هەدەپە: بکوژانی پرسوس دەپارێزرێن

هەدەپە رایگەیاند، بکوژانی کۆمەڵکوژی پرسوس دەپارێزرێن و وتی، "لەناو تێکۆشانی خۆماندا خاوەنداری لە یادی ٣٣ قوربانیەکەی پرسوس دەکەینەوە."

دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی پرسوس راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا دەگۆترێت،"تێکچوونی داعش لە بەرانبەر بەرخۆدانی بێوێنەی کۆبانێ، نە تەنها داعشی، بەڵکو هەموو هێزە تاریکەکانی تێکشکاند. پلانەکانیان پووچەڵبوونەوە، بەڵام دەستیان بە هێرشی گشتی بۆ سەر بەهاکانی کۆبانێ کرد."

لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "بە هەستی تۆڵەکردنەوە کۆمەڵکوژی لەبەرانبەر گەنجانی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی گەنجی سۆسیالیست ئەنجامدا کە سەردانی پرسوسی روحایان کرد. لە ٢٠ی تەمموزی ٢٠١٥دا لە ناوەندی کەلتوری ئامارا لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا ٣٣ گەنجی سۆسیالیست کوژران، زیاتر لە ١٠٠ گەنجیش بریندار بوون. داعش دوای هێرشەکە لە ئامەد و ئەنقەرە و ئەستەنبوڵیش کۆمەڵکوژی ئەنجامدا.

ئەم هێرشە لەدژی بەهاکانی کۆبانێ، لەدژی هێزە پێشکەوتوخوازەکان، دیموکرات و سۆسیالیستەکانی تورکیا بوو. ئەم هێرشەی سەرەتا و کۆتایی نییە. هێرشەکە لەدژی پارتەکەمان و پێکهاتەکانمان ئەنجامدرا. لەگەڵ ئەوەی ٦ساڵ لەسەر کۆمەڵکوژیەکی تێپەڕێوە، تاوەکو ئێستا بکوژ و ئەنجامدەرانی ئاشکرا نەکراون و سزایان بەسەردا نەسەپێنراوە. بەرپرسیاری سیاسی کۆمەڵکوژیەکە بە کۆمەڵکوژی پرسوس دەستیپێکرد. حسابیان نەدا و باسی راستیەکانیان نەکرد. بەرپرسیانی جەماوەری کە بەرپرسیار بوون لەوەی رێگریان نەکرد، لەگەڵ ئەوەی ماوەیەکی زۆرە تێپەڕیوە، سزانەدراون."

هەدەپە رایگەیاند، پێویستە بە زوترین کات دەست لە سیاسەتی دادگایینەکردن هەڵبگیرێت و وڵامی خانەوادەی قوڕبانیان پرسوس بۆ دادپەروەری بدرێتەوە.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەی هەدەپەدا هاتووە، "بۆ دادگاییکردنی بەرپرسە سیاسیەکان و ئەنجامدەرانی راستەقینەی کۆمەڵکوژیەکە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت و هەموو کاتێک لەگەڵ خانەوادەی قوڕبانیانی پرسوس دەبن و هەموو کاتێک خاوەنداری لە یادەوەری ٣٣ قوڕبانیەکە دەکەن."

ف.ق