هاووڵاتییەک لە خۆپیشاندانەکانی سەقز دا کوژرا

دوێنێ هاوڵاتیانی شاری سەقز ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ شەرمەزارکردنی کوشتنی ژنێکی گەنج بە ناو ژینا ئەمینی (مەهسا) و هێزەکانی ڕژێمی ئێران تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و ژمارەیەکیان بریندار کرد و هاوڵاتییەکیان کوشت.

دوێنێ لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندان بۆ شەرمەزارکردنی کوشتنی ژنێکی گەنج بەناوی ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵان بەڕێوەچوو،کە ژینا لەلایەن پۆلیسی "دژ بە نا حیجابی"ەوە دەستگیرکرابوو و بەهۆی ئەشکەنجەدانی قورسەوە ژینایان کوشتبوو.

بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی ڕژێمی ئێران لە شاری سەقز خۆیان بەرامبەر بە خۆپیشاندان و چالاکییەکانی هاووڵاتییان پێ نەگیراوە و تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە. لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنانەی هێزەکانی رژێمی ئێرانییەکان ژمارەیەک هاوڵاتی کوردی شارەکە برینداربوون و هاوڵاتیەکیش کوژرا.

ئەو هاوڵاتییەی کوژراوە ناوی کیان درەخشانە.

هاوکات ژمارەیەک لە هاووڵاتییان لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە بریندارکراون و دەستگیرکراون، بەڵام سەبارەت بەژمارەی بریندراەکان و دەستگیرکراوەکان و بارودۆخیان زانیارییەکی ڕوون لە بەردەستدا نییە.

ژ.ت