هەبەدەهە لە ئامەد لە ٣ شوێن چالاکی ئەنجامدا
کۆمیتەی هەبەدەهەی کوردستان لە ٣ هەرێمی جیاوازی ئامەد لە یەککاتدا چالاکی ئەنجامدا. کۆمیتەکە داوای کرد خاوەنداریکردن لە گەریلا و بەرخۆدانی زیندانەکان بکرێت.
کۆمیتەی هەبەدەهەی کوردستان لە ٣ هەرێمی جیاوازی ئامەد لە یەککاتدا چالاکی ئەنجامدا. کۆمیتەکە داوای کرد خاوەنداریکردن لە گەریلا و بەرخۆدانی زیندانەکان بکرێت.
کۆمیتەی تەڤگەری شۆڕشگێری یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری شەهید سیناندا لە ٢٤ی ئایاردا لە دوو کاتژمێری شەودا لە ٣ هەرێمی جیاوازی ئامەد چالاکیان ئەنجامداوە.
هەبەدەهە لەبارەی چالاکیەکان ئەم راگەیەنراوەی بڵاوکردەوە:
"٢٤ی ئایار لە ئامەد لەدژی باڵەخانەی پۆلیس چالاکی بۆمبەیی ئەنجامدراوە. دەوڵەتی تورک ترسی لێنیشت و بە دەیان پۆلیسی لە ناوچەکە بڵاوەی پێکرد و دەڤەرەکە ماوەیەک لە رووی هاتوچۆوە داخرا.
٢٤ی ئایار لە کاتژمێرەکانی شەودا لەدژی خاڵی پاراستنی زیندانی ئامەد، ئەندامانمان بە بۆمبی کاریگەری چالاکیان ئەنجامدا. دواتر دەوروبەری زیندانەکە گەمارۆدرا و زیانەکانی دوژمن نەزانرا.
٢٤ی ئایار لە کاتژمێرەکانی شەودا ئەندامانمان رێگەی زیندانەکەیان داخست و ماوەیەک هاتوچۆ نەما."
هەبەدەهە باسی ئەوەی کرد کە چالاکیەکانیان بۆ پشتگیریکردنە لە بەرخۆدێنرەکانی زیندانەکان و داوای لە گەل و هەڤاڵان کرد، ئەرکی خۆپاراستن بەجێبهێنن. هەبەدەهە باسی ئەوەشی کرد کە چالاکیەکە بۆ یادکردنەوەی قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە و ئەندامی بەڕێوەبەری پەکەکە و هەموو شەهیدانی مانگی ئایار ئەنجامدراوە.
ف.ق