتیك له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌توانن به‌هێزتر بن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه پارادایمی دیمۆكراتیكی ئێمه واتا “هێڵی سێهه‌م”، پێشكه‌وتووتر و كۆمه‌ڵایه‌تی تر و جیاوازه له‌گه‌ڵ پارادایمی ده‌وڵه‌ته موحافزهكارهكانی ناوچه‌كه وه‌ك ده‌وڵه‌تی ئێران و هه‌روه‌ها پارادایمی ئه‌و هێزه جیهانی و هژمۆنگرانهی كه ده‌ستێوه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن.
له ئێستادا په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بڕێك له پارته ئۆپۆزیسیۆنه ئێرانیه‌كان به‌تایبه‌ت به‌لووچ و عه‌رب و هه‌روه‌ها هێزه دیمۆكراتیك و چه‌په‌كان له ئاستێكی به‌رچاو دایه، به‌ڵام پێویسته ئه‌م په‌یوه‌ندیانه به‌رزتر بێته‌وه بۆ ئاستی پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی كرداری و تێكۆشه‌رانه. ئه‌مه هه‌مان ئه‌و شته‌یه كه ئێمه ده‌مانهه‌وێت و چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی كرداری ئه‌و لایه‌ن و پارتانه‌ی ئۆپۆزیسیۆنین. هێز و لایه‌نه دیمۆكراتیك و چه‌پگه‌راكان وه‌ك دوو سیما و ره‌وت له ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و كوردی، خاوه‌ن به‌هره و درفه‌تی زیاترن بۆ پێكهێنانی به‌ره و هاوئاهه‌نگی.
هه‌نووكه په‌یوه‌ندییه‌كی ئاساییمان له‌گه‌ڵ پارته كوردیه‌كاندا هه‌یه، هیچ كێشه و ناكۆكیه‌كی جیددی كه ببێته هۆی روانگه‌یه‌كی یه‌كترسڕینه‌وه و نكۆڵی كردن له‌نێوماندا نیه. بێگومان ئه‌م ئاسته‌ش جێگای په‌سندی گه‌ل و كۆمه‌ڵگای رۆشنبیران و هه‌ڵكه‌وتووان نیه؛ كه‌وابوو پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانمان بگات به ئاستێك له په‌یوه‌ندی رێكخستنی كرداری و تێكۆشانی هاوبه‌ش. په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه و دیمۆكرات ئاساییه و ره‌خنه‌مان له‌وه‌یه كه بۆ ده‌بێ كه ئه‌م ئاسته تێپهڕنهكهین و باشتری بكه‌ین. ئێمه ئاماده‌ین بۆ پێكهاتنی یه‌كگرتن و هاوئاهه‌نگییه‌كی پێشكه‌وتوو و دیمۆكراتیك. ئه‌وه‌ی كه بۆ ئێمه بنه‌ما و گرینگه، تێكۆشانی هاوبه‌شی كرداری و به پلانه، نه تێكه‌ڵ كردنی پارته‌كان و دروستكردنی یه‌ك هێز. جیاوازی ئایدیالۆژیكی ناتوانێت ببێت به ئاسته‌نگ له‌به‌ر هاوكاری سیاسی و تێكۆشانی كرداری هاوبه‌ش. هاوكاری و هاوئاهه‌نگی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له رۆژئاوا و باشووری كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه، هه‌ر روو ده‌دات، كه‌وایه پێویسته به‌پێی ئه‌و راگه‌یێندراوه ده خاڵییه‌ی كه په‌ژاك له ساڵی ٢٠١٧ بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی پێشكه‌شی كرد، بتوانین هێندێك كاری هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ین. ئێمه هه‌میشه پێداگریمان له‌سه‌ر پێكهێنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد كردۆته‌وه. ئه‌مه پرۆژه‌ی رێبه‌ر ئاپۆیه. ئه‌گه‌ر پارته جیاوازه‌كان به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆیان، له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی بترسن و به‌رژه‌وندی و ده‌ستكه‌وتی تاكه‌كه‌سی و حزبی خۆیان له لا گرنگتر بێت، یه‌كێتی و هاوئاهه‌نگی پارته كوردیه‌كان پێكنایێت. یه‌كێك له گرینگ‌ترین كۆسپ و ئاسته‌نگه بنه‌ره‌تیه‌كان هه‌تا ئێستا ئه‌م بابه‌ته بووه، نه‌بوونی ئیراده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی حزبی كه په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ته‌كانه‌وه نه‌بێ، یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانه. ئێمه وه‌ك كۆدار كه سیسته‌مێكه بۆ كۆبوونه‌وه و هاتنه لای یه‌كتری هه‌موو پارت و رێكخراوه‌كان له‌پاڵ كۆمه‌ڵگادا، ئه‌ندامیه‌تی په‌ژاك، كژار، هێزه‌كانی پاراستنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (یه‌ره‌كه) و هێزه‌كانی پاراستنی ژنان (هه‌په‌ژه) مان په‌سندكردووه. پارته‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش ده‌توانن ببن به ئه‌ندام. ئێمه چاوپێكه‌وتنی دیپلۆماتیكی زۆرمان له گه‌ڵ زۆرێك له پارته‌كان ئه‌نجام داوه، به‌جاران پێشنیاری نووسراو و به‌رنامه‌كانی خۆمانمان پێشكه‌شیان كردووه؛ به‌ڵام هێشتا هه‌لومه‌رجی ئه‌م پارتانه به پێی پێگه‌ی خۆیان و پرسی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناوچه، وه‌ها نه‌بووه كه بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی كرداری بكه‌ونه ناو هاوئاهه‌نگی و هاوكاری. چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م لاوازییه بۆ ئه‌و پارتانه كه گیرۆده‌ی گرفته‌كانی خۆیانن، زه‌حمه‌ت و ئه‌سته‌م بووه. هه‌بوونی په‌یوه‌ندی و هه‌ندێك حه‌ساسییه‌ت له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و هێزه‌كانی ناوچه‌كه، كێشه نیه، به‌ڵام پێویسته سه‌ربه‌خۆیی ئیراده‌ی رێكخستنیش پارێزراو بێت. بۆ پێكهاتنی به‌ره‌ی دیمۆكراتیكی پارته كوردیه‌كان پێویسته هه‌نگاوێكی وه‌ها هه‌ڵبگیردرێت كه بۆ پێكهێنانی به‌ره و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیش مه‌رجی بنه‌ڕه‌تیه.
