هاوسەرۆک شارەوانیی پێشووی شاری کۆموری هەدەپە رادەستی تورکیا کرا

حسێن یوکا هاوسەرۆک شارەوانیی پێشووی شاری کۆمور و بازرگانێک بە ناوی ئەبوزەر ئا. رادەستی تورکیا کران.

حسێن یوکا هاوسەرۆک شارەوانیی پێشووی شاری کۆمور لە پارێزگای سەمسور و بازرگان ئەبوزەر ئا. لە دوای ئەوەى لە یونان دەستگیرکران، لە ناوچەى ئیپسالای سەربە ئەدرنە رادەستی تورکیا کران.

دوێنێ یوکا و ئەبوزەر ئا. لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئەدرنەوە گواسترانەوە بۆ سەمسور. لە سەمسور لەلایەن داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورکەوە بڕیاری دەستگیرکردن بۆ یوکا و ئەبوزەر ئا. دەرکرا. ئێستا ماوەى ٢ رۆژە لە فەرماندەیی جەندەرمەى شاری سەمسور راگیراوان لە ژێر لێکۆڵنەوەدان.

دەوڵەتى تورک لە ساڵی ٢٠١٨دا دەستی بە سەر شارەوانیی کۆموری هەدەپەدا گرت و شارەوانیەکەى زەتکرد. حسێن یوکا هاوسەرۆک شارەوانیی هەدەپەى کۆمور و ئەبوزەر ئا-ی بازرگانیان بە تۆمەتی هاوکاریکردنی رێکخستن بۆ ماوەیەک دەستگیرکرد و لە دوای ئەوەى هیچیان لەسەر ساخ نەبویەوە ئازاد کران.

ژ.ت