HBDH: ئێستا کاتی شۆڕشە!

HBDH لە چوارەمین ساڵی تێکۆشاندا بانگەوازی بۆ هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم کرد و ڕایگەیاند، ئێستا کاتی شۆڕشە.

بزتنەوەی شۆڕشگێری یەکگرتووی گەلان (HBDH) بە بۆنەی ٤مین ساڵیدای دامەزراندنی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا. تەگمەن عەلی ئەندامی دەستەی (HBDH) و تەکین یۆڵداش ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری (HBDH) لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسیدا قسەیانکرد. لە قسەکانیاندا باسی ئەوەیان کرد لە ساڵی ٢٠٢٠ دا تێکۆشان فراوان دەکرێت و سەرکەوتن بەدەستدەهێنرێت.

هەروەها ئاماژەیان بەوەکرد، (HBDH) بە ئەزموونی چوار ساڵ بە بەهێزی ، بە بڕیارەوە و بە هیوایەکی گەورە بەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنێت.

هەروەها باسی ئەوەکرا، فاشیزم فاشیزم هەموو ڕۆژێک لە هەموو جێگایەک هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵگا و فشار، ئەشکەنجە و دەستدرێژی ئەنجامدەدات. بە هۆی ئەوەی لاوازە ئەو کارە دەکات و شۆڕشیش ڕۆژانەیە.

ئەرکی سەرەکی ئێمە ئەوەیە شۆرش بەرەو پێشەوە ببەین. بەم پەرسپەکتیفە دەست بە ساڵی چوارەمی تێکۆشان بکەین.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا بانگەوازی بۆ کرێکار، رەنجدەران، گەنج، ژن و ڕێکخستنە جەماوەریەکان کرا بۆ تێکشکاندنی فاشیزم، بۆ دروستکردنی جیهانێک دوور لە داگیرکەری لە ژیر سایەی (HBDH)دا تێکۆشان سەربخەن. ئیستا کاتی شۆڕشە، کاتی هەڵمەتێکە بۆ ئازادکردنی گەلان. ئەو کاتەیە کە بە بوێری، بڕیارداری و باوەڕیەوە بەرەو سەرکەوتن بڕۆین.

'کۆتایی بە فاشیزم دێت'

تەکین یۆڵداش داوای لە گەل کرد بە بەهیزی بەشداری لە تێکۆشاندا بکەن، لەگەڵیان شان بە شان تێبکۆشن و وتی، "ئەوانەی لەدژی فاشیزم تێکۆشان فراوان دەکەن ئێمەین. پێکهاتەکانی (HBDH) تێکۆشان بەرەو پێشەوە دەبەن. ساڵی ٢٠٢٠ دەبێتە ساڵی سەرکەوتن بۆ هێزە شۆڕشگیرەکان و تێکچوونی هێزە فاشیستەکان."

ف.ق