له رۆژی ئه‌وڕۆدا بۆته باو كه وردبوونه‌وه و جه‌ختی ئه‌ساسی له‌سه‌ر گرینگی پارته‌كانه، له‌كاتیكدا كه كۆدار و په‌ژاك گرینگی زیاتر به رێكخراوه مه‌دنیه‌كان له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كان وه‌ك؛ ماڤ، ژنان، گه‌نجان، ژینگه، رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگی ده‌ده‌ن. له‌وباوه‌ڕه‌داین كه به‌ش و پێگه‌ی ئه‌م رێكخراوانه هه‌م له پێكهێنانی به‌ره و یه‌كگرتندا و هه‌م له به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا پێویسته له‌گه‌ڵ پارته‌كان یه‌كسان بێت. گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌سایه‌ی ئه‌واندا پێكدێت، به یارمه‌تی ئه‌و رێكخراوانه‌یه كه ده‌كرێت سیسته‌مێكی دیمۆكراتیك كه گه‌ل به ئه‌ساس بگرێت بونیاد بنرێت و جێگیربێت. له پرۆژه‌ی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیمۆكراتیكی كوردان، رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كانیش به‌ش و لایه‌نێكی بنه‌ڕه‌تین، تاكه رێگا، پشت به‌ستنه به گه‌ل و رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان وه‌ك ماته‌وزه و هێز و به‌هره‌ی بنه‌ڕه‌تی گه‌ل.
ئایا په‌یوه‌ندی دیپلۆماتیكتان له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی هه‌رێمی و ده‌ركی هه‌یه؟ هه‌روه‌ها هه‌ڵسووكه‌وت و هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌كی له‌مه‌ڕ بابه‌تی ئێران و گۆڕانی پێكهاته‌یی له‌م وڵاته‌دا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ دۆخی كوردان له‌م نێوه‌دا به چ شێوازێك ده‌بێ؟
گوڵان فه‌هیم: ئێمه بۆ په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ناوچه‌یی و جیهانی كه خوازیاری چاره‌سه‌ری دیمۆكراتیك و ئاشتیانه‌ی پرسی كورد له ئێران بێت، ئاماده‌ین. مخابن پێكهاته‌ی دوگماتیك، نه‌ته‌وه‌گه‌رایانه، ره‌گه‌زگه‌رای دژه ژن و هژمۆنیخوازی وڵاتانی دراوسێی ئێران و كوردستان و یا به واتایه‌كی دیكه، وڵاتانی زاڵ به‌سه‌ر هه‌رچواربه‌شی كوردستان، ئیزن به پێشخستنی په‌یوه‌ندی ئاسایی دیپلۆماتیكی ئه‌وان له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی پارته كوردیه‌كان نادات. زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تان خوازیاری گوێڕایه‌ڵبوون و گرێدانی پارته‌كان به خۆیانه‌وه‌ن، ئێمه‌ش بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئازادیخواز و دیمۆكراتیكین كه هه‌رچه‌شنه وابستهبوون و گوێڕایه‌ڵی ره‌دده‌كه‌ینه‌وه؛ به‌ڵام بۆ په‌یوه‌ندی دیپلۆماتیك به‌پێی پێوانه یاساییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئاماده‌ین. تێكهه‌ڵچوون و تێوه‌گلانی ده‌وڵه‌تانی ئێرانی، توركیه، عێراق و سووریا له گه‌ڵ پرسی كورد كه ره‌هه‌ندی جیهانیشی په‌یدا كردووه، ده‌وڵه‌تێكی دۆستی بۆ كورده‌كان نه‌هێشتووه‌ته‌وه، ده‌وڵه‌ته‌كانیش به پێی گه‌وهه‌ری به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی خۆیان له دژی بزووتنه‌وه ئازادیخوازانه‌كانی گه‌لان به‌رده‌وام خه‌ریك هاوكاری و رێككه‌وتنن، ئه‌م دۆخه زیاتر له یه‌ك سه‌ده‌یه كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له دژی كوردان به‌رده‌وامه. ئێمه جیا له ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت و وڵاتانی جیرانی ئێران و كوردستان، ره‌خنه‌ی جیددیمان له ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ش هه‌یه؛ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خاوه‌ن پرۆژه و به‌رنامه‌یه‌كی دیار و راست بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد نین. بگره خۆیان بوونه‌ته ئاسته‌نگی ئه‌ساسی له سه‌ر رێگای چاره‌سه‌ری دیمۆكراتیكی پرسی كورد. پرسی كورد بنه‌ڕه‌تی ترین پرسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، ئازادی هه‌موو وڵاتانی هه‌رێمه‌كه، گرێدراوی ئازادی گه‌لی كورده.
