هاووڵاتییانی ئامەد بە وتنەوەى دروشم بەرەو گۆڕەپانی نەورۆز خرۆشاون

هاووڵاتییانی ئامەد بە وتنەوەی دروشم بەرەو گۆڕەپانی جەژنی نەورۆز خرۆشاون. جەماوەری گەل بە بەردەوامی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخودانی زیندانیان" دەڵێنەوە.

نەورۆزی ئەمساڵ بە دروشمی "بە ئاگری نەورۆز بەرەنگاری و بەرخودان بکەن و ئازاد ببن" لە پارکی نەورۆز لە ناوچەى باغلەری ئامەد بەڕیوەدەچێت. هاووڵاتییانی ئامەد لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆەوە دەستە دەستە بەرەو گۆڕەپانی نەورۆز دەڕۆن.

لەبەر ئەوەى پاسەکانی شارەوانیی گەورە شاری ئامەد لەلایەن قەیومە داسەپێنراوەکەى رژێمی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، فەرمانیان پێکراوە بەرەو گۆڕەپانی نەورۆز نەڕۆن و جەماوەری گەلی خۆڕاگر و ئازادیخوازی کوردستانیش بە بەپێ بەرەو گۆڕەپانی نەورۆزەکەیان دەڕۆن.

هاووڵاتییانی ئامەد جلوبەرگی ناوچەیى و خۆجێی و کوردی و ئاڵواڵی خۆیان لەبەر کردووە و بە هەلهەلە و وتنەوەى دروشم بەرەو گۆڕەپانی نەورۆز خرۆشاون.

سەدان کەس لەسەر ماسک و کەمامەکانیان نووسیویانە "نەورۆز پیرۆز بێت" و کەمامەکانیان لە سەر دەمیان بەستووە و لە خاڵی پشکنینی پۆلیس بەو شێوەیە پەڕینەوە و چوونەتە گۆڕەپانی نەورۆز و دەستیان بە گێڕاندنی گۆڤەند و شایی و هەڵپەڕکێ کردووە.

هاووڵاتییانی ئامەد، کە دەیانەوێت چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجام بدرێت، دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخودانی زیندان" دەڵێنەوە.

لە چوارچێوەی کەمپەینی پلاتفۆرمی زمانی کوردی و تەونی زمانی کوردیدا و بۆ ئەوەى کوردی بکرێت بە زمانی خوێندن و فەرمی، لە گۆڕەپانی نەورۆزدا ستاندا دانراوە.

سەرباری رێگری و بیانوە بێ ماناکانی پۆلیس، جەماوەری گەل یەک لەسەر یەک و دەستە دەستە دەڕۆنە گۆڕەپانی نەورۆز. هاووڵاتییان لە هەر چوار لای شارەوە بەرەو گۆڕەپانی نەورۆز دەڕۆن.

ژ.ت