هەبەدەهەی کوردستان لە ئێلح جەردەوانێکی کردەئامانج
کۆمیتەى کوردستانی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕی یهكگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) رایگەیاند، لە ئێلح ماڵی جەردەوانێکیان کردووەتە ئامانج و خاپووریان کردووە.
کۆمیتەى کوردستانی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕی یهكگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) رایگەیاند، لە ئێلح ماڵی جەردەوانێکیان کردووەتە ئامانج و خاپووریان کردووە.
کۆمیتەى کوردستانی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕی یهكگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە ٢٨ی ئایاردا لە درەنگانی شەودا لە گوندی قەهوەچی لە ناوچەى هەزۆ چالاکیی چوونە سەر "جەردەانێک"یان بە ناوی ئەمرە کورتولموش ئەنجامداوە و ماڵەکەیان سوتاند.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"لە چوارچێوەی هەڵمەتی تۆڵەی شۆرشگێڕی سینان دەرسیم، کە لە کوردستان دەستمان پێکردوە، لە مێردین تاوەکو ئامەد، رحا و ئێلح هەموو رۆژێک دەبێت نۆکەران و جەردەوانەکان و کۆنتراکان باجی تاوانەکانیان بدەن.
تاکە شتێک کە ئەو کەسە رووخاو و دۆڕانە ئەنجامی دەدەن ئەوەیە داکۆکی و پارێزگاری لەو داگیرکەرە دەکەن، کە چیاکانی کوردستان بۆردومان دەکات، لە دژی هێزەکانی گەریلامان بۆسە دادەنێن، ئەو رووخاو و دۆڕاوانە چاوساغی بۆ دوژمن دەکەن. بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو ئەندامانی ئەو تۆڕە، کە ئێشکگری و پاسەوانی بۆ داگیرکەران دەکەن ئەوەیە، کە باسی خیانەتکردن لە گەلەکەمان و شۆڕشەکەمان بکەن. چالاکییەکانمان نیشانی دەدات، کە بازنەى دەورووبەرتان تەسک دەبێتەوە. تۆڕی خیانەتکاران و نۆکەران، کە لە لایەن جەنگاوەرانمانەوە گەمارۆدراوە بەرەو کۆتایی دەچێت و وەک داگیرکەران لە ئامانج دا دەبن.
چالاکییەکانمان بۆ یادی رێبەرانی شۆڕشگێڕمان لە تورکیا و کوردستان بەڕێودە دەچن".
ژ.ت