جیا له رۆڵی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، هه‌بوونی ده‌وڵه‌تانی زلهێزی جیهانی وه‌ك ئه‌مریكا و ئه‌ورووپاش بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی كێشه و گرفت، هه‌بوونیان له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌ده‌ستخستنی به‌رژه‌وندی ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه‌ی زیاتره، نه ئازادی و دیمۆكراسی بۆ گه‌لان، بگره هۆكاری بنه‌ڕه‌تی هاتنه‌ئارای شه‌ڕه‌كانن. ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین كه ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوایی بۆ چاره‌سه‌ری دیمۆكراتیكی پرسی كورد ببن به هاوكار. ئه‌وه‌تا ئێستا ده‌وڵه‌تانی ناوچه و رۆژئاوایی پێكه‌وه ئاگری شه‌ڕیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و قه‌فقاز گه‌ش كردووه. شه‌ڕ له ئۆكراین و كوردستان به‌رده‌وامه. پلانی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری هه‌رچواربه‌شی كوردستان، رهچهكوژی گه‌لی كورده، به‌م پێیه وڵاتانی رۆژئاوایی له‌پێناو وه‌ده‌ستخستنی به‌رژه‌وندی خۆیان، ئه‌م هه‌وڵ و خواسته‌ی ده‌وڵه‌تانی دیكتاتۆری ناوچه‌كه به‌هێزتر ده‌كه‌ن. ئه‌و ئێران و ده‌وڵه‌تانی زاڵمی هه‌رێمه‌كه‌ن كه رێگه خۆشكه‌رن بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا له ناوچه‌كه، نه ئێمه.
بگره هه‌ندێك له ده‌وڵه‌تانی ناوچه، وه‌ك ئێران و توركیه بۆ له‌ناوبردنی كوردان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دیكه هاوپه‌یمانی پێكده‌هێنن، به‌ڵام بێگومان كوردان بێ چاره نین و ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانانیشن تا له‌ناو بچن. گه‌لی كورد خاوه‌ن بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی خۆیه‌تی و تێكۆشانهكهشی وه‌ها په‌ره‌پێداوه كه بۆته یه‌كێك له ئه‌كته‌ر گرینگ و ئه‌ساسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. هێز و لایه‌نگه‌لێكی جۆراوجۆر له هه‌ر چوار به‌شی كوردستان پێكهاتوون كه له پارادایمی” كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیك و ئێكۆلۆژیك له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی ژن” په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن. كاریگه‌ری تێكۆشانی بزووتنه‌وه‌ی كوردی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وساڵ له‌سه‌ر ئێران زیاتر بوو. ئه‌م ره‌وته راناوه‌ستێت، به‌هێزی تێكۆشانی كوردان بۆته هۆی هیوای زیاتری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئێران به‌تایبه‌ت ژنان. هیچ ده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێت ئه‌م به‌هێزتربوونه له‌به‌رچاونه‌گرێت. ئێمه هه‌رچه‌ن له‌بواری ئایدیالۆژیكی له گه‌ڵ ژمارێك له ده‌وڵه‌تان ناكۆكی و جیاوزیمان هه‌یه، به‌ڵام له بابه‌ت په‌یوه‌ندی سیاسی و دیپلۆماتیك به‌مه‌رجی پێكهێنانی پرنسیب و پێوانه دیمۆكراتیكه جیهانیه‌كان، ئاماده‌ین بۆ پێكهێنانی په‌یوه‌ندی له‌پێناو چاره‌سه‌ری پرسی كورد و پرسه‌كانی ئێران. ئه‌مه په‌یامی ئه‌شكرا و روونی ئێمه‌یه.
