هەبەدەهە لە مێردین لەدژی هاوکارانی دەوڵەت چالاکی ئەنجامدا
کۆمیتەی هەبەدەهە کوردستان، لە مێردین لەدژی ئۆتۆمبێڵی محەمەد ئاکسۆی کە هاوکاری دەوڵەتە چالاکی ئەنجامدا و هەموو هوشداری بە هەموو هاوکارەکانی دەوڵەتیدا.
کۆمیتەی هەبەدەهە کوردستان، لە مێردین لەدژی ئۆتۆمبێڵی محەمەد ئاکسۆی کە هاوکاری دەوڵەتە چالاکی ئەنجامدا و هەموو هوشداری بە هەموو هاوکارەکانی دەوڵەتیدا.
چالاکیەکان لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەی شەهید سینانی کۆمیتەی بزوتنەوەی شۆڕشگێری یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) کوردستان بەردەوانە.
هەبەدەهە کوردستان لەبارەی چالاکیەکانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "٢٩ی ئایاری ٢٠٢١ لە گەڕەکی ئورتاکوی مێردین لەدژی بارهەڵگرێکی محەمەد ئاکسۆی کە هاوكاری دەوڵەتە ئەنجامانمان چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا بارهەڵگرەکە و بەرهەمەکانی ناوی بە تەواوی سووتان.
هەروەک چۆن تا ئێستا ئەوانەی لەدژی گەلەکەمان و شۆرشگێرەکان تاوانیان ئەنجامداوە، لە ئێستاش بەدواوە ئەو کەسانە دەبنە ئامانجی ئێمە و بە زیادەوە تۆڵەی ئەو تاوانانە دەکرێتەوە کە لەدژی گەلەکەمان کراون.
هەبەدەهە رایگەیاند، چالاکیەکە لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەی شەهید سینان دەرسیمدا ئەنجامدراوە و بۆ یادکردنی هەموو شەهیدانی مانگی گوڵان چالاکی تۆڵەکردنەوەیە.
ف.ق