هەبەدەهە لە ئێلح ترێلە و کۆگای جاشەکانی سووتاند
کۆمیتەی کوردستانی هەبەدەهە رایگەیاند، لە ناوچەی ساسۆنی ئێلح ترێلەیەک کە باری پێبووە و کۆگایەکی جاشەکانیان سووتاندووە.
کۆمیتەی کوردستانی هەبەدەهە رایگەیاند، لە ناوچەی ساسۆنی ئێلح ترێلەیەک کە باری پێبووە و کۆگایەکی جاشەکانیان سووتاندووە.
کۆمیتەی کوردستانی هەبەدەهە وتی، "لە ٢٩ی نیسانی٢٠٢١دا لە ناوچەی ساسۆنی ئێلح تڕێلەیەک کە باری پێبوو و کۆگای جاشێک بە ناوی ئەحمەد ئارسڵان لەلایەن هێزەکانمانەوە سووتێنراون.
لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەی شۆرشگێری شەهید سینان دێرسمدا، چەتە، جاش و سیخوڕەکان کە لەگەڵ داگیرکەران کار دەکەن و لەدژی شۆرشگێران شەڕ دەکەن، باجی خیانەتیان لەدژی گەل و گەریلا دەدەن. لە هەموو جێگەیەکی کوردستان جیهان لە کۆنترا و جاشەکان تەنگ دەکەین. پاشماوەی محەمەد ئاغر، سویلۆ و ئەکەن، جاش و کۆنتراکانن و باجی ئەو کردەوانەیان دەدەن."
کۆمیتەکە باسی ئەوەشی کرد کە لە ٢٨ی ئایاردا لە گوندی قەهوەجی ناوچەی هەزۆی ئێلح ماڵی جاشێکیان بە ناوی ئەمراهـ کورتوڵموشیان سووتاندووە.
ف.ق