رێبازی كۆدار بۆ ئازادی ژنان خاوه‌ن چ ناوه‌ڕۆكێكه؟ كۆمه‌ڵگای ئێران له چ ئاستێكدا ده‌توانێت له ناخ و ناوه‌ڕۆكی كه‌ڵك وه‌ربگرێت؟
فوئاد بریتان: كۆدار سیسته‌مێكه كه پارادایمهكهی “كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیك و ئێكۆلۆژیك له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی ژن” ه. ئازادی هه‌ریه‌ك له كۆمه‌ڵگا، ژن، و ئێكۆلۆژی به‌یه‌كه‌وه گرێدراوه، بگره رزگاری گۆی زه‌مین و مرۆڤایه‌تی، په‌یوه‌سته به‌و سیانه‌وه كه باسمان كرد. ئازادی ژن بنه‌مایه. ئێمه ئازادیمان نه‌ته‌نیا بۆ ژنانی كورد به‌ڵكوو بۆ هه‌موو ژنانی ئێران ده‌وێت. دارێژه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی ئازادی ژن، ریبه‌ر ئاپۆیه و جیهانی رۆشنفكری و ئازادیخوازیش دانی به ره‌وایه‌تی ئه‌م یه‌كه داناوه و په‌سندی كردووه. هێشتا ده‌وڵه‌ت یان پارتێك له دونیادا په‌یدا نابێت كه به ته‌واوه‌تی مافی ژنی پهسندكردبێ و پێی بدات. سیسته‌می ئێمه به پێشخستنی بابه‌تی هاوسه‌رۆكایه‌تی ( پێكهاتوو له ژن و پیاو) رێگایه‌كی ده‌ستپێكردووه و كردۆته‌وه كه له ئاستی جیهاندا یه‌كه‌م جاره كه تاقی ده‌كرێته‌وه. له مژاری به‌ڕێوه‌به‌ری و هاتنه‌مه‌یدانی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنان له‌نێو حزب و كۆمه‌ڵگادا، زیاتر له دیمۆكراسی ئه‌ورووپایی، له به‌شی به‌ڕێوه‌بردنی ٤٠ به ٤٠ گه‌یاندوومانه به ٥٠ به ٥٠ و یه‌كسانمان كردووه. ئه‌م رووداوه له ئاست رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان بێ وێنه‌یه. كۆمه‌ڵگای جیهانی هێشتا ئاماده نیه به‌شی به‌ڕیوه‌به‌ریی ژنان به‌شیوازێكی یه‌كسان و هه‌میشه‌یی په‌سند بكات. ئه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌شی ٢٠ له‌سه‌د له پاڵ ٤٠ به ٤٠ ئازاد هێشتووه‌ته‌وه كه هه‌ڵبه‌ت دیاره پیاوسالاری حاكم سوود له‌مه ده‌گرێت و دیسان ماف و به‌شی ژنان پێشێل ده‌كرێت. له ئێران كه دۆخه‌كه زۆر خراپه و شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی له دژه‌ی دۆخی قه‌یراناوی مافی ژنان هه‌ڵگیرسا، پارادایمی ئێمه به ته‌واوه‌تی مافی ژنان په‌سند ده‌كات و ده‌یدات.
گوڵان فه‌هیم: سیسته‌می كونفدڕالیزمی دیمۆكراتیك، نه‌ته‌وه‌ی دیمۆكراتیك و پارادایمی ئێمه سێبه‌ری پیاوسالاری به‌سه‌ر ژنانه‌وه له‌ناو ده‌بات. ژن و پیاو ناكات به دژبه‌ری یه‌ك، به‌ڵكوو مافه‌كانیان مسۆگه‌ر و ده‌دات. ئه‌وڕۆكه پارته ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی ئێرانی و به‌تایبه‌ت كوردی، هێشتا له‌سه‌ر هه‌مان ره‌وتی نه‌ریتی و كۆنی مافی ژنان له بواری شۆڕشگێڕی و كۆمه‌ڵایه‌تین. پێویسته كۆمه‌ڵگا به‌شێوازێكی روون و رادیكاڵ ئه‌م پارتانه ره‌خنه بكات، هێشتا پارته‌كان به‌شێوازێكی نه‌ریتی و كلاسیك ترسیان له له‌ده‌ستدانی هێزه. بگره زیاتر له‌مه‌ش، به خواست و حه‌زی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی و هژمۆنی پیاوسالارانه، مژاری ئازادی و به‌شی ژنان هه‌ڵده‌گرن بۆ پاش شۆڕش. ئازادی و مافی ژنان پێویسته هه‌ر ئه‌وڕۆ و له‌م كاته‌دا دانیپێدابنرێت و بدرێت، نه دوای شۆڕش. ژنۆڵۆژی، زانستی ناسینی ژنه كه كۆدار بۆ پێكهاتنی هه‌قیقه‌تی نه‌ته‌وه واتا نه‌ته‌وه‌ی دیمۆكراتیك په‌ره‌ی پێده‌دات. زانستی ئازادی ژنانه له كۆمه‌ڵگای جیهانی دژه ژن. پێوانی باشی و خراپی شارستانی و فه‌رهه‌نگه‌كان له ئاستی جیهاندا، به پێی په‌ره‌سه‌ندنی ئازادی ژن و زانستهكی ده‌ستنیشان ده‌كرێت. دۆخێك كه ئه‌مڕۆكه زانستی ئازادی ژن له ئێران، ئه‌فغانستان و كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی تێیدایه، زۆر خراپه. ژنۆڵۆژی وه‌ك گوڵیكی تازه گه‌شاوه‌یه كه له چۆڵی پیاوسالاریی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا شین بووه. له‌بواری ئازادی ژنان، بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردان له ریزی پێشه‌وه‌یه، ئه‌م مایه‌ی خۆشخاڵیه.
له شۆڕشی ئێران و داهاتووی ئازادی ئه‌و وڵاتهداش، بابه‌تی ئازادی ژنان له پله‌ی یه‌كه‌مه و قسه‌ی یه‌كه‌م ده‌كات. پێوان، ئاستی وه‌ده‌ستخستنی ئازادی هه‌موو گه‌لانی ئێرانه. هه‌ندێك له ره‌وته تئۆكراتیك و پیاوسالاره‌كانی وه‌ك هێڵی كۆماری وه‌لایی ئێران، شۆڕشی ١٣٥٧ (١٩٧٩) یان كرد به شۆڕشی دژه ژن و ئه‌وڕۆكه تاوانهكی ده‌ده‌نه‌وه. به‌م پێیه ڕیگای هه‌ره‌قه‌تی بۆ كۆمه‌ڵگای ئێران له‌سایه‌ی ژنۆلۆژی رووناكه، به‌س پێویسته بیبنن و هه‌ڵیبژێرن. ئێمه‌ش له‌م رێگایه‌دا پێشه‌نگ و پشتیوانین.
