هاوسەرۆکی پادێ: پلانەکانی دوژمن پووچەڵ دەکەینەوە
حسێن حاجی، ھاوسەرۆکی پادێ ڕایگەیاند، "پێویستە هەمووان پشتیوانی لەو شەڕڤانانە بکەن، کە بەرگری لە شەنگال دەکەن"، وتشی: پلانەکانی دوژمن پووچەڵدەکەینەوە و هەرگیز خۆمان ڕادەستییان ناکەین".
حسێن حاجی، ھاوسەرۆکی پادێ ڕایگەیاند، "پێویستە هەمووان پشتیوانی لەو شەڕڤانانە بکەن، کە بەرگری لە شەنگال دەکەن"، وتشی: پلانەکانی دوژمن پووچەڵدەکەینەوە و هەرگیز خۆمان ڕادەستییان ناکەین".
حسێن حاجی، هاوسەرۆکی پارتی ئازادی و دیموکراتیکی ئێزدییەکان (پادێ) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فورات (ANF) لەباری هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی بۆسەر پێشەنگانی پێکهاتەی ئێزدی قسەی کرد.
حاجی ڕایگەیاند، ویستیان لە ڕێگەی بەئامانجگرتنی پێشەنگەکانیان کۆتایی بە سیاسەت و بەرەوپێشچوونیان بهێنن و وتی: "بەڵام نەیاندەزانی هەر شەهیدێک، هەزاران خوێندکار و شوێنکەوتوو لەدوای خۆی بەجێدەهێڵێت. چونکە شەهیدەکانمان شەهیدی هێڵی ئازادین، نە شۆڕش و نە ئازادی بەبێ ئەو شەهیدانە مسۆگەر نابێت. لەبیرمان نەچێت تائێستاش پیلانە نێونەتەوەی و ھەرێمیەکان و ھێرشەکان بۆ سەر ئێمە و گەلەکەمان بەردەوامە. بەڵام لێرەدا ڕایدەگەیەنین، کە خۆبەڕیوەبەری و ئازادی بەبێ پێدانی تێچوو و قوربانیدان دەستەبەر نابێت و هەموومان بۆ ئەو قوبانیدانە ئامادەین".
ھاوسەرۆکی پادێ جەختیشیکردەوە، لە بەرامبەر هێرشەکان بێدەنگ نابن و وتی: "ھەموو کات وەڵامی دوژمن دەدەینەوە و بەهێزترین وەڵامیشمان ئەوەیە، کە شەهیدەکانمان لەبیر نەکەین و دامودەزگاکانی ئێدارەی خۆبەڕێوەبەری بەهێزتر بکەین. با پاڵپشتی لەو شەڕڤانانە بکەین کە ئێستادا بەرگری لە شەنگال دەکەن. لەبەرامبەر ھەر پیلانێک ئامادەین، کە لە دژی کۆمەڵگاکەمان دەگێردرێت. وەک چۆن پلانەکانی پێشوویانمان پووچەڵکردەوە، پلانەکانی داهاتووشیان پووچەڵ دەکەینەوە. هەرگیز خۆمان ڕادەستی دوژمن ناکەین".
ژ.ن