هەبەدەهە بارهەڵگرێکی ئاکەپەی سووتاند
هەبەدەهە کوردستان رایگەیاند، لە ناوچەی دێرکی مێردین ئۆتۆمبێڵێکی بارهەڵگری ئاکەپەیان سووتاندووە.
هەبەدەهە کوردستان رایگەیاند، لە ناوچەی دێرکی مێردین ئۆتۆمبێڵێکی بارهەڵگری ئاکەپەیان سووتاندووە.
تەڤگەری شۆرشگێری یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١ لەسەر رێگەی دێرک – قۆسەری مێردین، بارهەڵگرێکیان سووتاندوە.
لە راگەیەنراوەکەدا دوگۆترێت، "بارهەڵگرەکە موڵکی کۆمپانیای ئاکماری ئاکەپە بوو."
ف.ق