ئێران وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یه و تێیدا گه‌لان پێكه‌وه ژیان ده‌كه‌ن، ئایا كۆدار پایبه‌ندی و باوه‌ڕی به ئازادی ئه‌و گه‌لانه له پاڵ گه‌لی كورد هه‌یه؟
گوڵان فه‌هیم: له ماوه‌ی نزیك به یه‌كساڵی رابردوودا، شۆڕشكێك له‌ژێر ناوی “ژن، ژیان، ئازادی” هاته‌ئاراوه و گۆڕانكاری ریشه‌یی له زهنییه‌تی كۆمه‌ڵگای ئێرانی دورست كرد، بێگومان رۆژێك ئه‌م شۆڕشه سه‌رده‌كه‌وێت و ئه‌نجامی باشتر له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت. ئه‌م شۆڕشه رۆحی هاوكاری و پێكه‌وه‌بوونی گه‌لانی ئێرانی له كورد و فارس و به‌لووچه‌وه بگره هه‌تا ئازه‌ری و عه‌ره‌ب و گیله‌ك و مازنی و هتد به‌هێزتر كرد. كۆدار گرینگی به ئازادی هه‌موو ئه‌و گه‌لانه ئه‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئازادی گه‌لی كورد به‌نده به ئازادی هه‌موو گه‌لانی ئێران. ئه‌مه بنه‌مایه‌كی ئه‌ساسیه. سیسته‌می هه‌نووكه‌یی ئێران په‌ره به ناكۆكی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێوان گه‌لان ده‌دات و له دژایه‌تی و ئاڵۆزی نێوانیان سوود وه‌رده‌گرێت. هه‌موو گه‌لان ده‌كات به قوربانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ساخته‌ی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه و پان ئێرانیستی. ئه‌مه بۆ خۆی ده‌بێته هۆكاری بنه‌ڕه‌تی پێكهاتنی شۆرش و سه‌ركه‌وتنی له ئێران. هه‌زاران ساڵه كه ئه‌م گه‌لانه له ئێران‌دا له‌پاڵ یه‌كتر به ئاشتیانه ژیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له سه‌د ساڵی رابردوودا سیسته‌می پان ئێرانیستی ئه‌وان به‌ر به شه‌ڕ و ناكۆكی له گه‌ڵ یه‌كدی ده‌بات.
له‌م نێوه‌دا لایه‌نه‌كانی گرێدراوی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدار هه‌وڵده‌ده‌ن گرینگیدانی كۆدار به گه‌لانی زاگرۆسی وه‌ك هه‌وڵێكی جیاخوازانه پێناسه بكه‌ن، ئه‌م راست نیه. ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان گرینگی به گه‌لان ده‌ده‌ین.بگره هه‌وڵ ئه‌ده‌ین كه بۆ وێنه له هه‌موو لۆڕستان كه‌موكۆڕی تێكۆشانی خۆمان بۆ خزمه‌تی به هه‌موو گه‌له‌كه‌مان واتا لوڕه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و رهخنهداین ده‌ده‌ین. ئازه‌رییه‌كان وه‌ك گه‌لێكی ره‌سه‌ن و برا و خۆشكی خۆمان ده‌زانین و به بێ هه‌ڵاواردن بۆ ئازادی ئه‌وانیش تێكۆشان ده‌كه‌ین. به پێویستی ده‌زانین كه له گه‌ڵ هێز و ئۆپۆزیسیۆنی دیمۆكراتیك و چه‌پگه‌رای ئازه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كی توند و تۆڵمان هه‌بێ له‌پێناو به‌هێزتر كردنی هاوكاری و هاوئاهه‌نگی و ژیانی دیمۆكراتیك. لوڕستان توانای هه‌یه كه رۆحی مێژوویی زاگرۆس وه‌ك ناوكه‌ی فه‌رهه‌نگی ئازادیخوازی به‌هێز بكات. گه‌لی عه‌رب یش خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی تایبه‌تن له پلان و به‌رنامه‌كانی ئێمه بۆ تێكۆشان. ئێمه بیر له ئێرانێكی دیمۆكراتیك و زاگرۆسی كۆنفدڕالیستی ده‌كه‌ینه‌وه. كونفدڕالیسم و ئازادییه‌كه‌ی به‌نرختر له ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌ی ناوه‌ندگرا ده‌زانین. گه‌لی كورد به ئه‌ندازه‌ی پێویست ئه‌م یه‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌لماندووه. بێگۆمان شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی به یه‌كێتی و هاوئاهه‌نگی گه‌لانی ئێران سه‌رده‌كه‌وێت. جیا له‌مه رێگایه‌كی دیكه به‌دی ناكرێت. داهاتووی ئازادی گه‌لانی كورد، ئازه‌ری و عه‌ره‌ب و فارس له‌به‌رزترین ئاستدا گرێدراوی یه‌كتره. كه‌وابوو هه‌ر ره‌وتێكی پێچه‌وانه‌ی یه‌كێتی ئه‌وان، گورزێكی جه‌رگبڕه له شۆڕش و پرۆسه‌ی ئازادی ئه‌م گه‌لانه. به هۆی ئه‌مه‌یه كه ئێمه گرینگی به ئازادی گه‌لانێكی وه‌ك ئازه‌ری و عه‌ره‌ب و ئه‌وانی دیكه ئه‌ده‌ین.
