هەبەدەهە: سەرۆکی مەهەپە لە مێردین سزا درا

کۆمیتەی کوردستانی هەبەدەهە رایگەیاند، "سەرۆکی مەهەپە لە مێردین سزا درا".

کۆمیتەى کوردستانی هەبەدەهە رایگەیاند، "لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١دا لە کاتی ئێوارەدا لە بەردەم بازاڕی دیکۆراتی گەڕەکی ١٣ی مارت لە مێردین، بە چالاکییەکی چەکداری فاشیستێک بە ناوی فەرحان بۆکوش، کە سەرۆکی مەهەپە بوو لە مێردین، سزادرا. ئەو فاشیستە بە قورسی بریندار بوو و بە کۆپتەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە".

بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) رایگەیاندووە، ئیدی شەقامەکان لە داگیرکەران دادەخرێت و راشیگەیاند، "شەقامەکان لە مافیاکان، چەتە جیهادیەکان، هێزەکانی کۆنترا و هێزە خیانەتکارەکان داخراوە. ئەو هێزانەى کە هێرش دەکەنە سەر هەژاران، زەحمەتکێشان، رۆژنامەنووسان، پەرلەمانتاران و بینای حیزبەکان گەمارۆ دەدەن، ئیدی لە ئامانجی ئێمەدان. ئەو هێزانەى لە زیندان هێرش دەکەنە سەر بەرخودانی مانگرتن و درێژە بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەدەن، دەبێت هەموو رۆژێک باجی تاوانەکانیان بدەن.

ئەو هێزانەى لە ژێر چەتری ناتۆدا هێرش دەکەنە سەر ناوچەکانی گەریلا، دەبێت ئەوە باش زانن هێزەکانی ئازادی هەر وەک دوێنێ، ئەمڕۆش داگیرکەران و پاکتاکاران لە ناو دەبات. لە هێزی شۆڕشی یەکگرتوودا بەرخودانی فەرماندەی ئەفسانەیی عادل بلکی هەیە".

ژ.ت