كۆدار ده‌ڵێت له باتی شه‌ڕ و ئاڵۆزی، په‌ره به فه‌لسه‌فه‌ی پاراستنی ره‌وا ده‌دات و هاوكات خاوه‌ن هێزی سه‌ربازی یه‌ره‌كه و هه‌په‌ژه‌یه، ئێوه ئه‌م یه‌كه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
فوئاد بریتان: كۆدار یه‌كینه‌كانی پاراستنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (یه‌ره‌كه) و هێزی پاراستنی ژنان (هه‌په‌ژه) ی وه‌ك ئه‌ندام په‌سندكردووه بۆ ئه‌وه‌ی كه له ره‌هه‌ندی پاراستنی ره‌وادا له به‌رامبه‌ر شه‌ڕئه‌نگێزی و سیاسه‌تی رچهلەک كوژی سیسته‌می زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا له گه‌لی كورد پارێزوانی بكات. ئه‌مانه هێزی شه‌ڕئه‌نگێزی نین، به‌ڵكوو هێزه‌كانی پارێزوانی له گه‌ل و ئازادییه‌كانی گه‌لن. نزیكه‌ی سه‌د ساڵه كه تێكۆشانی كوردان له دژی سیاسه‌تی رهچهكوژی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستان له هه‌ر چواربهشهكهی به‌رده‌وامه، كه‌وابوو ئه‌مه مافێكی سروشتیه كه گه‌له‌كه‌مان خاوه‌ن هێزی پاراستنی ره‌وا بێت. هه‌بوونی هێزی سه‌ربازی بۆ شه‌ڕئه‌نگێزی و ئاڵۆزی بێ كۆتایی له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كان نیه، به‌ڵكوو بۆ پارێزوانی له هه‌بوونی گه‌لێكی چه‌وساوه‌یه كه رووبه‌ڕووی رهچهكوژی بۆته‌وه. مه‌نشووری جیهانی مافی مرۆڤ یش ئه‌م یه‌كه‌ی په‌سند كردووه، پاراستنی سه‌ربازی ته‌نیا به‌شێكی بچووك له فه‌لسه‌فه‌ی پاراستنی ره‌وایه، بۆ وێنه كوردان له رێگای گه‌شه‌دان به هونه‌ر، ئه‌ده‌بیات، مووسیقی، سینه‌ما و پێشكه‌وتن له بواره‌كانی دیكه‌دا، هه‌وڵ بۆ پاراستنی فه‌رهه‌نگی مێژووی و شوناسی خۆیان ده‌ده‌ن. له نێو مرۆڤایه‌تیدا، پاراستن چه‌نده بیۆلۆژیكه، ئه‌وه‌نده‌ش كۆمه‌ڵایه‌تیه، پاراستن یه‌ك له خسڵه‌ته بنه‌ڕه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگایه. به‌بێ ئه‌مه، ژیان به هیچ شێوازێك موممكن نیه به‌رده‌وام بێت. پاراستن به قه‌د خۆراك و خۆ زیاد كردن بۆ مرۆڤ گرینگه. كه‌وابوو پێویسته له‌نێو مرۆڤایه‌تیدا گه‌شه‌سه‌ندنی زهنییه‌تی پێكبهێنرێت تا له مژاری پاراستنی گه‌وهه‌ری تێبگات. پارێزوانی له مرۆڤ بۆ خۆی و ره‌نج و كاریه‌تی. كورده‌كان رووبه‌ڕووی نكۆڵی و له‌ناوبردن و سڕینه‌وه بوونه‌ته‌وه، به‌م هۆیه‌شه‌وه پاراستن بۆمان بابه‌تێكی ژیانیه. بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد، بزووتنه‌وه‌ی پاراستنی گه‌وهه‌ری له‌به‌رامبه‌ر رهچهكوژیه كه له‌سه‌ره‌تادا، ئایدیۆلۆژیك و سیاسی بوو و دواتر به هۆی هێرشی دوژمنه‌وه، گه‌یشتووه به قۆناخی پاراستنی چه‌كداری و سه‌ربازی. سیسته‌می كۆدار سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه كه گه‌ل بۆ رزگاری له زوڵمی سیسته‌مه ده‌وڵه‌تگه‌را و ناوه‌ندگه‌راكان به‌شێوازێكی دیمۆكراتیك سوودی لێ وه‌رده‌گرێت، به‌شی سه‌ربازی ته‌نیا یه‌كێك له به‌شه جیاوازه‌كانیه‌تی. كۆدار پێكهاته‌یه‌كی سیسته‌ماتیكی ماینده‌یه له‌پێناو پاراستنی گه‌وهه‌ری و كوردان ته‌نیا خۆیان توانای دابینكردنی پێداویستیه‌كانی پارێزوانی له‌خۆیان هه‌یه. به‌م پێیه پێویسته ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌ی ئێران له سیاسه‌ته‌كانی ئاسایشی ناوخۆیی خۆی ریفۆرمی جیددی و گرینگ پێكبهێنێت كه له‌و حاڵه‌دا، كۆدار یش پاش مسۆگه‌ر كردنی ئازادی كوردان له یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران‌دا و پێدانی ستاتۆی ئازاد به كوردان، هێزه سه‌ربازییه‌كانی خۆی واتا یه‌ره‌كه و هه‌په‌ژه سه‌ر له‌نوێ رێكده‌خاته‌وه. ئه‌گه‌ر ئێران چاره‌سه‌ری پرسی كورد په‌سند نه‌كات، ئه‌وكاته كۆدار یش له‌پێناو پێكهێنانی نه‌ته‌وه‌ی دیمۆكراتیك به‌شێوازێكی یه‌ك لایه‌نه به هه‌موو هێز و توانایه‌وه تێكۆشان ده‌كات و هێزه‌كانی به شێوازێكی نوێتر رێكده‌خات. كه‌وابوو یه‌ره‌كه به هه‌موو توانایه‌وه ئه‌ركی پارێزوانی له نه‌ته‌وه‌ی دیمۆكراتیكی له هه‌موو ناوه‌ند و گۆڕه‌پانه‌كان و جێگیركردنی ئۆتۆریته‌ی نه‌ته‌وه‌یی دیمۆكراتیك به باشترین شێواز له‌سه‌ر شانه. پێویسته گیان و ماڵی شارۆمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌ی دیمۆكراتیك بپارێزێت. گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی و شۆڕشی فه‌رهه‌نگی بنه‌ڕه‌تی و گرینگتره. هه‌تا ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌رته‌شی ده‌وڵه‌تانی فاشیست هه‌بوونی هه‌بێ و بیانهه‌وێت سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تان بۆ ئاسمیله كردنی كوردان و رهچهكوژی جێبه‌جێ بكه‌ن، پاراستنی ره‌وا و هێزی سه‌ربازی شۆڕشگێڕی مافێكی سروشتی و بێ ئه‌م لاولایه. گه‌له‌كه‌مان له سه‌دساڵی رابردوودا به‌جاران رووبه‌ڕووی ره‌شه‌كوژی و ئه‌نفال بۆته‌وه، كه‌وابوو هیچ تهزمینێك نیه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ده‌وڵه‌ت و سیسته‌مانه جارێكی دیكه ئه‌و تاوانانه پێكنه‌هێنن. هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێمه بۆ گه‌یشتن به ئازادی گه‌له‌كه‌مان پێویستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره.
هه‌روه‌ها ناوزه‌دكردنی ئێمه به جیاخواز و دژبه‌ریمان له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی وڵات هیچ بنه‌مایه‌كی ههرقهتی و یاسایی نیه. به‌رنامه‌ی كۆدار پارچه‌كردنی ئێران نیه، به‌ڵكوو ئازادی گه‌لان و سه‌ربه‌خۆیی ئێرادهیانه. ئێمه به تووندی پان ئێرانیسم و تۆمه‌ته‌كانی وه‌ك تیرۆریست كه له‌دژی ئێمه و گه‌له‌كه‌مان به‌كاری ده‌هێنن، ره‌خنه ده‌كه‌ین و نه‌فره‌تی لێده‌كه‌ین. ئه‌وڕۆكه ئه‌م دۆخه له ئێرن و توركیه له ئاراسته‌ی رهچهكوژی كوردان له ئارادایه. كۆدار بیر له ئازادی گه‌لی كورد ده‌كاته‌وه، نه گۆڕانی سنووره ده‌ستكرده و رهگهزپهرهستانهكانی ئێرانی. هه‌بوونی سنووره‌كانیش كاتێك واتا په‌یدا ده‌كات و فه‌رمی ده‌بن كه گه‌لانی نێو ئه‌و سنوورانه ئازاد بن. گه‌لانی چه‌وساوه‌ی ئێران وه‌ك كورد، ئازه‌ری، عه‌ره‌ب، به‌لووچ و هتد بۆ خۆیان ئه‌م سنوورانه‌ی ئێرانی ناوه‌ندگه‌را وه‌ك تێكده‌ری ئازادی خۆیان پێناسه ده‌كه‌ن. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، دیسان به مه‌رجی پێدانی ئازادییه‌كانیان ئاماده‌ن كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و سنوورانه‌دا پێكه‌وه بژین. ئێمه ته‌نیا به ئێرانێكی دیمۆكراتیك و كونفدڕالیستی بیر ده‌كه‌ینه‌وه. پارچه كردن كاری هه‌مان ده‌وڵه‌ته فاشیستانه‌یه، نه ئازادیخوازگهلێكی وه‌ك ئێمه.
یه‌كێك له ئارمانجه سه‌ره‌كیه‌كانی كۆدار ئازادی عه‌بدۆڵا ئۆجالان، بۆچی تا ئه‌م ئاسته به ئازادی به‌رێزیان پابه‌ندن؟
گوڵان فه‌هیم: ئازادی رێبه‌رمان، عه‌بدۆڵا ئۆجالان كه نێو شوێنكه‌وتووان و لایه‌نگرانی به “رێبه‌ر ئاپۆ” ده‌ناسرێت، به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئازادی گه‌لی كورد و گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرێدراوی هه‌بوون و ئازادی به‌ڕێزیانه، خاوه‌ن گرینگی و به‌نرخه. شۆڕشی ئێمه له‌پێناو رزگاری مرۆڤایه‌تی له تۆقی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری جیهانی و ده‌وڵه‌تانی فاشیستی ناوچه‌كه‌یه؛ هه‌ربۆیه جیاوازی ناخه‌ینه نێوان گه‌لان و ئازادی هه‌موویان بۆمان گرینگه. مێژوو سه‌لماندوویه‌تی كه هه‌ر كات فكر و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی به‌هێزتر و نوێتر ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌رێمی و جیهانی ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م فكر و فه‌لسه‌فه نوێیه به‌هێز و هه‌ره‌قه‌تی نه‌بوایا، ئاوه‌ها له چوارچێوه‌ی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، ئێرانیشی نه‌ده‌خسته ژێر كاریگه‌ری خۆی. ئه‌م رووداوه بێ هۆكار نیه. رێبه‌ر ئاپۆ مرۆڤێكی ئازادیخواز، دروست و دیمۆكراسیخوازه، پیویسته كۆمه‌ڵگای ئازادیخوازی ئێران، رۆشنبیران، ژنان، جه‌وانان، چینی كرێكار و هتد پشتیوانی له ئازادی به‌ڕێزیان بكه‌ن، ئه‌م یه‌كه یارمه‌تیده‌ره بۆ ئازادی ئه‌وانیش. بێده‌نگی رۆشنبیران، ئاكادمیسیهنهكان، ماف ناسان و چین و توێژه جیاوازه‌كانی ئێران له‌مه‌ڕ بابه‌تی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ پێویسته به جیددی ره‌خنه بكرێت. ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌و وڵاته‌یه كه بیرۆكه‌ی “مرۆڤایه‌تی ئه‌ندامانی یه‌ك جه‌سته‌ن” تێیدا ده‌ركه‌وتووه، كه‌وابوو پێویسته پشتیوانی له رێبه‌ر ئاپۆ كه پشتیوانی له ئازادی گه‌لانه، په‌ره بستێنێت. رێبه‌ر ئاپۆ خوازیاری پێكهاتنی ئێرانێكی دیمۆكراتیك و گه‌شه‌ی كۆنفدڕالیزم بۆ هه‌موو گه‌لانه. ئایا بیرۆكه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌تر له‌مه بۆ ئێرانیه‌كان په‌یدا ده‌بێت!؟ له فكر و هزری رێبه‌ر ئاپۆدا له‌سه‌ر بابه‌تی ئێران، جه‌خت له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان و مانه‌وه‌ی گه‌لانی ئه‌م وڵاته وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كان به‌ڵام به شێوازێكی دیمۆكراتیك و ئازاد ده‌كرێت. سنووره‌كانی هه‌نووكه‌یی ئێران تێكنادرێن. ئێران به هۆی ئه‌و سیسته‌مه دیكتاتۆریهتیهوه بۆته گرتووخانه، به‌پێیه گه‌لانی ئازادیخوازی ئه‌م وڵاته‌ش زۆر ئاسایی كه رێبه‌ر ئاپۆی ئازادیخواز له گرتووخانه‌ی ئیمرالی پشتیوانی بكه‌ن. مافی مرۆڤی جیهانیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م یه‌كه ده‌كاته‌وه. كه‌وابوو پێویسته هه‌ڵمه‌ته‌كان له ئێران بۆ ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ له به پێشه‌نگایه‌تی گه‌لی كورد په‌ره بستێنێت.
دوا په‌یامتان بۆ ئێرانیه‌كان چیه؟
فوئاد بریتان: ئێمه چاره‌سه‌ری پرسه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ئێران و رزگاری ئه‌م وڵاته له ده‌س زوڵمی هه‌مه‌لایه‌نه و گشتگیری سیسته‌می زاڵ، له چاره‌سه‌ری پرسی كورد وه‌ك گه‌وره‌ترین و سه‌ره‌كیترین پرسی ئێران ده‌زانین. به بێ ئازادی گه‌لانی چه‌وساوه به تایبه‌ت كورد، ئێران ناگۆڕدرێت و قه‌یران و سیاسه‌ته زاڵمانهكان به‌رده‌وام ده‌بن، لێكه‌وته‌كانی نیگاتیڤی ئه‌م یه‌كه‌ش زیاتر له رابردوو به‌رۆكی كۆمه‌ڵگای ئێران ده‌گرێته‌وه، بگره له‌مه‌ڕ ئه‌نجام و لێكه‌وته‌كانی سیاسه‌تی دژه گه‌ل، هۆشداری ده‌ده‌ین. شه‌ڕئه‌نگێزی سیسته‌می دیكتاتۆری، چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی نیه، پێویستی به رێگایه‌كی دیمۆكراتیك هه‌یه. ئێران ئاوێنه‌ی باڵانوێنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌باره‌ت به پێدان و به‌فه‌رمی ناسینی مافی كوردان، ئه‌گه‌ر پرسی كورد به شێوازیكی دیمۆكراتیك چاره‌سه‌ر نه‌كات، له داهاتوودا ناتوانێت قه‌ره‌بووی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی بكاته‌وه. كۆدار له ساڵانی رابردوودا، نه‌خشه رێگایه‌كی پێشكه‌ش كردووه و هێشتاش پێداگره له‌سه‌ر كارامه‌یی و ره‌وایه‌تی. له‌م رێگایه‌دا، هیوامان به كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و تێكۆشانی بێ وچانی و ئه‌زموونی دیمۆكراسی هه‌موو چین و توێژه‌كانی ئێرانه له سه‌ر رێگای شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی. ئه‌م شۆڕشه نوێیه، رێگای روونی پیشانداوه و چیدی كه‌س، بگره سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداریش توانای هه‌ڵاتن و حاشا لێكردنی لێ نیه. ئێمه و كۆمه‌ڵگا له‌م شۆڕشه نوێیه‌دا قسه‌ی خۆمان كردووه و داخوازییه‌كانمان پێشكه‌ش كردووه، ئێستا نۆره سیسته‌می ئێرانه كه هه‌نگاوێگ هه‌ڵبگرێت تا گه‌لان لێی خۆش ببن، ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌كات پێویسته تاوانهكی بدات.
هـ . ب